ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

جگە لە یارییەکە… ئەمشەو بەرشلۆنە و ئینتەرمیلان لەسەر مێزی گفتوگۆکردن کۆدەبنەوە

خەڵک سپۆرت

بڕیارە ئەمشەو لەچوارچێوەی یارییەکانی گەڕی شەشەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ یانەی بەرشلۆنە و ئینتەرمیلان ڕووبەڕو ببنەوە، جگە لە بابەتە وەرزشییەکان نوێنەرانی هەردوو یانە کۆبونەوە دەربارەی گواستنەوەی چوار یاریزان ئەنجام دەدەن.

ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، ئەمشەو جگە لە چالاکییە وەرزشییەکان، ئیدارەی یانەکانی بەرشلۆنە و ئینتەرمیلان لە میلانۆ کۆبونەوە سەبارەت بە گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینیزی هێرشبەری ئەرجەنتینی ئەنجام دەدەن.

یانە ئیتاڵیەکە داوای بڕی (١٠٠ بۆ ١١٠ ملیۆن یورۆ) دەکات، لەبەرامبەردا سەرۆکایەتی یانەی بەرشلۆنە ئامادەیی نیشان دەدەن لە گواستنەوەکەدا ناوەکانی ئارتورۆ ڤیدال و جان کلێر تۆدیبۆ تێهەڵکێش بکەن، بەو شێوەیە هەوڵدەدەن نرخی گواستنەوەکە کەم بکەنەوە، بەڵام کێشەی یانە کەتەلۆنیەکە لە یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزیدایە کە وەک شوێنگرەوەی سێرجیۆ ئەگوێرۆ هەوڵ بۆ کڕینی مارتینێز دەدەن و بەهۆی دەوڵەمەندی یانەکەوە ئەگەر هەیە پارەی تەواو بۆ ئیمزاکردنی بۆندەکەی پێشکەش بکەن.

ڕۆژنامە ئیسپانیەکە نوسیویەتی، سەرۆکایەتی یانەی ئینتەرمیلان لەماوەی ڕابردوودا هەوڵیان بۆ گواستنەوەی ڤیدال و ئیڤان ڕاکیتیچ داوە، هەروەها گرنگیان بە تۆدیبۆ داوە و پێیان وابووە بۆ پلانەکانی ئەنتۆنیۆ کۆنتی گونجاوە، بەڵام لەئێستادا یانەی بەرشلۆنە پلانی گۆڕیوە و لەنێوان ئەو سێ یاریزانە داواکراوەدا ئامادە نییە دەستبەرداری ئیڤان ڕاکیتیچ بێت.

جیهانی

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ بە گۆڵێک لوتکەی گەڕی ٢٣ی لە مانچستەر یونایتد بردەوە

خەڵک سپۆرت

ئەمشەو یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئەنفێلد ڕووبەڕوی یانەی مانچستەر یونایتدی بووە و بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بردنەوەیان تۆمار کرد.

لە تایمی یەکەمدا یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ کارامەیی زیاتر پێوە دیاربوو و پێکهاتەکەی چەندین هێرشیان کردەسەر گۆڵی یونایتد و لە خولەکی (١٤) ڤێرجیل ڤان دیک گۆڵی پێشکەوتنی تۆمار کرد.

لەخولەکی ١٤ تا کۆتاییەکانی ئەو تایمە توانا هونەرییەکانی سەڵاح و فێرمینیۆ و مانێ کاریگەری زیاتریان دروست کرد و داڤید دی خیای گۆڵپارێزی یانەی میوانیان هەراسان کرد و ئەو تایمە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام کۆتایی هات.

لەتایمی دووەمدا دووبارە لیڤەرپوڵ کۆنتڕۆڵی یاریگایان کرد و فشاری قورسیان دروست کرد، یاریزانانی یونایتد لەنیوە یاریگای خۆیانەوە بەرگرییان دەکرد و بەشێوازی هێرشی هەڵگەڕاوە چەند هەلێکی دیاریکراویان دروستکرد، بەڵام بەهیچ شێوەیەک سەرکەوتوو نەبوون لە چنینەوەی هەلەکان بەشێوەیەکی دروست.

لەکۆتا ساتەکاندا محەمەد سەڵاحی میسڕی تۆپێکی لەناوەندی یاریگاوە بەشێوەی هێرشی هەڵگەڕاوە ڕووە و گۆڵی یونایتد ڕفاند و گۆڵی دووەمی تۆمار کرد، ڕووبەڕوبونەوەکەش هەر بەئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لەبەرژەوەندی لیڤەر کۆتایی هات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

 هالاند، بەیەک ڕووبەڕوبونەوە بەدرێسی زەردەوە ڕیکۆردی مێژوویی تۆمار کرد

خەڵک سپۆرت

ئێرلینگ هالاندی نەرویجی ئەستێرەی نوێی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، شەوی ڕابردوو بۆ یەکەم جار بەرامبەر یانەی ئاوگسبۆرگ لە کێبڕکێکانی خولی ئەڵمانیا بەشداری کرد و باشترین ئاستی پێشکەش کرد.

شەوی ڕابردوو یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بووە میوانی یانەی ئاوگسبۆرگ، لەسەرەتاوە یانەی خاوەن یاریگا دوو گۆڵی تۆمار کرد و لە تایمی دووەمدا ئەنجامەکەیان بۆ (٣ – ١) فراوان کرد، بەڵام ئەستێرەکانی یانەی دۆرتمۆند کۆڵیان نەدا و توانیان لە خولەکی ٥٩ تا کۆتایی یارییەکە چوار گۆڵ تۆمار بکەن و ئەنجامەکە بۆ (٣ – ٥) پێچەوانە بکەنەوە.

سیان لە گۆڵەکان “هاتریک” لەنێوان خولەکی ٥٩ بۆ ٧٩ لەلایەن ئێرلینگ هالاندی نەرویجی هێرشبەری نوێی یانەکەوە تۆمار کرا.

بەپێی داتا بەدەستهاتووەکان لە تۆڕی “ئۆپتا”وە، هالاند تاکە یاریزانە لەمێژووی یانە ئەڵمانیەکە کە لە یەکەم دەرکەوتنیەوە هاتریک تۆمار دەکات، هەروەها یەکەمین هاتریکە پاش سێ گۆڵەکەی پیێر ئیمیریک ئۆبامیانگ لە ساڵی ٢٠١٣ کە بەهەمان شێوە بەرامبەر یانەی ئاوگسبۆرگ تۆماری کردووە.

یەکێکی تر لە ڕیکۆردەکان پەیوەندی بە ماوەی تۆماری گۆڵەکانەوە هەبووە، هالاند پاش ١٨٣ چرکە لە چوونە نێو یاریگا توانیویەتی یەکەم گۆڵی خۆی تۆمار بکات، هەروەها لە ماوەی (٢٠) خولەکدا ڕێژەکەی گەیاندۆتە سێ گۆڵ و ئەوەش تائێستا تەنها ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی و چەند هێرشبەرێکی دیاریکراو توانیویانە تۆماری بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

دی لیخت ساڵی (٢٠٢١) پەیوەندی بە بەرشلۆنەوە دەکات

خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لەهەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی سەنتەرێکی بەرگری ناوازە نەوەستاون، بەڵام وا دیارە ناچارن تا هاوینی ٢٠٢١ چاوەڕێ بکەن.

ماڵپەڕی “کالچیۆ میرکاتۆ”ی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، لە گواستنەوەکانی ڕابردوودا یانەی یوڤانتۆس بۆندێکی مێژوویی لەگەڵ ماتیاس دی لیختی بەرگریکاری هۆڵەندی ئیمزا کردووە، پاش ئەوەی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە کێبڕکێیەکی قورس و ئێسک شکێنیان ئەنجامدا، لەئێستاشدا یاریزانەکە پێناچێت لە خولی ئیتاڵیا بەختەوەر بێت.

بەپێی سەرچاوەکە، لەهاوینی ٢٠٢١ دووبارە کەتەلۆنیەکان لە ئیدارەی بارسا هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئەم بەرگریکارە دەستپێدەکەنەوە و ئۆفەری بەهێزی دەخەنە بەردەست و ئەگەر زۆرە بە بۆندە پێشکەشکراوەکان قایل بێت.

سەرچاوە ئیتاڵیەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە بەپێی یاسایەکی نوێی فەرمانگەی باجی ئیتاڵیا هەر یاریزانێک دوو وەرز و زیاتر لە ئیتاڵیا یاریی بکات، فەرمانگەی باج و باجدان لەسەدا پەنجامی باجی سەپێنراو بەسەریدا خۆشدەبێت و لەسەدا پەنجای موچەکەی لێبڕینی دەبێت، ئەوەش لە سودی یاریزانانە، بەڵام ئەگەر بەر لەوادەی دوو ساڵەکە ماڵئاوایی بکات ئەوا ناچارە سەرجەم باجە کەڵەکەبووەکانی پێشکەشی حکومەتی ئیتاڵیا بکات.

ئەگەر دی لیخت لە هاوینی ٢٠٢١ بە بۆندی بارسا قایل بێت، ئەوا یانەی یوڤانتۆس ناچارە لەسەدا پەنجای باجی کەڵەکەبووی سەر یاریزانەکە پێشکەش بکات، بۆیە ئەگەر زۆرە لەو کاتەدا گواستنەوەکە سەرکەوتوو بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان