ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

حەشدی شەعبی لە بەغدا كشایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی بەرگری عیراق ئاشكرای دەكات، بە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە بەغدا شێنراونەتەوە.

ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی بەرگری عیراق بە ڕادیۆی (مۆنتی كارلۆ)ی ڕاگەیاندووە، كە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی، كە پێكهاتووە لە سەرۆك وەزیران و ئاسایش و هەواڵگری و ناوخۆ و بەرگری بڕیاریان داوە بە كشانەوەی سەرجەم هێزەكانی حەشدی شەعبی لە بەغدا بە زووترین كات و ڕێگری كردن لە هەر جوڵەیەكی یەكەكانی حەشد تەنها بە ڕەزامەندی پێشوەختە نەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، كە فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، كە لە كۆبوونەوەكە ئامادە بووە چەندین ڕەخنەی لێ‌ گیراوە لەسەر هێرشەكانی سەر خۆپیشاندەران لە پردی سنك و گۆڕەپانی خەلانی لە شەوی هەینی ڕابردوو، كە بەهۆیەوە دەیان كەس كوژران و بریندار بوون و تێیدا كەتیبەكانی حزبوڵا تۆمەتبار كران، كە لەژێر فەرمانی فەیازدان.

بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی حەشدی شەعبی دوای پەیامەكەی فەڕەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا هات، كە داوایان لە سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق كردبوو هەستێت بە دوورخستنەوەی حەشدی شەعبی و هەروەها هۆكاری دووەمی كشانەوەی ئەو هێزانە بۆ بڵاوەپێكردنی “كڵاو شینەكان” دەگەڕێتەوە، كە جەنگاوەری سەر بە موقتەدا سەدرن لە گۆڕەپانی تەحریر، ئەوەش لەتری ئەوەی پێكدادان لەنێوانیاندا ڕوونەدات.

عێراق

16 ناو بۆ بەردەم پەڕلەمان ئامادەكراون
چەند وەزارەتێكی حكومەتەكەی عەللاوی بە وەكالەت بەڕێوەدەبرێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار ڕایدەگەیەنێت، 16 ناوی كابینەكەی عەللاوی ئامادەن، تا لەلایەن پەڕلەمانەوە دەنگیان لەسەر بدرێت، ئاماژە بە مانەوەی چەند وەزارتێكیش دەكات كە “بە وەكالەت بەڕێوەدەبرێن”.

ئەمڕۆ دوو شەممە، سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ڕۆژنامەیەكی عەرەبی ڕاگەیاندووە، “16 ناو ئامادەكراون تا لەلایەن پەڕلەمانەوە دەنگیان لەسەر بدرێت، كە زۆربەیان ئەو ڕوخسارانەن، كە پێشتر پۆستی سەركردایەتییان نەبووە، هەندێكیشیان باڵیۆزی پێشوو و پەڕلەمانتار و مامۆستای زانكۆن”.

سەرچاوەكە دەڵێت: “یەكلایی كردنەوەی ئەو ناوانەی بۆ وەزارەتەكانی تر ڕادەسپێردرێن، بەهۆی ناكۆكییەكان لەگەڵ هێزە كوردی و سوننەكان دوادەخرێن. ڕەنگە ئەوانی تر لە دواییدا دەستنیشان بكرێن، پاش ئەوەی لەگەڵ فراكسیۆنەكاندا ڕێككەوتنیان لەسەر دەكرێت، بۆیە ئەو وەزارەتانە لەو ماوەیەدا بە وەكالەت بەڕێوەدەبرێن”.

سەرچاوەكە پێشبینی كردووە، هەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانانیش لەنێوان ئەو وەزارەتانەدابن، كە لە حكومەتەكەی عەللاویدا بە وەكالەت بەڕێوەببرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەو لایەنەی عەللاوی بۆ سەرۆك وەزیران كاندیدكردووە ئاشكرادەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سیاسەتمەدارێكی عیراقی ڕایدەگەیەنێت، محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو، “كاندیدی لایەنێكی ئاینی گەورەیە” لە عیراق و بە پشتیوانی ئەو لایەنە كاردەكات و لەسەر داوای ئەویش پێكهاتەكان و فراكسیۆنە سیاسییەكان بەشداری پێناكات.

بەها ئەعرەجی، سیاسەتمەداری عیراقی و جێگری پێشووی سەرۆك وەزیران لە حكومەتەكەی عەبادی، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “محەمەد تۆفیق عەللاوی هەڵبژاردەی فراكسیۆنە سیاسییەكان نییە، ئەو كەسێتییەكی بەڕێزە، هەرگیز سیاسی وەها بێخەوش و نیشتمانپەروەرم نەدیوە”.

بە وتەی ئەعرەجی”، عەللاوی لەلایەن لایەنێكی سیاسی گەورەی عیراقەوە كاندیدكراوە و پشتیوانی لێدەكرێت و هەر ئەو لایەنەش داوای لێكردووە، بەشداری بە پێكهاتەكان و فراكسیۆنە سیاسییەكان نەكات لە حكومەتەكەیدا”.

سەبارەت بەوەی، كە هەر هەمان لایەنی ئاینی ڕەزامەندی لەسەر عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی پێشوو دەربڕیبوو، لە وڵامدا ئەعرەجی بە وشەی “كوڕ” وەڵامی دابۆوە.

ژمارەیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، وەها لێكدانەوەیان بۆ “كوڕ” كردووە، كە مەبەست لێی محەمەد ڕەزا، كوڕی عەلی سیستانی، مەرجی باڵای شیعەكانی عیراقە.

دكتۆر زەید عەبدولوەهاب، ڕۆژنامەنوس و ئەكادیمستی عیراقی لەو بارەیەوە ڕایگەیاندبوو، “پێشبینی دەكرێت قسەكانی ئەعرەجی بۆ ئەوە بێت كابینەكەی عەللاوی لە پەڕلەمان تێبپەڕێنرێت و متمانە وەربگرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لەعیراق، نزیكەی یەك ملیۆن هاووڵاتی بێسەروشوێن هەن

خەڵك-ئارام سەردار
ليژنەی نێودەوڵەتی بۆ كەسانی بێسەروشوێن لە عیراق، ئاماری بێسەروشوێنانی ئاشكرا كرد و بەپێی ئاماری لێژنەكە، لەعیراق نزیكەی یەك ملیۆن بێسەروشوێن هەن و بەسەدان گۆڕیش هەڵنەدراونەتەوە.

ڕاسا ئۆسترا، سەرۆكی ليژنەی نێودەوڵەتی بۆ كەسانی بێسەروشوێن لەعیراق بەڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند، لەساڵی 1950ەوە تا ئێستا لەعیراق زیاتر لە یەك ملیۆن هاووڵاتی بێسەروشوێن بوون.

دەشڵێت: “تائێستاش نزیكەی 200 شوێن هەن وەك گۆڕ هەڵنەدراونتەوە، كە هی سەردەمی ڕژێمی بەعسن، هەروەها 100 گۆڕیش هەڵنەدراونەتەوە هی سەردەمی داعش بوون”.

سەرۆكی ليژنەی نێودەوڵەتی بۆ كەسانی بێسەروشوێن لەعیراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەسەرئاستی جیهان، لەعیراق زۆرترین بێسەروشوێن هەن، بەڵام ئەوان لەگەڵ حكومەتی هەرێم و عیراق لەسەر خەتن بۆ دیاری كردنی چارەنووسی بێسەروشوێنەكان، كاردەكەین بۆ هەڵدانەوەی گۆڕەكان و دیاری كردنی ناسنامەی قوربانیان بەتایبەت گۆڕە بەكۆمەڵەكانی ئەنفال و شنگال.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان