ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

سبەینێ موچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی نوێترین خشتەی وەزارەتی دارایی بڕیارە سبەی چوار شەممە موچەی مانگی نۆی وەزارەتی دارایی دابەشبكرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم دەست (خەڵك) كەوتووە، سبەی چوار شەممە موچەی مانگی نۆی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم خەرجدەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە حكومەتی هەرێم ڕۆژانە دیاریدەكات كام وەزارەت موچە وەردەگرێت، واتە خشتەیەكی دیاریكراوی بۆ كۆی وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم نییە.

ریکلام

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بە جێگیری ماوەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە، 9ی‌ ئابی 2020 بە جێگیری ماوەتەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 44 دۆلار و 66 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 41 دۆلارو 56 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بێگەرد تاڵەبانی: چەندین بەرهەمی هاوردەمان قەدەغەكرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ هەماهەنگن بۆپاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لەپێناو پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان چەندین بەرهەمی هاوردەمان قەدەغەكرد و ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ هەماهەنگن بۆپاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان.

بێگەرد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە: لەماوەی ڕابردوو زانیاریمان دەستكەوت كە لە چەند دەروازەیەك بەرهەمی قەدەغەكراو هاوردە دەكەن، ئەمەش كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بەرهەمی جوتیارانمان دەبێت، بۆیە نووسرامان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران كرد بۆ ئەوەی هەماهەنگی پێویستمان لەگەڵ بكەن و ڕێگربن لە هاوردەكردنی بەرهەمی قەدەغەكراو.

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەوەشی خستەڕوو: بە سوپاسەوە لە ئێستادا ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ هەماهەنگی پێویستمان لەگەڵ دەكەن بۆ ڕێگری لەو بەرهەمانەی قەدەغەمان كردوون.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بانكی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات
كۆرۆنا نزیكەی 100 ملیۆن كەسی خستووەتە ژێر هێڵی هەژاری

خەڵك – بەشی هەواڵ

بانكی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێكدا تیشكی خستۆتەسەر كاریگەرییە نەرێنییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕایگەیاندووە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە، نزیكەی 100 ملیۆن كەس لەسەرانسەری جیهاندا كەوتوونەتە ژێر هێڵی هەژاری.

بانكی نێودەوڵەتی هۆشداریشیداوە لەوەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەوە ڕێژەی بێكاری زۆر زیادیكردووە و داواشیكردووە حكومەتی وڵاتان پلانی خێرا و بەرنامەی پێویست بۆ بووژاندنەوەی ئابووری جیهان و ڕەخساندنی هەلی كار جێبەجێ بكەن.

هەر لە ڕاپۆرتەكەدا، بانكی نێودەوڵەتی داوای لەو وڵاتانە كردووە كە خاوەنی ئابوورییەكی بەهێزن لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی ڕێژەی برسیەتی و هەژاری، هاوكاری بەپەلە بگەیەننە ئەو وڵاتانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ڕووبەڕووی ئاستەنگی سەختی ئابووری بوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان