ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

هاوپەیمانییەكەی عەبادی بۆ (خەڵك): نازانین چی ڕوودەدات

خەڵك- ئیدریس جەبار
هاوپەیمانی نەسر، كە لەلایەن حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراقەوە سەركردایەتی دەكرێت ڕایدەگەیەنێت، نازانن چی ڕوودەدات و ڕەوشی عیراق ڕوو لە چ ئاقارێك دەكات، ڕەتیشیدەكاتەوە بزانن ئەو لایەنانە كێن، كە دەستییان لە كوشارەگەی شەو هەینی ڕابردوودا هەبوو لە گۆڕەپانی خەڵانی و پردی سنك لە بەغدا.

نەدا شاكر جەودەت، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی نەسر، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند، “نازانیین چی لە گۆڕەپانی خەڵانی و پردی سنك ڕوویدا لە شەوی هەینی ڕابردوو، چاوەڕوانی حكومەتین پێمان بڵێت و لەڕێی لێكۆڵینەوەكانی ئەو لایەنە ئاشكرا بكات، كە دەستی لەو كوشتارەدا هەبوو”.

بە وتەی نەدا شاكر، “گروپە چەكدارەكان لەنێوان خۆیاندا ململانێ‌ دەكەن و خۆپیشاندەرانیش لەنێوانیاندا بوون، بۆیە ئەوەی ڕوویدا ڕوویدا و ژمارەیەكی زۆر لە خۆپیشاندەران بوونە قوربانی و هەموو جیهانییش تەماشاكەر بوون”.

سەبارەت بە ڕەوشی ئێستای وڵات و ئەگەری هێوربوونەوەی، پەڕلەمانتارەكەی هاوپەیمانی نەسر وتی، “ڕەوشەكە لەئێستادا زۆر ئاڵۆزە، ئاشكرایە لای هەمووان لەئێستادا بزاوتنێك هەیە لە پارێزگەكانی ناوەڕاست و باشوور بە ئاڕاستەی بەغدا لەماوەی ئەمڕۆ و سبەینێ‌، بۆیە نازانیین ڕەوشەكە ڕووی لە كوێیە و چی ڕوودەدات”، ئاماژەی بەو ڕێوشوێنە ئەمنییانەش كرد، كە لەئێستادا لە لەبەغدای پایتەخت گیراونەتەبەر.

عێراق

بەغدا.. ئۆتۆمبێلێك تەقييەوە و سێ‌ كەس بوونە قوربانی

خەڵك – بەشی هەواڵ

بۆمبێكی چێنراو لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا تەقییەوە و بەهۆیەوە سێ‌ كەس برینداربوون.

میدیا عیراقییەكان لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویانكردەوە، بۆمبێكی چێنراو لە ناو ئۆتۆمبێلێكی جۆری (كیا) لە ڕێگای (قەناتی جەیش) لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە سێ‌ لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەكە بە سەختی برینداربوون.

ئاماژە بەوەشدراوە: دوابەدوای ڕووداوەكە بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون و هێزە ئەمنییەكان دەستیان بە ئەنجامدانی لێكۆڵينەوە لە ڕووداوەكە كردووە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پەڕلەمانی عیراق پشووی زستانە وەردەگرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەك لە پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئاگادار نین لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەڕلەمان و كۆبوونەوەكە لە لایەن سەرۆكی پەڕلەمانەوە ڕێكنەخراوە، دەشڵیت: “پەڕلەمان كەوتۆتە پشووەوە و تا 3-3-2020 كۆنابێتەوە”.

سەرچاوەیەك لە پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئێمە لە هەفتەی پێشووەوە ئاگادار كراوینەوە، كە ئەمڕۆ كۆتا ڕۆژە و پەڕلەمان دەكەوێتە پشووی یاسایی زستانەی خۆیەوە، بۆیە ئاگادار نیم كۆبوونەوە لە پەڕلەمانی عیراق كراوە”.

وتیشی، “ئێمە لە لایەن سەرۆكی پەڕلەمانەوە ئاگادار كراوین، كە كۆبوونەوەكە ناكرێت، ئەوەی ئەمڕۆ لە پەڕلەمان كۆبوونەوە بووە لەسەر داوای جێگری سەرۆكی پەڕلەمان بووە، نازانین ئەجێندای كۆبوونەوەكە بۆ چی بووە”.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر هەر حاڵەتێكی لەناكاو هاتە پێش و پێویستی بە كۆبوونەوە كرد ئەوا پەڕلەمان كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجام دەدات، بە پێچەوانە هیچ كۆبوونەوەیەكی دیكە تا 3ی ئازاری 2020 ناكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا ڕێژەی یاسایی پەڕلەمانتاران ئامادە نەبوون و لە كۆی (329) نوێنەر، تەنیا (74)یان ‌هاتبوونە كۆبوونەوەكە، بۆیە سەرۆكایەتی پەڕلەمان دانیشتنەكەی گۆڕیوە بۆ گفتوگۆی كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەهۆی خۆپیشاندانەوە سبەینێ‌ لە پارێزگایەكی عیراق پشووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە، زوهێر شەعلان، پارێزگای دیوانیە ڕایگەیاند، سبەینێ‌ پشووی فەرمییە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە میدیاكانی عیراق بڵاویانكردۆتەوە، پارێزگای دیوانیە وردەكاری و هۆكارەكەی ئاشكرانەكردووە، بەڵام تەنها وتویەتی بۆ پاراستنی سەلامەتی فەرمانبەران و هاووڵاتیان سبەینێ‌ دەبێتە پشوو.

ئەمڕۆ لە خۆپیشاندانێكی فراواندا لە شاری دیوانیە توندوتیژی لێكەوتەوە و چەند خۆپیشاندەرێك برینداربوون.

ماوەی سێ‌ مانگە خۆپیشاندانی فراوان لە عیراقدا بۆ گۆڕینی سیستمی وڵات بەڕێوەدەچێت و تائێستا سەرۆك وەزیرانی عیراق دەستی لەكاركێشاوەتەوە و چەند یاسایەكیش گۆڕانكارییان تێدا كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان