ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆنیەتی شاردنەوەی وێنە و زانیارییەکانمان بەبێ دابەزاندنی بەرنامە!

خەڵک-

لەوانەیە ڕۆژێک پێویست بکات زانیاری و وێنەکانی ناو مۆبایلەکەت قوفڵ بکەیت و ئەپی پێویستت لە بەردەستدا نەبێت، یاخوود ئەو ئەپانەشی هەبن ترست هەبێت لە سڕینەوەی زانیارییەکانی ناویان، لەم بابەتەدا ئاشناتان دەکەین بە چۆنیەتی قوفڵدان و شاردنەوەی وێنەکانتان بەبێ بوونی هیچ ئەپێک و تەنها لە ڕێگەی ئەپی  Note یان الملاحظة ـەوە.

سەرەتا ئەپی گەلەری بکەوە و بڕۆ سەر وێنەی مەبەست و دووگمەی Share دابگرە.

هاوشێوەی وێنەی لای ڕاست کرتە لە “انشاء ملاحظە” بکە و پاشان پاشەکەوتی بکە بە “حفظ“.

پاشان هاوشێوەی وێنەی لای ڕاست کرتە لە “اقفال” بکە و تێپەڕەوشەیەکی بۆ دابنێ و وێنەکە پاشەکەوت دەکات لە تێبینییەکاندا بە تێپەڕەوشەی دیاریکراوی خۆت.

پاشان دەتوانیت لە گەلەری وێنەکە بسڕیتەوە چوونکە لە ئەپی “الملاحظات” دەمێنێتەوە.

ئەگەریش ویستت وێنەکە بگەڕێنیتەوە بۆ گەلەری ئەوا بڕۆ ئەپی “الملاحظات” و ئەو تێبینییە بکەوە کە تێپەڕەوشەت بۆ دانا و دەست لەسەر وێنەکە ڕابگرە کرتە لە “حفظ فی الاستودیو” بکە.

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن مۆبایلەکانمان فۆڕمات بکەین، بەبێ ئەوەی داتاکانمان بسڕێنەوە؟

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەم ڤیدیۆیەدا بەپێنج هەنگاو باس لەچۆنیەتی فۆڕماتکردنی ئەو مۆبایلانە دەکات، کە سیستمی ئەندرۆیدیان لەسەرە، بەبێ ئەوەی داتاکانی ناو مۆبایلەکە بسرێنەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆنیەتی شاردنەوەی ئەو ناوانەی کە زیاتر لەجارێک لە نێو contactــی مۆبایلەکانماندا پاشەکەوتبوون

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەم وانەیەدا باس لە چۆنیەتی شاردنەوەی ئەو ناوانە دەکەین، کە زیاتر لە یەک جار دووبارە دەبنەوە لە کاتی پاشەکەوتکردنی ژمارە مۆبایلێک کە خاوەنەکەی بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بێ.

 

ئەم کێشەیە زیاتر لەو مۆبایلانەدا سەر هەڵدەدات، کە وەگەڕخەڕی ئەندرۆیدیان لەسەر جێگیرە ، بێگومان ئەم وانەیە بۆ ئەو کەسانەیە کە تازەن لە بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکاندا یاخوود بۆ ئەو کەسانەیە کە نایزانن.

 

سەرچاوە: techeye

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ژمارەیەک ڕێنمایی نوێ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەرچوو

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرگ کرد.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ، ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی دەرکرد، بەمەبەستی ڕێکخستی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و ئەگەر ئەم ڕێنماییانە جێبەجێنەکرێن، ڕێگەنادرێت ئەو ئۆتۆمبێلانە بێنە ناو هەرێمەوە.

 

دەقی ڕێنماییەکان:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان