ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سبەینێ‌ لە سلێمانی بەشێكی مووچەخۆران خۆپیشاندان دەكەن

سلێمانی ـ نزار جەزا

سبەی چوار شەممە گردبونەوەیەكی ناڕەزایەتی لە بەردەم نووسینگەی پەرلەمانی كوردستان لە سلێمانی لەلایەن كەمئەندامانەوە ئەنجام دەدرێت و داوا لەخاوەن هەڵوێستەكان دەكەن “بەشداری ئەو گردبونەوەیە بكەن، بۆئەوەی دەریبخەن كەمئەندامان بەتەنها نین”.

سامان حسێن، سكرتێری یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان لەلێدوانێكی نوسراودا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) ناردووە، باسیلەوەكردووە، كەمئەندامان ژیانیان بۆتە بەشێك لە دۆزەخ و چاوەڕوانی مردنێكی لەسەرخۆن، چونكە سەدان ماڵ هەیە لەئەوپەڕی هەژاریدا ژیان بەسەردەبەن.

ئاماژەی بەوەشدا، چەندینجار خۆپیشاندان و چالاكی ناڕەزایەتییان هەبووە، بەڵام تەنها خۆیان بوون.

جەختلەوەشدەكاتەوە، داوا لە ڕێكخراو و چالاكوان و مرۆڤدۆست و خاوەن ویژدان و بەهەڵوێست و گروپە ناڕەزایەتییەكان دەكات، بەشداری گردبونەوەكەیان بكەن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەبەردەم نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی كوردستان كاتژمێر 11 گردبونەوەیەك ئەنجام دەدەن، كە تێیدا كۆمەڵێك كەلوپەلی كەمئەندامی دەسوتێنن.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەم هەڵوێستە دەریدەخات، كە كەمئەندامان بەتەنها نین و سەرجەم ڕێكخراو و دەستە و كەسایەتییە ناڕەزایەتییەكانیان لەگەڵدایە.

کوردستان

خوێندنی باڵا یەکەمین رۆژی دەوامی ڕەسمیی بۆ خوێندکارانی وەرگیراو ڕاگەیاند

خەڵک-

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە نوسراوێکدا یەکەمین رۆژی دەستپێکردنی ساڵی خوێندنی ٢٠١٨/٢٠١٩ ـی بۆ خوێندکارانی وەرگیراو لە قۆناغی یەکەم لە زانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێمی کورستان ڕاگەیاند.

بەپێی نوسراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، “سبەینێ یەکشەممە  ٢٠١٨/١١/١٨، یەکەم رۆژی دەوامی فەرمییە بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠١٨ – ٢٠١٩.”

وێنەی نوسراوەکە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وتووێژەکانی تایبەت بە ھەڵگرتنی خاڵە گومرکییەکان بێ ئەنجام ماونەتەوە

خەڵک-

پاش ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەک لەبارەی ھەڵگرتنی خاڵه‌ گومرگییه‌كانی نێوان شارەکانی ھەرێم و عێراق، تا ئێستا ھیچ وادەیەک بۆ لابردنیان دیاری نەکراوە و وتووێژەکانیش بە بنبەست گەشتوون.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، به‌شێك له‌ میدیاكانی‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان بڵاویانكرده‌وه‌، رێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كراوه‌ بۆ لابردنی خاڵه‌ گومركیه‌كانی نێوانیان، بەڵام تائێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ لابردنی ئه‌و خاڵه‌ گومرگییانه‌ دیارینه‌كراوه‌ و وتووێژەکانیش گەشتوون بە شێوەیەک لە بنبەست، ئەوەی ھەیە تەنھا ڕێکەوتنێکی سەرەتاییە و ھیچ لایەنێک ئامادەی جێبەجێ کردنی مەرجەکانی لایەنەکەی دیکە نییە.

حکومەتی عیراق لە بەرامبەر ھەڵگرتنی ئەو خاڵە گومرکییانە داوای ئەوە دەکات، خالە سنورییەکانی ھەرێم و داھاتەکانیان بگەڕێنرێنەوە بۆ ناوەند، پێناسی گومرگیی یەکگرتووش لەسەریان جێبەجێ بکرێت، حکومەتی ھەرێمیش ئەوە ڕەتدەکاتەوە.

كردنه‌وه‌ی‌ خاڵه‌ گومرگییه‌كانی‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی‌ تری عیراق، بۆتە ‌هۆی ناڕه‌زایی هاوڵاتیان و گرانبوونی نرخی به‌شێك له‌و كاڵایانه‌ی‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌چنه‌ شارەکانی كه‌ركوك و موسڵه‌وه‌.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

خەڵك؛ ناوی كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستێكی وزاری بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە كابینەی نوێی حكومەتی عیراق پارتی چەند وەزارەتێكی لە پشكی كورد وەرگرتووە و لە ئێستاشدا لەگەڵ یەكێتی ناكۆكن لەسەر وەزارەتی داد، بەڵام پەرلەمانتارێكی یەكێتی دەڵێت: “ئەو وەزارەتە بۆ یەكێتی یەكلایی بۆتەوە و كاندیدیشمان هەیە”.

د. میران محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پۆستی وەزارەتی داد لە حكومەتی عیراق بۆ یەكێتی یەكلایی بۆتەوە و كاندیدی حزبەكەشمان بۆ ئەو پۆستە (خالید شوانی)یە.

سەبارەت بە لیژنەكانیش ئاماژەی بەوەكرد، كە “لە ماوەی ڕابردوو لیژنەكانی پەرلەمانی عیراق هەڵبژێردران و من بوومە ئەندامی لیژنەی تەندروستی پەرلەمان”.

هاوكات، د. جوان ئیحسان، سەرۆكی لیستی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، یەكێتی مافی وەرگرتنی وەزارەتێكی هەیە لە كابینە وزاریەكەی حكومەتی نوێی عیراق بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی، لە ئێستاشدا پۆستی وەزارەتی داد بۆ یەكێتی یەكلایی بۆتەوە و كاندیدیشمان بۆی هەیە.

جەختیشی كردۆتەوە، لە ئێستادا هەوڵ دەدەن پشكی هەڵەبجە وەك پارێزگا لە بودجەی ساڵی 2019 دیاری بكرێت و هەموو فراكسیۆنە كوردستانیەكانیش لەسەر ئەوە یەكهەڵوێستن.

لە 24ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ لە پەرلەمانی عیراق دەنگ درا لەسەر 14 وەزیری كابینەی حكومەتی نوێی عیراق بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی، بەڵام هێشتا 8 وەزارەت ماون دەنگیان لەسەر بدرێت، هاوكات بەهۆی وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار لەلایەن یەكێتی-یەوە، پارتی پێی وایە، كە نابێت ئەو حزبە هیچ وەزارەتێك وەربگرێت و پشكی وەزارەتەكان بە مافی خۆی دەزانێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین