ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

یوسف محەمەد كێشەی بۆ دروست دەبێت
سەرۆكی دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمان دەیەوێت بگەڕێتەوە سەر كاری پێشووی

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی دەسلەكاركێشاوەی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە پەسەند نەكردنی دەستلەكاركێشانەوەكەی لە پەرلەمانی كوردستان كێشەی بۆ دروست كردووە و دەشڵێت: “خەلەلەكە لە پەرلەمانی كوردستاندا هەیە، كە دەسلەكاركێشانەوەی ئێمە قبوڵ نەكراوە” و جەختیشدەكاتەوە، كە دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ مامۆستای زانكۆ تا دەستبەكاربوونی لە پەرلەمانی عیراق.

دوای نزیكەی حەوت مانگ بەسەر پێشكەشكردنی نامەی دەسلەكاركێشانەوەی، بەڵام هێشتا پەرلەمانی هەرێمی كوردستانی-عیراق دەسلەكاركێشانەوەی (د.یوسف محەمەد) سەرۆكی پەرلەمانیان پەسەند نەكردووە، ئەگەرچی ناوبراو كاندیدی هەڵبژێردراوی پەرلەمانی عیراقە.

د.یوسف محەمەد، سەرۆكی دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ (بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا) وتی، “بەڕاستی دەبوو زوو كێشەی سەرۆكایەتی پەرلەمان چارەسەربكرایە، سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمان دیاری بكرێت تا ئەو لاسەنگیەی ئێستا لەسەرۆكایەتی پەرلەمان هەیە چارەسەر بكرێت، بەڕاستی جێی داخە تا ئێستا نەیانتوانیوە دەسلەكاركێشانەوەكەی بەندە قبوڵ بكەن و سەرۆكێكی نوێ دیاری بكەن.”

ڕاشیگەیاند، “وەك كێشەی یاسایی هیچ كێشەیەكی یاسایی بۆ من دروست ناكات، چونكە بەپێی یاسای هەڵبژاردنەكانی عیراق و پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی عیراق ئەگەر لەهەمانكاتدا ئەندامی هەڵبژێردراوی دوو ئەنجومەن بیت ئەگەر لەماوەیەكی دیاریكراودا یەكیان هەڵنەبژێریت ئەوا بەدەسلەكاركێشاوە دادەنرێیت لەپۆستەكەی پێشوت لەبەر ئەوە كێشەی یاسایی بۆ من دروست نابێت، چونكە لگەڵ سوێند خواردنم بە ئەندامی پەرلەمان ئەژمار دەكرێم، بەڵام من هیوادارم بەزویی سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردرێت و دەسلەكاركێشانەوەی ئێمە قبوڵ بكرێت.”

دوێنێ دوو شەممە، بێگەرد تاڵەبانی، سكرتێری پەرلەمانی هەرێمی كوردستان لەبارەی هۆكاری پەسەندنەكردنی دەسلەكاركێشانەوەی سەرۆكی پەرلەمان بە (دەنگی ئەمریكا)ی ڕاگەیاندبوو، “پەسەندكردنی دەسلەكاركێشانەوەكەی سەرۆكی پەرلەمان پەیوەستە بە ڕێكەوتنی پارتی و یەكێتیەوە، چونكە دوای ڕێكەوتنەكە دەبێت ڕۆژی دواتر سەرۆكێكی نوێی پەرلەمان هەڵبژێردرێت، بەڵام هێشتا پارتی و یەكێتی ڕێك نەكەوتوون.”

لای خۆشیەوە د. یوسف محەمەد ڕەتی كردەوە گۆڕان كاندیدی هەبێت بۆ ئەو پۆستە و وتی، “بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاریداوە بكشێتەوە لە حكومەت و سەرۆكایەتی پەرلەمان، ئێمەش دەسلەكاركێشانەوەی خۆمان پێشكەشكردووە و هیچ بڕیارێكی نوێ لەو بارەیەوە نیە ئەوەشی پەیوەندی بەڕێكەوتنی پارتی و یەكێتی یا هەر لایەنێكی دیكەوە هەیە ئەوە هیچ پەیوەندی بەئێمەوە نیە ، بەڵام بەڕاستی ئەوە خەلەلەكە لە پەرلەمانی كوردستاندا هەیە، كە دەسلەكاركێشانەوەی ئێمە قبوڵ نەكراوە و سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمانی كوردستان دیاری نەكراوە هەرچەندە هەرخۆی پەرلەمان لەقەیراندایە، چونكە ئێستا لەماوەی درێژكراوەی خۆیدایە ئەوەش لەڕووی شەرعیەتی دیموكراسیەوە ئەو پڕۆسەیە خۆی لەژێر پرسیاردایە، هیوادارم بەزویش هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدرێت و پەرلەمانێكی نوێ لە كوردستان دەست بەكاربێت.”

د.یوسف محەمەد ئەو دەنگۆیانەی ڕەتكردەوە، كە باس لەوە دەكرێت پەسەندنكردنی دەسلەكاركێشانەوەكەی وەك جۆرێك لەسزا بێت بۆ خۆی و بزوتنەوەكەی “پەیوەندی بەمنەوە نیە كێشەكە هەرچیە، بەڵام ئەوەی كەمن تێی گەیشتبێتم ئەوەیە نەتوانراوە كێشەی دیاریكردنی سەرۆكێكی نوێ چارەسەر بكەن، من وای نابینم بۆ سزادانی من یا بزوتنەوەی گۆڕان بێت سزای چی؟ تا ئێستا دەسلكاركێشانەوەی منیان قبوڵ نەكردووە و من سەرۆكی پەرلەمانم بەفەرمی، ئەوەندەی بەكێشەیەكی ناو پەرلەمانی كوردستانی دەبینم ئەوەندە بە كێشەی شەخسی نابینم.”

د.یوسف محەمەد بەپێكەنینەوە ئەوەشی وت، “(تا ئێستاش من بە فەرمی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانم، مافی ئەوەم هەیە وەك سەرۆكی پەرلەمان كاری ڕۆژانە بكەم) بەڵام وەك مەبدەئی خۆم لەو ڕۆژەوەی دەستلەكاركێشانەوەم پێشكەش كردووە هیچ كارێك و هیچ وتەیەكم بەناوی سەرۆكی پەرلەمانەوە نەبوە و نەكردووە، لەهیچ شوێنێكیش نوێنەرایەتی پەرلەمانیشم نەكردووە دەوامیشم نەكردووە.”

د.یوسف محەمەد لە كۆتایی قسەكانیدا ئاماژەی بەو كێشەیە كرد، كە بەهۆی پەسەندنەكردنی دەسلەكاركێشانەوەكەی بۆی دروست بووە و وتی، “كێشەیەك، كە ئێستا هەمبێت ئەوەیە ناتوانم لەهەرێمی كوردستان من كارێكی تر بكەم، من نایشارمەوە ئەگەر ئەم دەسلەكاركێشانەوەیەم زوو پەسەندبكرایە ئەوە هەوڵم دەدا بگەڕێمەوە بۆ زانكۆ تا پەسەندكردنی ناوی پەرلەمانتارانی عیراق، وەك مامۆستایەكی زانكۆ دەستم دەكردەوە بەكارەكانی خۆم ئەوە لەو ڕوەوە كێشەم بۆ دروست بووە بەڕاستی، واتە ئێستا ناتوانم هیچ كارێكی تر بكەم لەهەرێمی كوردستان .”

ڕۆژی ٢٦-١٢-٢٠١٧، دكتۆر یوسف محەمەد، سەرۆكی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان- عیراق لە پشكی بزوتنەوەی گۆڕان، لەبەردەم ڕۆژنامەنوساندا لەشاری سلێمانی نامەی دەسلەكاركێشانەوەی خۆی خوێندەوە و ڕایگەیاند، “دەسلەكاركێشانەوەكەی پێشكەشی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان كردووە.”

کوردستان

پشده‌ر: كه‌سێك به‌ تۆمه‌تی به‌زۆر سه‌ندنی پاره‌ له‌ خه‌ڵك ده‌ستگیر كرا

خەڵک-

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین، ئەمڕۆ کەسێک بە تۆمەتی بەزۆر سەندنی پارە لە خاوەن مارکێتەکان، دەستگیر کراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند: “پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌ لایه‌ن هاوڵاتیان و به‌ سود وه‌رگرتن له‌ كامێرای چاودێری، هێزه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوان لە قەزای پشده‌ر، كه‌سێكیان ده‌ستگیر كرد كه‌ به‌ زۆر پاره‌ی له‌ خاوه‌ن ماركێته‌كان سه‌ندووه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه‌ سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌.”

ئەوەشی ڕاگەیاند: ئەو تۆمەتبارە به‌ مادده‌ی ٤٥٢ له‌ یاسایی سزادانی عێراقی‌ به‌ند كراوە و پاش لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا دانی ناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یدا، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ دۆسیەکە كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا: نه‌وتی كه‌ركوك بۆ ئێمە و عێراقیش گرنگە

خەڵک-

باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا ڕایگەیاند، “كردنه‌وه‌ی دووه‌مین ده‌روازه‌ی سنوریی نێوان توركیا و عێراق، ده‌بێته‌ هۆی كارئاسانی له‌ بازرگانی و فراوانكردنی رێگاكانی بازرگانی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە.

فاتیح یڵدز باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی ده‌روازه‌ی ئۆڤا، ڕایگەیاند: “كردنه‌وه‌ی ئەم ده‌روازه‌ سنوریییە په‌یوه‌نددارە به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غداوە، ئێمە هه‌ست به‌ پێویستیی ئەو هاوسه‌نگییه‌ ده‌كه‌ین.”

ئەوەشی ڕاگەیاند: “كردنه‌وه‌ی ئەو دروازە سنورییە، ده‌بێته‌ هۆی كارئاسانی له‌ بازرگانی و فراوانكردنی رێگاكانی بازرگانی، کارێکی باش نییه‌ جێگره‌وه‌ت نه‌بێت بۆ قه‌باره‌یه‌كی بازرگانی بە بڕی‌ ١٣ ملیار دۆلار”.

فاتح یڵدژ ئاماژەی بەوەش کرد: نه‌وتی كه‌ركوك بۆ توركیا و عێراق په‌یوه‌ستێكی گرنگی وزه‌یه، ئه‌و هێڵه‌ی كه‌وتووه‌ته‌ كار، ئه‌و هێڵه‌یه‌‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ دێت. هێڵه‌ كۆنه‌كه‌ چاوه‌ڕوانی سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌یه‌. كۆمپانیا توركییه‌كان خواستی خۆیان بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی هێڵه‌كه‌ نیشانداوه‌. پێویسته‌ بیره‌ نه‌وته‌كانی كه‌ركووك و هێڵی بۆریی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت، به‌توانای راسته‌قینه‌ی خۆی كار بكات. ئه‌مه‌ش بابه‌تێكه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ حكومه‌تی عێراقه‌وه‌.

باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا دەڵێت: نه‌ بیره‌ نه‌وته‌كان به‌وپه‌ڕی توانایانه‌وه‌ كارده‌كه‌ن، نه‌ هێڵه‌كه‌ به‌وپه‌ڕی توانایه‌وه‌ كارده‌كات. وه‌ك چاره‌سه‌رێكی كاتی ته‌ماشای ئه‌مه‌ ده‌كه‌ین، به‌ڵام سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گرنگه‌ و رێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌رێمیش له‌وباره‌وه‌ گرنگه‌. كه‌ركووك و به‌غدا پێویستیان به‌و داهاته‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌ده‌ستدێت. لێره‌دا باوه‌ڕمان وایه‌ ئه‌گه‌ر توانای هێڵه‌كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دۆخی جاران، په‌یوه‌ندییه‌كانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ دۆخی جاران.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا ٢٥ ژنیان لە بارەگای ئامەدی ھادەپ دەستگیر کرد

خەڵک-

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا ٢٥ ژنیان لەبارەگای ئامەدی پارتی دیموکراتی گەلان (ھادەپ) دەستگیر کرد، کە بۆ پشتیوانی لە پەرلەمانتارێکی ژن بڕیاریان دابوو سێ رۆژ مانبگرن.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھێزە ئەمینییەکانی تورکیا، چوونە نێو بارەگای شاری ئامەدی پارتی دیموکراتی گەلان (ھادەپ) و ٢٥ ژنیان دەستگیر کرد.
ئەو ژنانە بڕیاریان دابوو بۆ ماوەی ٣ رۆژ مانگرتن رابگەیەنن، وەک پشتیوانییەک لە لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکا دیموکراتیک و پەرلەمانتاری هەدەپە.

لەیلا گوڤەن ماوەی زیاتر لە مانگێکە بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە دەسـتگیرکراوە و پێدەچێت ڕووبەڕووی سزای زیندانی کردنی چەند ساڵە بێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین