ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بڕی باران بارینی هەرێمی كوردستان لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا بڵاوكرایەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ

شەپۆلێكی باران بارین ڕووی لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كردووە و بە بڕی پێویست باران باریووە لە چەند ناوچەیەك.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی دەزگای كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە زۆرینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باران باریووە و زۆرترین بڕیش لە ناوچەی مانكیشی سەر بە پارێزگای دهۆك بووە.

ئابوری

بەهۆی كەمی لە بازاڕدا، نرخی دۆلار بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمار كرد.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید كاكی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ چوار شەممە 1-4-2020، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 125 هەزار دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

وتیشی”هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بۆ كەمی ئەو دراوە دەگەڕێتەوە لە بازار و كەمترین مامەڵەی پێوە دەكرێت”.

ئاشكراشیكرد، پێشبینی دەكرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا نرخی دۆلار زیاتر بەرز ببێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

قەبارەی یەدەگی دارایی عیراق ئاشكرا دەكرێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق، قەبارەی یەدەگی دارایی بانكی ناوەندی عیراق ئاشكرا دەكات كە لە دراوی بیانی و زێڕ پێكدێت، هۆشداریش دەدات لە گەمەپێكردنی هەندێك لایەنی دەستڕۆیشتوو بە یەدەگی بانكی ناوەندى.

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە:”یەدەگی بانكی ناوەندی عیراق گەیشتۆتە 87 ملیار دۆلار ئەمەش تەنیا هەر تەنیا لە دراوی بیانی پێكنایەت، بەڵكو زێڕیش لەخۆدەگرێت”.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارەی پارتی:”زیادبوونی یەدەگی دارايى لەڕێی پرۆسەی ڕاكێشانی پارە و دانانی پارە و دەستەبەركردنی سودەكانە كە لەو قەرزانەوە دەستەبەر دەكرێن كە بانكی ناوەندی دایانداتە حكومەت و بانك و دامەزراوەكانی دەوڵەت”.

ئەحمەد سەفار دەڵێت”یەدەگی بانكی ناوەندی تەنیا بۆ حاڵەتە ناسكەكان بەكاردەێنرێت، هەر گەمەكردنێكیش بەم یەدەگە لەلایەن لایەنە دەستڕۆیشتووەكان، كاریگەریی لەسەر ڕێكخستنەوەی دارایی عیراق دەبێت لەچوارچێوەی پۆلێنی جیهانی”.

بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق پێیوایە”ڕاكێشانی هەر پارەیەك لە یەدەگی بانكی ناوەندی بەبێ‌ تاوتوێكردن، پۆلێنی عیراق لە ڕیزبەندی جیهانیدا لە B بۆ D كەمدەكاتەوە، ئەم پۆلێنەش پشت بە كۆی گشتی داهاتی ناوخۆ و بودجەی گشتی و ڕەوشی ئابوری وڵات دەبەستێت”.

پێشتر ئاژانسی “فینچ”، عیراقی لە پۆلێنی (B)دا هێشتبۆوە كە پلەیەكی مەترسیدارە، بەڵام هاوشانە لەگەڵ تێڕوانینێكی سەقامگیر بۆ ئایندە.

عیراق دووەم گەورەترین بەرهەمهێنی نەوتە لە ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكردنی نەوت (ئۆپیك) بە بەرهەمی 4.5 ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێكدا، بەڵام بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان، عیراق ڕووبەڕووی ڕەوشێكی ئابوری ناهەموار بۆتەوە، بەوپێیەی 90%ی كۆی گشتی داهاتی وڵاتەكەی پشت بە نەوت دەبەستێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت بەڕێژەی 7% بەرزبۆتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
نرخی نەوت بەڕێژەی 7% بەرزبۆوە، دوای ئەوەی بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2020 بۆ نزمترین ئاست دابەزی.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی جۆری برنت بۆ گرێبەستە دواخراوەكانی مانگی حوزەیران، بەڕێژەی 4.48% بەرزبۆوە و گەیشتە 27.74 دۆلار، بە هەمان شێوە نرخی نەوتی خاوی ئەمریكایی بەڕێژەی 7.47% بەرزبۆوە و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 21.59 دۆلار.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕوسیا ڕازیبوون وتوێژ بكەن لەپێناو هێنانەدی سەقامگیریی لە بازاڕەكانی وزە.

دوێنێ‌ دوو شەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی خۆرئاوای تكساس بۆ خوار 20 دۆلار دابەزی، ئەمەش یەكەمجارە لە مانگی شوباتەوە نرخی بەرمیلێك نەوت بگاتە 19.92 دۆلار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان