ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

حكومەتی هەرێم بڕیاری لەسەر پشووی سبەینێ‌ دا

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای ئەوەی بە بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عیراق سبەینێ‌ 10ی كانوونی یەكەم كرایە پشوو بەبۆنەی “ڕۆژی سەركەوتن بەسەر داعش”دا، بەڵام لە هەرێمی كوردستان دەوامی ئاسایی دەبێت و پشوو نابێت.

د. جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم بۆ (خەڵك) وتی، “سبەینێ‌ سێ‌ شەممە لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم دەوام ئاساییە و پشوو نابێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق پەیامی پیرۆزبایی بۆ سوپا و پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان ڕەوانەكرد بەبۆنەی ساڵیادی تێكشكاندنی داعش و وتی، ” وەك ساڵی ڕابردوو بڕیاردرا سبەینێ‌ سێ‌ شەممە، دەوامی فەرمی ڕابگیرێت و ئاهەنگ بەو بۆنەیەوە بگێڕدرێت”.

لە 10-12-2017 بەتەواوی هەردوو بەشی موسڵ لە دەست تیرۆرستانی داعش ڕزگار كرا و بەو بۆنەیەوە ئەو ڕۆژە وەك “ڕۆژی سەركەوتن بەسەر داعش” دیاری كرا و كرا بە پشووی فەرمی لە عیراق، بەڵام هەرێمی كوردستان ئەو ڕۆژەی وەك پشوو نەناساند.

ئابوری

(خەڵك) هۆكاری دابەشنەكردنی ژمارەی ئۆتۆمبێلی هەڵەبجە ئاشكرا دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هاتووچۆی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا هیچ جۆرە ژمارەیەكی پارێزگاكە دابەش ناكەین.

هەرچەندە دووجار زیادكردنی ئاشكرا بۆ ژمارە نایابەكانی پارێزگای هەڵەبجە كرا، بەڵام بەهۆی گرانی نرخەكەیەوە هیچ یەكێك لەو ژمارانە نەفرۆشرا و داواش دەكرێت ئەو نرخانە كەم بكرێنەوە بۆ ئەوەی بتوانرێت لەلایەن سەرمایەدارەكانەوە بەدەست بهێنرێنن.

حەسەن عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی هەڵەبجە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نووسراومان ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ كردووە، كە دەست بە دابەشكردنی ژمارە بكەین، بەڵام بەهۆی ئەوەی سیستمی ئەلیكترۆنیان بۆ دابین نەكردووین، ئێمەش نەمانتوانیوە دەست پێبكەین.

وتیشی، “تاكو ئەو سیستمە ئەلكترۆنییە دابین نەكرێت دەست بە دابەشكردنی ژمارەی پارێزگای هەڵەبجە ناكەین”.

سەبارەت بەو چەند ژمارەیەی لە چەند مانگی ڕابردوودا بە چەند ئۆتۆمبێلێك دران، ناوبراو ئاشكرایكرد، ئەوە بە گواستنەوە كردمان، بەڵام ئێستا تاكو ژمارە دابەش ناكەین و وازمان لە هەمووی هێناوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، كە نرخی ژمارە 1ی پارێزگای هەڵەبجە بڕی یەك ملیار دیناری لەسەر جێگیر كراوە و ئەو نرخەش بە زۆر دادەنرێت.

س.ع

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەڕێوەبەرایەتییەك هەلی كار ڕادەگەیەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی كار و ڕاهێنانی پیشەیی گەرمیان هەلی كار لە كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەت بە مووچەی مانگانەی 400 هەزار دینار ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتی كار و ڕاهێنانی پیشەیی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، هۆبەی كاری بەڕێوەبەرایەتیمان هەلی كاری ڕەخساندوە لەكەرتی تایبەت لە كۆمپانیای (چیاو) بۆ (١) كەس لە ڕەگەزی (مێ) بۆ كاری پەوەندی كردن.

ڕاشیگەیاندووە، كە كاتی ئیش كردن ڕۆژانە 8 كاتژمێرە بە مووچەی مانگانەی (٤٠٠) هەزار دینار بە مەرجێك زمانی فارسی بە باشی بزانێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

كەمپینی گێڕانەوەی مافی پلەبەرزكردنەوە “تەڕفیع”ی فەرمانبەران ڕاگەیەنرا

خەڵك-ئارام سەردار

فەرمانبەران و مووچەخۆرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان نیگەرانن لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی، كە ئاماژە بەوە دەكات، هەركات هەرێمی كوردستان قەیرانی دارایی تێپەڕاند ئەو كات پلەبەرزكردنەوەی (تەرفیع) فەرمانبەران دەست پێ دەكاتەوە.

فەرمانبەران پێیان وایە، كە حكومەت دۆخی قەیرانی تێپەڕاندووە و لەكەمپینێكیشدا داوا دەكەن، “دوای ٦ ساڵ لە ڕاگرتنی مافی یاسایی پلەبەرزكردنەوەمان، وەك فەرمانبەرانی كوردستان، داواتان لێدەكەین چیتر بە بیانووی قەیران ئەم مافەمان پێشێل و زەوت مەكەن و بە زووترین كات بۆمان بگێڕنەوە”.

فەرمانبەران لە كەمپینەكەدا، كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگادنەوەیەكی زۆری هەبووە دەشڵێن: “ئەم كابینەیە وەك دەوترێت و لێی چاوەڕێ دەكرێت كابینەی گێڕانەوەی مافەكانمان و چاكسازییە، بەڵام بە زەوتكردنی پلەبەرزكردنەوەكانمان ئەم بانگەشەیە دەچێتە ژێر پرسیار و پەڕلەمانتارانیش كەمتەرخەم دەردەچن لەبەرامبەر دەنگدەرانیان و جێگری سەرۆكی حكومەتیش لە بانگەشەی هەڵبژاردنی چەندین جار ئاماژەی دا بە كارا كردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران، كەچی ئەوە زیاتر لە شەش مانگە هیچ ئاسۆیەك بەدی ناكرێت و تەنانەت كەس باسیشی ناكات”.

دەقی ڕاگەیەنراوی كەمپینەكە:

بەڕێزان/ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران
سەرۆكایەتی پەرلەمان و پەرلەمانتاران
وەزارەتی دارایی و وەزیرەكان
دوای ٦ ساڵ لە ڕاگرتنی مافی یاسایی پلەبەرزكردنەوەمان، وەك فەرمانبەرانی كوردستان، داواتان لێدەكەین چیتر بە بیانووی قەیران ئەم مافەمان پێشێل و زەوت مەكەن و بە زووترین كات بۆمان بگێڕنەوە، لەكاتێكدا ئەم داواكارییە دەكەین كە دڵنیاین داهاتی حكومەت تەواو زیادی كردووە و زۆر بەئاسانی دەتوانرێت كەڤەڕی پلەبەرزكردنەوەكانمان بكات..
ئەم كابینەیە وەك دەگووترێت و لێی چاوەڕێ دەكرێت كابینەی گێڕانەوەی مافەكانمان و چاكسازییە، بەڵام بە زەوتكردنی پلەبەرزكردنەوەكانمان ئەم بانگەشەیە دەچێتە ژێرپرسیار و پەرلەمانتارانیش كەمتەرخەم دەردەچن لەبەرامبەر دەنگدەرانیان و جێگری سەرۆكی حكومەتیش لە بانگەشەی هەڵبژاردنی چەندین جار ئاماژەی دا بە كارا كردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران، كەچی ئەوە زیاتر لە شەش مانگە هیچ ئاسۆیەك بەدی ناكرێت و تەنانەت كەس باسیشی ناكات، تەنانەت ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی لە ڕوونكردنەوەیەكیدا بەڕوونی دەڵێت پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ناگەڕێتەوە تا كۆتایی قەیرانی دارایی، كەچی پەرلەمانتارانی سەربە پارتەكەی جەنابی وەزیری دارایی چەندین جار ڕایانگەیاندووە كە داهاتی حكومەت تەواو زیادی كردووە و هیچ قەیرانێك نەماوە، خۆشمان ئەم ڕاستییە باش دەزانین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان