ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بڵێسە جەبار فەرمان: عیراق كۆمەڵگەیەكی گەنجە بەڵام لەسەر شەقام گەنجەكان خەڵتانی خوێن دەكرێن


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، یەكێك لەو بڕگە یاسایانەی مشتومرێكی زۆری لەسەر دەكرێت، كەمكردنەوەی تەمەنی پاڵێوراوی پەڕلەمانە لە ٣٠ ساڵەوە بۆ ٢٥ ساڵ، كە دژایەتیەكی زۆری ھەیە، دەشڵێت: “لەگەڵ ئەوەی عیراق كۆمەڵگەیەكی گەنجە كەچی لەسەر شەقام لە پای داوای مافە ڕەواكانیان خەڵتانی خوێن دەكرێن”.

بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، عیراق كۆمەڵگەیەكی گەنجە، بەڵام حكومەت و پەڕلەمانێكی پیری هەیە، لە ئێستادا یەكێك لەو بڕگە یاساییانەی مشتومرێكی زۆری لەسەر دەكرێت، كەمكردنەوەی تەمەنی پاڵێوراوی پەڕلەمانی عیراقە لە ٣٠ ساڵەوە بۆ ٢٥ ساڵ، كە دژایەتیەكی زۆری هەیە.

دەشڵێت: “لە عیراق لە بری دەستەبەركردنی مافە سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتیەكان بۆ توێژی گەنجان، كەچی لە سەر شەقام لە پای داوای مافە ڕەواكانیان خەڵتانی خوێن دەكرێن”.

ڕاشیگەیاندووە، لە فینلەند خاتونێكی تەمەن ٣٤ ساڵ بەسەرۆك وەزیران ھەڵدەبژێردرێت، لەكاتێكدا ئەگەر بەراوردی هەڕەمی تەمەنی دانیشتووانی عیراق لەگەَل فینلەندا بكەین ئەوا بەشی هەرە زۆری دانیشتوانی عیراق گەنجن و پێویستە زۆرترین نوێنەریان لە حكومەت و پەڕلەمان ھەبێت.

ئابوری

بەهۆی كەمی لە بازاڕدا، نرخی دۆلار بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمار كرد.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید كاكی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ چوار شەممە 1-4-2020، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 125 هەزار دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

وتیشی”هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بۆ كەمی ئەو دراوە دەگەڕێتەوە لە بازار و كەمترین مامەڵەی پێوە دەكرێت”.

ئاشكراشیكرد، پێشبینی دەكرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا نرخی دۆلار زیاتر بەرز ببێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزیری تەندروستی: تكایە لە ماڵەكانتان بمێننەوە با كارەسات ڕوونەدات


خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكان هۆكارە بۆ تووشبوونی 79%ی نەخۆشەكانی كۆرۆنا.

ئەمڕۆ چوار شەممە د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند هۆکاری تووشبوونی 139 حالەت بە ڕێژەی (79%) لەکۆی تووشبووانی کۆرۆنا بەهۆی پابەندنەبوونە بە ڕێنمایی تەندروستی و بەرکەوتنی یەکتر بووە.

ڕوونیشیكردەوە كە ژمارەکان نیشاندەرێکی مەترسیدارن و داواشی لە هاووڵاتییان كرد نەیەنە دەرەوەی ماڵ و بەركەوتنیان لەگەڵ کەسی تردا نەبێت بۆ ئەوەی “با کارەساتی تەشەنەکردنی کۆڕۆنا ڕوونەدات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

کەشی سبەینێ باراناوییە


خەڵک – بەشی هەواڵ

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێم باران بارین لەناوچە جیاوازەکانی هەرێم بۆ سبەینێ بەردەوام دەبێت.

 

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێم پێشبینی خۆی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ پێنج شەمممە خستەڕوو، کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان