ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

خالید شوانی و لیژنەیەكی پەڕلەمانی كوردستان كۆبوونەوە

خەڵك- ئارام سەردار
ئەمڕۆ سێ شەممە ۱۰ی كانوونی یەكەمی ۲۰۱۹ وەزیری هەرێم بۆ كارووباری نێوان هەولێر و بەغدا سەردانی پەڕلەمانی كوردستانی كرد و لەگەڵ لێژنەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم كۆبوونەوە.

خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كارووباری نێوان هەولێر و بەغدا، ئەمڕۆ سەردانی پەڕلەمانی كوردستانی كر دو لەگەڵ لێژنەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم كۆبوونەوە.

ئامانجەكەی وەزیری هەرێم بۆ كارووباری نێوان هەولێر و بەغدا، بۆ درووستكردنی هەماهەنگی و هاوكاری یەكتریە لەسەر كاركردنی پێكەوەیی و هەروەها تاوتوێ كردنی میكانزمی دەنگدانی ئاوارەكان لەشارەكانی هەرێم بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بەتایبەت ئاوارەكانی كەركوك، ئەمەش دوای ئەوەی دادگای فیدڕاڵی لەبەرژەوەندی سكاڵایەكی پەڕلەمان مافی دەنگدانی بۆ ئاوارەكان گەڕاندەوە، چونكە لەیاسای كۆمسیۆن ئەو مافەیان پێ نەدرابوو.

کوردستان

وەزیری پێشمەرگە داوای خەرجكردنی دوو جۆر دەرماڵە بۆ پێشمەرگە دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان داوا لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەكات دەرماڵەی بڕوانامە ‌و دەرماڵەی پایە بۆ هێزەكانی پێشمەرگە خەرج بكرێت.

لەو نووسراوەدا كە بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی ناردووە، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە داوا دەكات بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە 21ی ساڵی 2008، دەرماڵەی پایە ‌و بڕوانامە بۆ گشت ئەفسەر‌ و پلەدار‌ و پێشمەرگەكانی وەزارەت خەرج بكرێت.

هەر لە نووسراوەكەدا، ڕێژەی دەرماڵەكان بەپێی مووچەی بنەڕەتی دیاریكراوە، بەجۆرێك دەرماڵەی بڕوانامە بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دكتۆرا بەڕێژەی لە100%، بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر لە 75%، بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس لە45%، بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم لە35%، بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ئامادەیی لە 25% و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ناوەندی ‌و بەرەو خوارەوە 15%.

هەروەها دەرماڵەی پایە بۆ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی 25%، بۆ بەرپرسی بەش لە 20% و بۆ بەرپرسی هۆبەش لە 15%ی مووچە بنەڕەتییەكەی بۆ خەرج بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

خەڵك؛ ژمارەی حاجییان ئاشكرادەكات
سبەینێ‌ تیروپشك بۆ ناوى حاجيیانی ئەمساڵ دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، كە سبەینێ‌ تیروپشك بۆ حاجییانی ئەمساڵ (2020) ئەنجام دەدرێت و دەشڵێت: “پشكی هەرێم 4 هەزار و 500 حاجییە”.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، “بەپشتیوانی خوای گەورە سبەینێ‌ یەك شەممە ١٩⁄ ١⁄ ٢٠٢٠ لەدیوانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بەئامادەبوونی دادوەران و لایەنی پەیوەندیدار، تیروپشك بۆ ناوی حاجییان بۆ ئەمساڵ ٢٠٢٠ ئەنجام دەدرێت”.

ڕاشیگەیاند، لە ساڵی 2017 دا 86 هەزار كەس ناوی نووسی بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج و لەو ساڵەدا تیروپشك بۆ ناوی حاجییان بۆ ساڵەكانی (2017 و 2018 و 2019) ئەنجام درا.

ئاشكراشی كرد، ئەو ناوانەی لای ئێمە ماون و حەجیان ئەنجام نەداوە 72 هەزار و 202 كەسن و داوای ئەنجامدانی فەریزەی حەج دەكەن، بۆیە تیروپشكیان بۆ دەكرێت و بۆ ئەمەش ناوی 4 هەزار و 500 كەس ڕادەكێشرێت بۆ ئەوەی لەمساڵدا فەریزەی حەج ئەنجام بدەن.

أ.ح

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

نیوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی هەموار كراوەتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی لیژنەی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا سێ كۆبوونەوەمان كردووە و لە 45%ی هەمواری پەیڕەو تەواو بووە و زۆرینە لەسەر هەموارەكە هاوڕان، دەشڵێت: “ئەمڕۆ دوای 6 كاتژمێر كۆبوونەوە، گەیشتینە پرسی میكانیزم و دەسەڵات و هەڵبژاردنی سەرۆك و بەیانی كارەكانی تەواو دەكرێت”.

فەرید ئەسەسەرد، سەرۆكی لیژنەی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە كاتی دەستبەكاربوونمان بۆ هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی سێ كۆبوونەوە كراوە، بە ئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامان ئەمڕۆش بۆ ماوەی 6 كاتژمێر كۆبووینەوە.

وتیشی، “لە 45%ی كارەكانی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆ تەواو بووە، هیچ كێشەیەك نییە و لە 95%ی بابەتەكان كۆدەنگی لەسەرە و 5%ی ئێمە بڕیارمان لەسەر نەداوە، بۆیە دەیبەینەوە بۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی گشتی لەوێ یەكلادەبێتەوە”.

ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ لەسەر بڕگەی سەرۆك یان سكرتێر كارەكانمان ڕاگرت بۆ سبەینێ، كە بەیانی كۆبووینەوە دەسەڵات و شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك هەموار دەكەینەوە.

ئەسەسەرد جەختیشی كردەوە، كە پەیڕەوەكە هەموار دەكەینەوە بۆ یەكێتی و هیچ پۆستێك لە باڵای كەسدا داناتاشین.

لیژنەی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە 20 كەس پێكهاتوون، كە بڕیارە لەماوەی 10 ڕۆژدا سەرجەم كارەكانی پەیوەست بە هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ ئەنجام بدەن و ڕەوانەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی گشتی بكرێت بۆ گفتوگۆ و دەنگدان لەسەر هەمواری پەیڕەوی ناوخۆ و دواجار پەسەند كردنی.
چ.ئ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان