ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

دیندار زێباری: زیاتر لە ملیۆنێك ئاوارە لە هەرێمن
“هەرێمی كوردستان هەنگاوی ئەرێنی زۆری لە بواری مافی مرۆڤ ناوە”

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە ڕۆژی جیهانی مافەكانی مرۆڤدا، ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكانی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای تەحەددییەكان هەرێمی كوردستان هەنگاوی ئەرێنی زۆری لە بواری مافی مرۆڤ ناوە.

لە میانەی كۆنفڕنسێكی ڕۆژنامەنووسی، كە بەبۆنەی رۆژی جیهانی مافەكانی مرۆڤەوە سازكرابوو، د. دیندار زێباری، ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێم كوردستان ڕایگەیاند، لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە هۆی هێرشی تیرۆریستانی داعش و قەیرانی ئابوورییەوە، هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ و تەحەددیات بۆوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش هەوڵیدا پابەند بێت بە پرەنسیپەكانی مافی مرۆڤەوە.

زێباری لە میانەی كۆنفڕانسە رۆژنامەنووسییەكەدا تیشكی خستە سەر پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ و وتی، “حكومەتی هەرێم لە ڕێگای ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكانەوە ئەندامە لە لیژنەی نیشتمانی نووسینەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكان، تیمی نیشتمانی عێراق تایبەت بە مامەڵە كردن لەگەڵ تیمی (یۆنیتاد) لیژنەی بەدواداچوون لە چارەنووسی بێسەروشوێن بووانی و بەشداری كردن لە میكانیزمی وەزارەتی دادی فیدڕاڵ بۆ گفتۆگۆكانی خوێندنەوەی ڕاپۆرتەكانی عیراق لەو ڕێككەوتننامانەی عیراق ئەندامە تێیدا، لە بواری پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتەكانی هەرێم، حكومەت بەردەوامە لە سیاسەتی ستراتیژیی خۆی و گشت پێكهاتە ئایینی و نەتەوەیی و مەزهەبییەكانی هەرێمی كوردستان مافەكانیان بە یاسا چەسپاوە لە گشت كایەكانی ژیان مافەكانیان پارێزراوە”.

زێباری ئاماژەی بە یارمەتیدانی پەنابەر و ڕاگوێزراوان و هەوڵەكانی حكومەتی هەرێم بۆ ڕزگاركردنی ئێزیدییەكان كرد و وتی، “لە ئێستادا ژمارەی پەنابەر و ڕاگوێزراوان لە هەرێمی كوردستان دەگاتە ( ١٠٣٧٤٤٦) كە جگە لە ڕاگوێزراوان پەنابەری ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا، باكور و فەڵەستینیش لە هەرێمی كوردستانن، هەروەها بەمدواییە كەمپێك لە بەردەڕەش درووستكراوە بۆ پێشوازی كردن لە پەنابەرانی ڕۆژئاوا، كە دوای ڕووداوەكانی ئەم دواییەی ناوچەكە ڕوویان لە هەرێم كرد كە (١٧٩٨٣) پەنابەر لە خۆدەگرێت. لە بواری ڕزگاركردنی ئێزیدییەكانیش بەرنامەیەكی پراكتیكی دانراوە بۆ پاڵپشتی دەستەی لێكۆڵینەوە، كۆكردنەوەی بەڵگەكان و چارەسەركردن بۆ جینۆساید ناساندنی تاوانەكانی داعش و تا ئێستا توانراوە (٢٦٠٠) دۆسیەی تاوان دژی ئافرەتانی (ئێزیدی، كریستیان، توركمان و شەبەك) بە دیكیۆمینت بكرێ بۆ مەبەستی دادگایی كردن لە دوای هێرشەكانی داعش، هەروەها (٣٠٠٠) دۆسیەش لەژێر لێكۆڵینەوەدایە”.

لە بارەی گرنگیدان بە ئافرەتان، دیندار زێباری وتی، “هەرێمی كوردستان لەم ڕووەوە هەنگاوی زۆری ناوە كابینەی نۆیەمیش بەردەوامە لەو گرنگی پێدانە، بۆ نموونە لە ڕێكەوتی ١٨ /٢ /٢٠١٩ یەكەم ئافرەت پۆستی سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان پێ سپێردرا و ئافرەتێكیش لە پێكهاتەی توركمان بە سكرتێری پەڕلەمان هەڵبژێردرا، هەروەها لە كابینەی نۆیەمدا وەزارەتەكانی (كشتوكاڵ و وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و وەزیری كاروباری هەرێم) بە ئافرەتان سپێردراون. گرنگی زیاتر دراوە بە سەنتەرەكانی داڵدەدانی ئافرەتان لە پارێزگاكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، قەزای كەلار، لە ساڵی ٢٠١٨ پێشوازی لە (١١٨٦) حاڵەت كراوە و تا مانگی نیسانی ٢٠١٩ پێشوازی (٧٨) لە حاڵەت كراوە. لەم دواییەدا نزیكەی (٧٤) ئافرەتی ئاوارە و پەنابەر و بیانی لە خانەكانی داڵدەدانی ئافرەتان كەیسەكانیان چارەسەر كراوە. لە بواری دادوەری، رۆِژنامەنووسی، تەندروستی، پەروەردە، خوێندنی باڵا ئافرەت ڕۆڵی زۆریان هەبووە و لەو بوارەوە هەنگاوی زۆر نراوە. لەلایەكی دیكەوە لە (١١) بنكەی تەندروستی حاڵەتەكانی خەتەنە كردنی كچان تۆمار دەكرێن لەگەڵ هەڵمەتەكانی وشیار كردنەوەی دایك و باوكان رێژەی خەتەنە كەمی كردووە”.

زێباری باسی لە گیراوانی داعش كرد و وتی، “ئەو كەسانەی كە تەمەنیان لە ١٨ ساڵ كەمترە و پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووە وەك قوربانی دەستی داعش مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت نەك تاوانبار و گشت مافێكیان هەیە وەك بوونی پارێزەر و بەكارهێنانی تەلەفۆن و پەیوەندیی بە كەسوكاریانەوە بكەن و ڕێگا بە ڕێكخراوە پەیوەندیدارەكان دراوە، كە سەردانی بنكەكانی دەستگیر كردن و بەندیخانەكان بكەن بۆ ئەوەی لە نزیكەوە چاویان پێیان بكەوێت، هەروەها پرۆگرامێكی تایبەت دانراوە بۆ ئەوەی ئەم دەستگیر كراوانە سوودمەند بن لە پڕۆسەی خوێندن بە زمانی عەرەبی. لەلایەكی دیكەوە حكومەتی هەرێم سەدان دەستگیركراوی داعشی ڕادەستی لایەن پەیوەندیدارەكانی حكومەتی فیدڕاڵی كردووە”.

دیندار زێباری، ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێم دەربارەی كرێكارانی بیانی و خاوەن پێداویستی تایبەت و كەمئەندامان ڕایگەیاند، حكومەتی هەرێم گرنگییەكی زۆری بە كرێكارانی بیانی داوە و هەمان مافی كرێكارانی ناوخۆییان هەیە، هەروەها چەندین كۆمپانیا ڕێوشوێنی یاساییان بەرامبەر گیراوەتە بەر بە هۆی سەرپێچی كردنیان بەرامبەر بە كرێكارانی بیانی، لە بارەی خاوەن پێداویستی تایبەت و كەمئەندامان تا ساڵی ٢٠١٨ ئەو كەم ئەندامانەی كە مووچەیان بۆ بڕاوەتەوە (٩٥٩١٦) كەس بوون، دوای ئەنجامدانی پشكنینی تەندروستی مووچەی ژمارەیەكیان بڕا بەپێی بڕیاری لیژنەی پزییشكی، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٩ نزیكەی (١٣٠٠٠) هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت، بە بڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران مووچەكانیان گەڕاوەتەوە، هەروەها بەپێی دوایین ئامار (١٢,٠٦٨) كەس دامەزراون.

کوردستان

دهۆك.. لە ڕووداوێكدا پۆلیسێك و هاوسەرەكەی گیانیان لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەڕووداوێكی هاتوچۆدا لە سنووری پارێزگای دهۆك پۆلیسێك و هاوسەرەكەی گیانیانلەدەستدا.

هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆك ڕایگەیاند:” لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەی شارۆچكەی شێخان دوو ئۆتۆمبێل لەیەكیان داوە و بەوهۆیەوە ژن و پیاوێك گیانیانلەدەستداوە”.

وتیشی:” پیاوەكە ناوی (ڕێبوار جەوهەر یونس)ە و پیشەی پۆلیسە لە شارۆچكەی بەردەڕەش و لەگەڵ هاوسەرەكەی گیانی لەدەستداوە”.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

گەنەڵ ئینێرجی: لە 2020دا 100 ملیۆن دۆلار لە حكومەتی هەرێم وەردەگرین

خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی ڕایدەگەیەنێت: سەرەڕای دواكەوتنی شایستە داراییەكانیان، بەڵام پێشبینی دەكەن لە ساڵی 2020دا نزیكەی 100 ملیۆن دۆلار وەك شایستە داراییەكانیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەربگرن.

كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی كە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی نەوت‌ و غازە لە هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات: ساڵی 2019 بڕی 42 ملیۆن دۆلاریان وەك شایستە داراییەكانیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە‌ و بەپێی ئەو ڕێككەوتنەش كە لە نێوان هەردوولادا واژۆكراوە، پێشبینی دەكەن لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا، سەرجەم شایستە داراییەكانیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەربگرنەوە.

كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی جەختیشیكردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی لە ڕابردوودا شایستە داراییەكانیان بۆ چەند مانگێكی كەم دواكەوتووە، بەڵام ئەوان دڵنیان لەوەی كە پارەكانیان بەشێوەیەكی ڕێكوپێك لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەردەگرنەوە.

هەروەها گەنەڵ ئینێرجی پێشبینی دەكات، بۆ ساڵی 2020 پوختەی بەرهەمهێنانیان لە كێلگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان بگاتە 35 هەزار و 400 بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا، ئەوەش نزیكە لەهەمان ئەو ئاستەی كە لەساڵی 2019دا بەرهەمیان هێناوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كۆسرەت ڕەسوڵ پەیامێك ئاڕاستەی سیستانی دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێك ئاڕاستەی مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عیراق دەكات.

لە پەیامەكەدا، كۆسرەت ڕەسوڵ ڕایگەیاندووە:”بەڕێز ئایەتوڵڵا عوزما سەماحەتی سیستانی، لە هەواڵی تەندروستی جەنابتان دەپرسم و داواكارم لە خوای گەورە شیفای بەخێرتان بدات و تەندروستیتان بەرەو باشی بچێت بۆ خزمەتی گەلی عیراق”.

جێی ئاماژەیە، دوێنێ‌ پێنج شەممە نووسینگەی ئایەتوڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عیراق بڵاویكردەوە، بەهۆی شكانی ئێسكی قاچی چەپی نەشتەرگەری بۆ كراوە.

 

دەقی پەیامەكە..

كۆسرەت ڕەسوڵ پەیامێك ئاڕاستەی سیستانی دەكات

‎بەڕێز ئایەتوڵڵا عوزما سەماحەتی سیستانی

‎لە هەواڵی تەندروستی جەنابتان دەپرسم و داواكارم لە خوای گەورە شیفای بەخێرتان بداو تەندروستیتان بەرەو باشی بچێ بۆ خزمەتی گەلی عێراق.

‎جارێكی تر لەخوای گەورە داواكارم شیفای بەخێرتان بدا.

‎كۆسرەت ڕەسول عەلی

‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندى

‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان