ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

لەم هەفتەیەدا كاندیدی سەرۆك وەزیران ڕادەسپێردرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەڕلەمانتارێكی هاوپەیمانی فەتح پێشبینی كرد، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا یان لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، كاندیدی سەرۆك وزیران ڕابسپێردرێت، جەختیشی لەسەر قورسی پڕۆسەكە كردەوە.

عەباس زاملی، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “هەڵبژاردنی كاندید بۆ سەرۆكایەتی وەزیران پڕۆسەیەكی زۆر قورسە، بەو پێیەی بەشێوەیەكی گشتی هەر كەسێك ڕابسپێردرێت، پەرچە كرداری شەقامی بەدوادادێت، لەئێستاشدا هەموو هێزە سیاسییەكان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی، كە نابێت كەسێتییەك بۆ ئەو پۆستە كاندید بكرێت، كە لە ساڵانی ڕابردوودا پۆستی هەبوبێت”.

بە وتەی زاملی، “لێرەوە دەبێت كەسێتییەك بدۆزرێتەوە تا پۆستەكە پڕبكاتەوە، بەجۆرێك لە هەموو عیراقدا كەسێتییەكی پەسەندكراوبێت و لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا هیچ پۆستێكی وەرنەگرتبێت، بە هەمان شێوە ڕەچاوی خەمخۆری مەرجەعیەش دەكرێت لەڕووی یەكلاكردنەوەی پرسەكە، كە دەبێت بەپێی ئەو ماوە دەستورییە بێت، كە دیاری كراوە”.

پەڕلەمانتارەكەی هاوپەیمانی فەتح پێشبینی كرد، “لە كۆتایی ئەم هەفتەیە، یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو، كەسێتییەك لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە بۆ گرتنەدەستی پۆستی سەرۆك وەزیران ڕابسپێردرێت”.

عێراق

كوژرانی موهەندیس ماڵی شیعە یەكدەخات
پەڕلەمانتارێك: شیعەكان بۆ كاندیدی سەرۆك وەزیران ڕێككەوتوون

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق لە هاوپەیمانی نەسر، كە لەلایەن حەیدەر عەبادییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت ئاشكرای دەكات، كە لایەنە شیعەكان لەسەر كەسێك بۆ كاندیدی سەرۆك وەزیران ڕێككەوتوون.

نەدا شاكر جەودەت، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی نەسر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، هێوربوونەوەی دۆخی سیاسی دەربارەی هەڵبژاردن و دیاری كردنی كەسایەتییەك بۆ سەرۆك وەزیران بەهۆی گفتوگۆی لایەنە سیاسیەكانەوەیە بەتایبەتیش دوای كوژرانی ئەبو مەهدی موهەندیس و پێشێل كردنی سەروەری عیراق.

ڕاشیگەیاند، كوشتنی موهەندیس بووە هۆی یەكخستنی ناوماڵی شیعە لەناو پەڕلەمان.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی نزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان لەیەكتری دیاری كردنی كەسێك بۆ سەرۆك وەزیران بەخێرایی ئەنجام دەدرێت و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دیاری دەكرێت.

دەربارەی كاندید كردنی عەبدولمەهدی بۆ سەرۆك وەزیران، نەدا شاكر جەودەت وتی، “ئەوە كارێكی نەگونجاوە و شتی لەوجۆرە ڕوونادات، چونكە خۆپیشاندەران حكومەتی ئێستایان ڕەتكردەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرهەم ساڵح: عیراق هەرگیز نابێتە پێگەیەك بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ

خەڵك– بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری عیراق ڕایدەگەیەنێت، عیراق هەرگیز نابێتە پێگەیەك بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ یان گۆڕەپانێك بۆ یەكلایی كردنەوەی بەرژەوەندیەكان.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ شەممە 18-1-2020 لە كۆشكی سەلام لە بەغدا بەرهەم ساڵح پێشوازی كرد لە ئەیمن سەفدی، وەزیری دەرەوە و كاروباری تاراوگەی ئەردەن و شاندی یاوەری و سەبارەت بە دواپێشهاتەكانی ناوچەكە و جیهان و پرسە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆ كرا.

لە دیدارەكەدا وەزیری دەرەوەی ئوردن، ڕێز و سڵاوی شاعەبدوڵای دووەم-ی گەیاندە سەرۆك كۆمار، هاوكات پشتیوانی وڵاتەی بۆ ئاسایش و سەقامگیری عیراق وەك بنەمای ڕاگری ئارامی لەناوچەكەدا دووپاتكردەوە، پەیامی شاعەبدوڵای گەیاند، بۆ پرسینی ھەواڵی تەندروستی سەماحەتی سەید سیستانی و هیوای زوو چاكبوونەوەی بۆ خواست.

بەرهەم ساڵح جەختی لە پێویستی بەرجەستەكردنی بنەماكانی ئاشتی و سەقامگیری و دورخستنەوەی جەنگ و ناكۆكییەكان لە ناوچەكەدا كردەوە، كە دەبێتە هۆی لاوازكردنی توانا مرۆیی و مادییەكان، هاوكات تەئكیدی لە پەنابردنە بەر زمانی گفتوگۆی ڕاستەقینە و ڕوون و ئاشكرا بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان كردەوە.

سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەوەشكرد، كە عیراق هەرگیز نابێتە پێگەیەك بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ یان گۆڕەپانێك بۆ یەك لاییكردنەوەی بەرژەوەندیەكان، و هەوڵیش دەدات ببێتە فاكتەرێكی گرنگ بۆ كۆكردنەوەی برایان و دۆستان، بەجۆرێك خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بكات، ھاوكات ببێتە هۆكاری بەهێزكردنی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەكە و جیهاندا.

هەر لەدیدارەكەدا سەرۆك كۆمار تیشكی خستە سەر گرنگی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان عیراق و ئەردەن و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری بەجۆرێك، كە ببێتە هۆكاری كەمكردنەوەی ئاستەنگە ئابوورییەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرپرسی پێشووی هەواڵگری سعودییە هۆشداری دەداتە عیراق

خەڵك- بەشی هەواڵ

توركی فەیسەڵ، بەرپرسی پێشووی دەزگای هەواڵگری سعودییە ڕایگەیاند، هێشتا كاتی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دیاری نەكراوە و هۆشداریشی دا بە عیراق لە حاڵەتی نەبوونی ئەو هێزانەدا گروپە چەكدارەكان بەهێز دەبنەوە.

توركی فەیسەڵ، بە كەناڵی CNBS ی ئەمریكی وتووە”بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا عیراق خوێنی زیاتری تێدا دەڕژێت”.

هەروەها وتویەتی”كوژرانی قاسم سولەیمانی دەریخست كە ناتوانێت لە دەست سووكایەتییەكانی ساڵی رابردووی دەربازببێت، بەڵام هێشتا رێگرنابێت لەبەردەم ئێراندا بۆ درێژەدان بە بەرنامەی كارەكانی”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان