ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بەوێنە؛ ئەفسەرێكی پێشمەرگە بڕێكی زۆر مووچە بەهەڵە وەردەگرێت و دەیگەڕێنێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەفسەرێكی وەزارەتی پێشمەرگە لەكاتی دابەشكردنی مووچەدا بڕێكی زۆر زیاتر لە مووچەكەی وەردەگرێت و دوای ئەوەی بۆی دەردەكەوێت پارەكە بەهەڵە پێی دراوە دەیگەڕێنێتەوە بۆ لیژنەی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكەی.

بەپێی ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، ڕۆژی دابەشكردنی مووچە ئەفسەرێك بەناوی هێمن كەریم، كە پلەی مقەدەمە بڕی 970 هەزار دینار زیاتر لە مووچەكەی پێ‌ دەدرێت، بەڵام دوای ئەوەی بۆی دەردەكەوێت ئەو پارەیە زیاترە لە مووچەكەی خۆی، بۆە دەیگەڕێنێتەوە بۆ لیژنەی دابەشكردنی مووچە.

لەسەر ئەو هەڵوێستەی ئەو ئەفسەرە سوپاس دەكرێت و ئەوەش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاردانەوەی لێ‌ دەكەوێتەوە و بە هەڵوێستێكی جوان و بە بەها وەسف دەكرێت.

ئابوری

گەنەڵ ئینێرجی: لە 2020دا 100 ملیۆن دۆلار لە حكومەتی هەرێم وەردەگرین

خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی ڕایدەگەیەنێت: سەرەڕای دواكەوتنی شایستە داراییەكانیان، بەڵام پێشبینی دەكەن لە ساڵی 2020دا نزیكەی 100 ملیۆن دۆلار وەك شایستە داراییەكانیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەربگرن.

كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی كە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی نەوت‌ و غازە لە هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات: ساڵی 2019 بڕی 42 ملیۆن دۆلاریان وەك شایستە داراییەكانیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە‌ و بەپێی ئەو ڕێككەوتنەش كە لە نێوان هەردوولادا واژۆكراوە، پێشبینی دەكەن لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا، سەرجەم شایستە داراییەكانیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەربگرنەوە.

كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی جەختیشیكردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی لە ڕابردوودا شایستە داراییەكانیان بۆ چەند مانگێكی كەم دواكەوتووە، بەڵام ئەوان دڵنیان لەوەی كە پارەكانیان بەشێوەیەكی ڕێكوپێك لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەردەگرنەوە.

هەروەها گەنەڵ ئینێرجی پێشبینی دەكات، بۆ ساڵی 2020 پوختەی بەرهەمهێنانیان لە كێلگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان بگاتە 35 هەزار و 400 بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا، ئەوەش نزیكە لەهەمان ئەو ئاستەی كە لەساڵی 2019دا بەرهەمیان هێناوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەڕێوەبەرایەتییەك هەلی كار ڕادەگەیەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی كار و ڕاهێنانی پیشەیی گەرمیان هەلی كار لە كەرتی تایبەت بە مووچەی 350 هەزار دینار ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتی كار و ڕاهێنانی پیشەیی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، هۆبەی كاری بەڕێوەبەرایەتیمان هەلی كاری ڕەخساندوە لەكەرتی تایبەت لە كۆمپانیای (فیردۆس) بۆ یەك كەس لە ڕەگەزی (نێر).

ڕاشیگەیاندووە، هەلی كارەكە بۆ كاری مەندوبیە و بە مووچەی (٣٥٠) هەزار دینارە و بە پێی زیاد فرۆشتنی مووچەكەی زیاد ئەكات.

جەختیشی كردۆتەوە، كاتی كار كردن (٨) كاتژمێرە بە مەرجێك دانیشتوی شاری كەلار بێت و شارەزایی كاری مەندوبی هەبێت.
أ.ح

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان و خانەنشینان دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای گەیشتنی پارەی مووچە لە بەغداوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی سەرجەم وەزارەتەكان و خانەنشینانی ڕاگەیاند.

بەپێی خشتەی مووچە، كە لە وەزارەتی داراییەوە دراوە بە (خەڵك)، ئەم هەفتەیە مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان و كەسوكاری شەهیدان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.

هەر بەپێی خشتەكە، لە كۆتایی هەفتەدا مووچەی هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی خەرج دەكرێت.
أ.ح

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان