ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بارەگایەكی سوپای پاسداران لە سنوورەكانی نێوان عیراق و سوریا بۆردومان كرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

بارەگایەكی سوپای پاسدارانی ئێران لە شاری بوكەمال لە سنوورەكانی نێوان عیراق و سوریا لەلایەن فڕۆكەی نەناسراوەوە بۆردومان كرا.

كەناڵی (ئەلحەدەس) بڵاویكردەوە، بنكەیەكی سوپای پاسدارانی ئێران لە بوكەمالی سنوورەكانی نێوان عیراق و سوریا بە فڕۆكەی نەناسراو بۆردومان كراوە.

بەپێی هەواڵی كەناڵەكە، هێزە ئاسمانییەكانی ئیسڕائیل ئەو بۆردومانەیان ئەنجام داوە و لانی كەم 5 سەرباز كوژراون و ژمارەی بریندارەكانیش ئاشكرا نەكراوە و تاكو ئێستاش سوپای پاسداران هیچ لێدوانێكی فەرمیان لەو بارەوە نەداوە.

جیهان

بەشداربووانی لوتكەی بەرلین لەبارەی لیبیا گەیشتنە ڕێككەوتن

خەڵك – بەشی هەواڵ

لوتكەی بەرلین لەبارەی لیبیا كۆتاییهات و ڕاوێژكاری ئەڵمانیاش ڕایدەگەیەنێت، بەشداربووانی لوتكەكە ڕێككەوتن لەسەر جێبەجێكردنی بڕیاری قەدەغەكردنی چەك و ڕێزگرتن لە بڕیارەكە و كۆنتڕۆڵكردنی زیاتر لە جاران.

ئەنگێلا مێركڵ ڕاوێژكاری ئەڵمانیا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەشداربووانی لوتكەی بەرلین لەبارەی لیبیا ڕێككەوتوون پشتیوانی لایەنە ناكۆكەكانی لیبیا نەكەن و دەبێت چارەسەرێكی سیاسی بۆ قەیرانی لیبیا بدۆزرێتەوە، ڕاشیگەیاند، “نابێت ڕێگەبدرێت چەك بگاتە لیبیا”.

مێركڵ ئاماژەی بەوەشدا، بەشداربووانی لوتكەكە ڕێككەوتوون بە دابیننەكردنی هاوكاریی زیاتری سەربازی بۆ لایەنە بەشداربووەكانی جەنگ لە لیبیا لەكاتێكدا ئاگربەست بەردەوامە.

جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ 19/1/2020 لوتكەی بەرلین لەبارەی لیبیا لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بە بەشداریی سەرۆك و لێپرسراوە باڵاكانی بەشێك لە وڵاتانی جیهان و نەتەوە یەكگرتووەكان دەستیپێكرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران هۆشداری دەداتە وڵاتانی ئەوروپا

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەنجومەنی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداری دەداتە وڵاتانی ئەوروپا.

عەلی لاریجانی سەرۆكی ئەنجومەنی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران، هۆشداری دەداتە وڵاتانی ئەوروپا و دەڵێت، ئەگەر هەنگاوی نادادپەروەرانە لە دژی وڵاتەكەی بگیرێتەبەر ئەوا تاران پێداچوونەوە بە هەماهەنگییەكانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەكات.

عەلی لاریجانی ڕاشیگەیاند، ئەنجومەنی شورای ئێران پڕۆژە یاسایەكی بۆ وەڵامدانەوە و پێداچوونەوە بە هەماهەنگییەكانیان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئامادەكردووە و بەپێی جوڵە و هەنگاوەكانی وڵاتانی ئەوروپا جۆری وەڵامدانەوەكە دیاری دەكەن.

سەرۆكی ئەنجومەنی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران ئەوەشی خستەڕوو، هەڕەشەكانی ئەمریكا و هەرسێ وڵاتە ئەوروپاییەكە لەبارەی ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكە جێگەی نیگەرانییە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ماكرۆن: پێویستە توركیا ناردنی چەكدار بۆ لیبیا ڕابگرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی فەڕنسا ڕایدەگەیەنێت، پێویستە توركیا دەستهەڵگرێت لە ناردنی چەكداری سوریایی بۆ لیبیا.

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا لە وتارێكیدا لە كۆنگرەی بەرلین بۆ چارەسەری پرسی لیبیا داوای كرد، پێویستە توركیا دەستهەڵگرێت لە ناردنی چەكداری سوریایی بۆ لیبیا لەپێناو پشتیوانی كردن لە حكومەتی ويفاقی نیشتمانی بەسەرۆكایەتی فایز سەراج.

ماكرۆن وتیشی: پێویستە نەتەوە یەكگرتووەكان هەوڵی ڕێككەوتنی لایەنە ناكۆكەكانی لیبیا لەسەر خاڵەكانی ئاگربەست لە لیبیا بەبێ‌ مەرجی پێشوەخت بدات.

سەرۆكی فەڕەنسا بەئامادەبووانی كۆنگرەی ڕاگەیاند، ئەو زۆر نیگەرانە لە ناردنی چەكدارانی سوریا و بیانی بۆ شاری تەرابلوس، دەبێت ئەم كارانە ڕابگیرێت.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان