ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزیری كارەبا: پارەی پێویستمان هەبێت كێشەی كارەبا چارەسەر دەكەین

خەڵك- بەشی هەواڵ

كەمال محەمەد، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، كێشەی پارەیان هەیە و ئەگەر پارەی پێویستیان هەبێت كێشەی كارەبا چارەسەر دەكەن.

وەزیری كارەبا لە ڕونكردنەوەیەكدا لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەكرد، تا چەند ڕۆژی ڕابردوو 21 كاتژمێر كارەبایان داوە بە هاووڵاتیان و ماوەی چەند ڕۆژێكە بەهۆی زۆربوونی خواستەوە كارەبای نیشتیمانی كەمبووەتەوە و ئێستا نزیكەی 11 كاتژمێر كارەبا دەدەن.

وتیشی”12 وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبامان هەیە و كاریان پێناكرێت، ژمارەیەكیان بە كارەبای نیشتیمانییەوە نەبەستراوەتەوە”.

هەر لە قسەكانیدا وەزیری كارەبا باسی لەوەكرد، تەنها حەوت شوێنی گشتی كارەبای بەردەوامیان بۆ دابین دەكرێت، كە ئەوانیش مەرزەكان، فرۆكەخانەكان، گرتووخانەكان، فەرمانگەی كارتی نیشتیمانی و چەند شوێنێكی دیكە.

هەر لە قسەكانیدا باسی لەوەكرد، ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیان قەرزی كارەبا نادەنەوە و پێویستە چارەسەر بكرێت.

کوردستان

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاگادارینامەیەکی بڵاوکردەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاگادارییەکی بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری بڵاوکردەوە.

 

دەزگای تەندروستی پێشمەرگە لەئاگادارینامەیەکدا هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە،کە بەهۆی زیادبوون و هەڵکشانی توشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە نەخۆشخانەکانیان زۆرترین لۆدی نەخۆشی لەسەرە.

 

داواکارن لەهاوڵاتیان، لە ئێستادا سەردانی نەخۆشخانەکانیان نەکەن بەمەبەستی نەشتەرگەری سارد، واتە ئەو نەشتەرگەرییانەی کەدەتوانرێت دوابخرێت بۆ کاتێکی دیکە.

ئەوەش باسکراوە، هیوادارن هاوڵاتیان هاوکاریانبن، بۆئەوەی بتوانن زۆرترین خزمەت بەونەخۆشانە بکەن، کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەولێر.. سێ هەزار ماتۆڕسکیل دەستیبەسەردا گیراوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەماوەى مانگێکدا لەپارێزگای هەولێر دەستبەسەر سێ هەزار ماتۆڕسکیلدا گیراوە.

 

عه‌میدى مافپه‌روه‌ر دیدار عومه‌ر بەڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگاى هه‌ولێر ڕایگەیاند، ماتۆڕسكیله‌كان كێشه‌یه‌كى زۆریان بۆ ڕێڕه‌وى هاتوچۆ دروستكردبوو، چه‌ند جارێك پێش ئێستا ئاگادارمانكردنه‌وه.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ماوه‌ى مانگێكه‌ ده‌ستمان پێكردووه‌، نزیكه‌ى سێ هەزار ماتۆڕسكیلمان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتووه‌.

 

باسی لەئەوەشکرد، به‌هیچ جۆرێك ئەو ماتۆڕسکیلانە نادرێته‌وه‌ خاوه‌نەکانیان، كه‌ هۆكاره‌كه‌ى نه‌بوونى (ئه‌وه‌لیات و مۆڵه‌تى یاسایی) بێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یەك مەتر زەوی بە هەزار دینار فرۆشراوە
نهێنی سووتاندنی سنەوبەرەكانی سلێمانی ئاشكرا كرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نهێنی سووتاندنی سنەوبەرەكانی سلێمانی ئاشكرا دەكات.
ڕێبوار ئەحمەد سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە میدیای حزبەكەی ڕاگەیاند، ئەو ١٣٢ دۆنم زەویەی دارسنەوبەرەكانیان لەبەردەمیدا سوتاندووە دراوە بە دوو كۆمپانیا بەناوەكانی (وێستكار، كوردستان مۆتۆر) بەیاسای وەبەرهێنان مەتری دراوە بەهەزار دینار و دۆنمی بە دوو ملیۆن و نیو دینار.
ئاشكراشیكرد، بەهای زەوییەكان پێنج ملیۆن دۆلارە، ئەم دوو كۆمپانیایە پەنجا پێشانگای ئۆتۆمبێلی تێدا دروست دەكەن هەر پێشەنگایەك دەفرۆشرێت بە یەك ملیۆن دۆلار.

وتیشی” لەو شوێنە چەند پڕۆژەیەك دەكرێن كە یەكێكیان لەسەر ڕووبەری (132) دۆنم زەوییە و ئەوەی دیكە لەسەر ڕووبەری (50) دۆنم زەوی، پڕۆژەكانیش بریتین لەكۆگای هەمەجۆر و گەراج”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان