ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

توركیا 11 داعشی ڕەوانەی فەڕەنسا كردەوە

لوقمان غەفوور

دوای ڕێكەوتنەكەی لوتكەی ناتۆ لەنێوان توركیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا، ئەمڕۆ 9ی دیسێمبەر، فەڕەنسا 11 داعش-ی وڵاتەكەی لە توركیا وەرگرتەوە.

لەچوارچێوەی ئەو ڕێككەوتنەی كە وڵاتانی ناتۆ لەگەڵ هاوتا ناتۆییەكەیان (توركیا) كردوویانە لە لوتكەی ناتۆ كە ڕۆژانی 3 و 4ی دیسێمبەر لە بەریتانیا، ڕێكخرا. توركیا 11 داعشی بەڕەگەز فەڕەنسی گەڕاندەوە بۆ وڵاتەكەی خۆیان كە بەشێكە لەو ڕێككەوتنەی نێوانیان بۆ گەڕاندنەوەی تیرۆریستان بۆ وڵاتەكەیان.

توركیا لە پڕۆسەی داگیركردنی باكووری سوریا لە سەرەتای ئۆكتۆبەر و هێرشكردنە سەر ڕۆژئاوای كوردستان، زیاتر لە 250 ژن و پیاوی چەكداری داعش-ی كەوتە دەست، لە چەند ڕۆژی ڕابردووەوە بەپێی ڕێككەوتنێك لەنێوان وڵاتانی ناتۆ دەستكراوە بەگێڕانەوەیان و لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژی 4ی دیسێمبەر، لیزا سمیس، كارمەندی وەزارەتی بەرگری ئێرلەندا لەناو ڕیزەكانی داعش، دوای دەستبەسەربوونی لە توركیا، گەیەندرایە دادگای تاوانەكان لە دبلن، تا بە تۆمەتی تاوانی هەڵاتن لە سەربازیی و خیانەتی نیشتمانی لە ئۆكتۆبەری ٢٠١٥ – دیسێمبەری ٢٠١٩، دادگایی بكرێت.

هەرچەندە ئاژانسەكانی فەڕەنسا داوای لێدوانی فەڕمی لە وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا دەكەن، بەڵام وەزارەتەكە هەموو لێدوانێك ڕەتدەكاتەوە، بەڵام سەرچاوەیەكی دیپلۆماتی دەڵێت:”11 تیرۆریستەكە، چوار ژن و 7 منداڵن”.

ئەنقەرە نیگەرانە لە پڕۆسەكە و داوادەكات پەلەبكرێت لە وەرگرتنەوەی هەموو ئەو داعشانەی لە ئەوروپاوە هاتوون بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ شەڕكردن لەناو ڕیزەكانی ڕێكخراوی داعش و ئێستا دەستبەسەرن لەوڵاتەكەی.

سلێمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی توركیا بۆ ڕۆیتەرز وتویەتی، كە توركیا هەموو ئەو داعشانە دەگێڕێتەوە بەر لەهاتنی 2020.

جێی ئاماژەیە پاریس ڕێككەوتنێكی كۆنی لەگەڵ توركیا هەیە كە بۆ 5 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە كە هەر كەسێكی فەڕەنسی هەڵاتوو لە وڵاتەكەی دەستبەسەربێت، دەگێڕێتەوە بۆ فەڕەنسا. تا ئێستا لەم چوارچێوەیەدا 300 هاووڵاتی فەڕەنسی گەڕێندراوەتەوە بۆ فەڕەنسا. بەڵام سەبارەت بە گەڕانەوەی داعش-ە دەستبەسەركانی لای توركیا، فەڕەنسا ئامادەنەبوو بیانگێڕێتەوە تا دواجار ڕێككەوتنێك لە لوتكە كرا بۆ گەڕانەوەیان، بەڵام تائێستا نەزانراوە ئەوروپا و توركیا لەبەرامبەر چی ئەمە دەكەن!

هەروەها ڕۆژنامەی زە نیویۆرك تایمز لە چاپی ئەمڕۆدا، ئەوەی ئاشكراكردووە كە تا 17 نۆڤێمبەر-یش، توركیا بڕیاری داوە 18 تۆمەتباری داعش بگێڕێتەوە ئەڵمانیا و دوێنێ 8 دیسێمبەر، كەسێكی سەر بە ڕێكخراوی داعش-ی بەڕەگەز ئوسترالی گێڕایەوە بۆ وڵاتەكەی.

ڕۆژنامەی ستار سترێب-ی ئەمریكی-ش لەژمارەی ئەمڕۆدا نووسیویەتی:”توركیا 60 دەستبەسەركراوی داعشی ئامادەكردووە لەماوەی 5 ڕۆژی داهاتوودا بیگێڕیتەوە بۆ ئەڵمانیا و هۆڵەندا و دانیمارك و بەریتانیا و ئەمریكا”، دەشڵێت:”لە پەراوێزی ناتۆ-دا و لە دانیشتنێكی نا فەڕمیدا سەرۆك دۆناڵد ترەمپ ڕازی بووە كە ئەو سێ كەسە داعشە وەرگرێتەوە كە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەمریكین و لە ئەمریكا دادگایی بكرێن”.

جیهان

ئەردۆغان: حەفتەر پابەندی ئاگربەست نەبووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری توركیا ڕایدەگەیەنێت، فەرماندەی سوپای نیشتمانی لیبیا پابەندنەبووە بە بڕیاری ئاگربەستەوە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا پێش بەڕێكەوتنی بۆ جەزائیر ڕایگەیاند، خەلیفە حەفتەر فەرماندەی سوپای نیشتمانی لیبیا پابەندنەبووە بە گرتنەبەری ڕێگەی ئاشتی، كە لە كۆنفرانسی ئاشتی بەرلین بڕیاری لێدراوە.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشدا، سوپای نیشتمانی لیبیا لە هێرشەكانی بەردەوامە و چاوەڕوانی ئەوەی لێناكرێت پابەندی ئاگربەست بێت.

ڕۆژی 19ی ئەم مانگە كۆنفڕانسی ئاشتی بەرلین تایبەت بەچارەسەری قەیرانی لیبیا بە بەشداری هەریەك لە (ئەمریكا، ڕوسیا، توركیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، چین، ئیتاڵیا، میسر و ئیمارات) بەڕێوەچوو. دواتریش وڵاتانی بەشدار لە كۆنفڕانسی لیبیا لە بەرلین لە ڕاگەیەندراوێكدا پشتگیری پێكهێنانی حكومەتێكی یەكگرتوو و گشتگیر و چالاكیان كرد كە ئەنجومەنی نوێنەرانی لیبیا پەسەندی بكات.

ئەمەش لە كاتێكدایە، توركیا پشتگیری لە حكومەتی ویفاقی نیشتمانی لیبیا دەكات كە فایز سەراج سەرۆكایەتی دەكات، چەندین جاریش حكومەتی ئەنقەرە جەختی لەسەر پێویستی ناردنی هێز بۆ تەرابلوس كردووەتەوە، بەمەبەستی كۆتایهێنانی قەیرانی ئەو وڵاتە، بەڵام ئەو پێشنیارە لەلایەن پەرلەمانی لیبیا و خەلیفە حەفتەر و وڵاتانی جیهان ڕەتكراوەتەوە و بەدەستتێوەردانی دەرەكی وەسفكراوە، لەگەڵ ئەوەشدا توركیا چەند گرووپێكی چەكداری لە سوریاوە بۆ لیبیا ڕەوانە كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

چین ژمارە ڕاستییەكەی تووشبووانی شاردۆتەوە
بەرپرسانی تەندروستی عیراق-یش كەوتنە خۆیان

خەڵك- لوقمان غەفوور

ئەمڕۆ 26 جێنیوەری، كارمەندێكی تەندروستی لە نەخۆشخانەیەكی ۆوهان بۆ ڕۆژنامەی (واشنتن پۆست) ئاشكرای كردووە، كە چین ژمارەی ڕاستەقینەی لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی و میدیاكان لەسەر نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا شاردۆتەوە.

دوای 25ی جێنیوەری چەند وڵاتێكی تری وەك نەمسا و بەلجیكا و ِروسیا ئاشكرایان كرد، كە ڤایرۆسی كۆرۆنا كە بە (nCoV-2019) ناسراوە وڵاتەكەیانی گرتۆتەوە، ڕۆژنامەی (واشنتن پۆست) باسی لەوەكردووە، كە كارمەندێكی تەندروستی لە نەخۆشخانەیەكی ۆوهان ئەوەی ئاشكراكردووە، كە 90 هەزار كەس لە چین تووشی نەخۆشییەكە بوون، بەڵام ئەوەی ئاشكاركراوە تەنیا 2 هەزار كەسە.

ئەو كارمەندە ئاشكراشی كردووە، كە ئەوەی دەوترێت كۆنتڕۆڵی نەخۆشییەكە كراوە، دوورە لە ڕاستییەوە بەڵگەی ئەوەش جیاوازی مردن لە نێوان ڕۆژی 24ی جێنیوەری و 25ی جێنیوەری 11 كەس بووە، بەشێوەیەك تا ڕۆژی 24ی جێنیوەری 45 كەس مردوون لە 25 جێنیوەری بووە بە 56 كەس.

لەلایەكی ترەوە هەر ئەمڕۆ 26 جێنیوەری وەزارەتی تەندروستی عیراق بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، كە پشكنینی پزیشكی بۆ هەموو ئەو كەسانە دەكرێت لە فڕۆكەخانەكانی عیراق، كە لەوڵاتی چینەوە دەگەڕێنەوە بۆ كۆنترۆڵكردنی هەڵگرانی تووش بوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا بریتییە لە هەوكردنی توندی قوڕگ و سییەكان و دواتر پوكانەوەی گورچیلە و مردنی كەسەكە. زانایانی پزیشكی پێیانوایە ئەمە نەوەیەكی نوێی (سارس) ڤایرۆسی كۆرۆنا-یە. كە بۆ هەمان خێزانی ئەو ڤایرۆسە دەگەڕێتەوە و نەخۆشییەكی توندە و تووشی كۆئەندامی هەناسە دەبێت.

زانایانی ڤایرۆلۆجست پێیان وایە، كە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەنێو شەمشەمە كوێرەدا سوڕی ژیانی تەواو دەكات و بۆ زیندەوەرانی تر دەگوازرێتەوە. جا یان ڕاستەخۆ لە ڕێگەی خواردنی شەمشەمە كوێرەكەوە مرۆڤ تووش دەبێت یان ناڕاستەوخۆ شەمشەمە كوێرەكە قەپ لە خواردنی فڕێدراو دەگرێت و ئەو خواردنە فرێدراوەش لەلایەن گیانلەبەرانی ترەوە دەخوێرێت دواتر مرۆڤ گۆشتی ئەو گیانلەبەرە دەخوات، كە هەڵگری نەخۆشییەكەیە. بۆ نموونە كاتێك شەمشەمە كوێرە لەلایەن مارەوە دەخورێت، مرۆڤ مارەكە دەخوات، یان شەمشەمە كوێرە قەپ لە میوەیەك دەگرێت و گیاندارێك میوەكە دەخوات. بەڵام ئەوەی ئێستا هەیە لەمرۆڤەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، چونكە تەواو تەشەنەی سەندووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئیسرائیل بە چەند مەرجێك، ڕێگا بە هاووڵاتییەكانی دەدات سەردانی سعودیە بكەن

خەڵك-بەشی هەواڵ

لە نوێترین هەنگاویدا بۆ گرنگیدان بە پەیوەندییەكانیان، ئیسرائیل بۆ یەكەمینجار ڕێگا بە هاووڵاتییەكانی دەدات، بەپێی چەند مەرجێكی تایبەت سەردانی سعودیە بكەن، بەڵام تاكو ئێستا سعودیە هیچ وەڵامێكی بۆ ئەو بڕیارە نەبووە.

ئاریا درعی، وەزیری ناوخۆی ئیسرائیل دوای ڕاوێژ لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی وڵاتەكەی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، ڕێگا بە دانیشتووانی ئیسرائیل دەدرێت بەپێی چەند مەرجێكی ئایینی یان ئەنجامدانی حەج و بازرگانی، سەردانی سعودیە بكەن و بۆ هەر بازرگانێكیش ڕێگا دەدرێت ماوەی 9 ڕۆژ لە سعودیە بمێنێتەوە.

ئاشكراشی دەكات، بانگهێشتكردن و ڕێگاپێدانی سعودییەكان بۆ گەشتكردن بۆ هاووڵاتیانی ئیسرائیل بۆ سعودیە گرنگە.

هاووڵاتییە ئیسرائیلییە موسڵمانەكان، چەندین ساڵە بۆ ئەنجامدانی گەشتی حەج سەردانی سعودیەیان كردووە، بەڵام بۆ گەشتەكە پێویستیان بە ڕێگاپێدانی تایبەت یاخود بە پاسپۆرتی وڵاتێكی دیكە هەبووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە سعودیە و ئیسرائیل هیچ پەیوەنییەكی سیاسی لەنێوانیاندا نییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان