ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ڕەفعەت ئەسەد لەسەر دزینی پارەی سورییەكان دادگای دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕەفعەت ئەسەد، مامی بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا، تۆمەتبارە بە بە دزین و دواتر سپی كردنەوەی پارەی خەڵكی سوریا و لەسەر سكاڵای ڕێكخراوێك دادگای فەرەنسا بڕیاری دادگایكردنيداوە.

ماڵپەڕی “bbc” لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوە كردووە ئەسەدی تەمەن 82 ساڵ بەهۆی خراپی باری تەندروستییەوە ناتوانێت ئامادەی دادگاییكردنەكە بێت.

ڕەفعەت ئەسەد، لای زۆربەی سورییەكان بە “قەسابی حەمما” ناسراوە، بەهۆی ئەو كوشتارەی لە ساڵی 1982 دا دژ بە خەڵكی شاری حەممای سوریا ئەنجامیدا.

ڕەفعەت ئەسەد و حافز ئەسەدی برای لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا

لە ساڵی 1984ەوە لە دەرەوەی سوریا دەژی، دوای ئەوەی هەوڵێكی شكستیهێنا بۆ كودەتاكردن بەسەر حافز ئەسەدی برایدا.

ڕەفعەت ئەسەد، لە ساڵی 2011 دا و دوای دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانی سوریا، داوای لە بەشار ئەسەدی برازای كرد دەسەڵات جێبهێڵێت.

لە ساڵی 2014ەوە لێكۆڵینەوە لە ڕەفعەت ئەسەد دەكرێت، لەسەر سكاڵایەكی ڕێكخراوێك”شيربا” كە سكاڵای لەسەر تۆماركردووە و دوای پێنج ساڵ دادگای فەرەنسا بڕیاریداوە كە پێویستە ئەسەد ئامادەبێت لەبەردەم دادگادا.

 

جیهان

ئێران سندوقی ڕەشی فڕۆكە تێكشكاوەكە ڕادەستی ئۆكرانیا دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری بەشی ڕووداوەكان لەڕێكخراوی فڕۆكەوانی ئێران ڕایدەگەیەنەێت، وڵاتەكەی سندوقی ڕەشی فڕۆكە تێكشكاوەكەی ئۆكرانیا ڕادەستی ئەو وڵاتە دەكات بۆ شیكردنەوەی زیاتری زانیارییەكانی.

حەسەن ڕەزایی فەڕ بەڕێوەبەری بەشی ڕووداوەكان لەڕێكخراوی فڕۆكەوانی ئێران ئاشكرای كرد، سندوقی ڕەشی فڕۆكە تێكشكاوەكەی ئۆكرانیا كە ڕۆژی 8ی ئەم مانگە بە مووشەكێكی سوپای پاسداران خرایە خوارەوە.

بەڕێوەبەری بەشی ڕووداوەكان لەڕێكخراوی فڕۆكەوانی ئێران وتیشی، چەند كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ لێكۆڵەرەوانی ئۆكرانيا لە تاران كردووە و نەیانتوانیوە زانیارییەكانی ناو سندوقەكە یەكلایی بكەنەوە لەبەرئەوە ڕەوانەی ئەو وڵاتە دەكرێتەوە تا بەسوود وەرگرتنی لە پسپۆڕانی ئۆكرانیا و فەڕەنسا و كەنەدا لێكۆڵینەوەی لەسەر بكرێت.

حەسەن ڕەزایی فەڕ جەختیشیكردەوە، ئەگەر لە كیێڤیش نەتوانرا شیكردنەوە بۆ زانیاری سندوقی ڕەشی فڕۆكەكە بكرێت دەنێردرێت بۆ فەڕەنسا.

جێی ئاماژەیە، ڕۆژی 8ی ئەم مانگە، سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەك فڕۆكەیەكی مەدەنی ئۆكرانیای خستەخوارەوە و بەهۆیەوە 176 كەس گیانیان لەدەستدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

توركیا.. ڕێگە بە پارتەكەی داود ئۆغڵۆ نادرێت بەشداری هەڵبژاردن بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا لیستی ناوی ئەو پارتانەی ئاشكرا كرد كە لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی توركیادا بەشدار دەبن.

ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە توركیا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، ئەو پارتانەی دوورخراونەتەوە مەرجی بەشداربوونیان لەهەڵبژاردنەكانی داهاتوودا نییە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لەوساتەی ئەحمەد داودئۆغلۆ لە پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكپارتی) جیابوونەوەی خۆی ڕاگەیاندووە، رەجەب تەیب ئەردۆغان وەك بەرهەڵستكار تێیڕوانیوە، بۆیە لەهەڵبژاردنی داهاتوودا دوورخراوەتەوە.

لیستەكە ناوی 15 پارتی سیاسی لە توركیا لە خۆدەگرێت، بەڵام پارتەكەی ئەحمەد داودئۆغلۆ بەناوی (پارتی داهاتوو) كە تازە دامەزرێنراوە، لە لیستەكەدا دوورخراوەتەوە.

ئەحمەد داودئۆغلۆ ساڵی 2016 لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی پارتی داد و گەشەپێدان ناچار بەوە كرا دەستلەكاربكێشێتەوە، ئەوەش لەئەنجامی ئەو ناكۆكییانەی كە لەگەڵ ئەردۆغاندا هەیبوو، بەتایبەتی ناكۆكی لەسەر دۆسیەی هەمواركردنی دەستوور كە ئامانج لێی فراوانبوونی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی توركیا بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران دەربارەی سندوقە ڕەشەكەی فڕۆكە ئۆكرانیەكە بڕیاریدا

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕێكخراوی فڕۆكەوانی ئێرانی بڕیاریدا سندوقە ڕەشەكەی فڕۆكە ئۆكرانیەكە ڕادەستی وڵاتەكەی بكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئەو فڕۆكەیە لە ئەنجامی هەڵەی پاسداران تێكشكاوە.

حەسەن ڕەزایی فەڕ، بەڕێوەبەری بەشی كارەساتەكان لە ڕێكخراوی فڕۆكەوانی ئێرانی بە ئاژانسی (تەسنیم)ی ئێرانی وتووە، سندوقە ڕەشەكەی فڕۆكە تێكشكاوە ئۆكرانیەكە ڕادەستی وڵاتەكەی دەكەینەوە بۆ ئەوەی شیكاری بۆ زانیارییەكانی ناوی بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، زیاتر لە كۆبوونەوەیەك كراوە لەگەڵ لێكۆڵەرە ئۆكرانییەكان لە تاران و گەیشتووینەتە ئەو ئەنجامەی ناتوانرێت لە ئێران شیكاری بۆ سندوقە ڕەشەكە بكرێت، بۆیە ڕادەستی لایەنی ئۆكرانی دەكرێتەوە.

ڕەزایی فەڕ جەختیشی كردۆتەوە، “سوود لە شارەزایانی فەڕەنسی و كەنەدی و ئۆكرانی وەردەگیرێت بۆ شیكاری سندوقە ڕەشەكەی فڕۆكەكە لە شاری كیف”.

وتابع “سیتم الاستفادە من الخبرات الفرنسیە والكندیە واڵاوكرانیە لتحلیل الصندوق اڵاسود فی كییف، بەڵام ئەگەر لەوێ‌ نەتوانرا شیكاری بۆ زانیارییەكان بكرێت ئەوجا دەبرێت بۆ فەڕەنسا”.

أ.ح

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان