ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

نۆکیا یەکەمین تەلەفزیۆنی زیرەکی خۆی ڕاگەیاند!

خەڵک-

دووبارە گوێمان لە ناوی نۆکیا دەبێتەوە ئەمجارەیان لە بری مۆبایل کاری لەسەر بەرهەمهێنانی تەلەفزیۆنی زیرەک کردووە و ئەم جارەیان تەنها بەرهەمێک نییە بەڵکو بڕاندیشە.

Image result for The launch of the first smart TV with the Nokia brand"

کۆمپانیای Flipkartی بەناوبانگی هیندی توانی ڕەزامەندی ئەوە وەربگرێت کە براندی Smart TV ی نۆکیا بەردەست بخات لە کۆگاکەیدا.

تەلەفزیۆنەکە کار بە وەشانی ئەندرۆید تیڤی دەکات بە قەبارەی ٥٥ ئینج و شاشەی فۆڕکەی لە جۆری لید.

هەروەها خاوەنی چوار ناوکە بە ڕامی ٢.٢٥ گێگابایت و بە پشتگیری کردنی وایفای و بلوتوث و هەڵگری دەرچەکانی HDMI و USB ـە.

تایبەتمەندییەکی دیکە گرنگی تەلەفزیۆنە زیرەکەکە پشتگیریکردنی سیستەمی دەنگی JBL by Harman و پشتگیری کردنی دۆڵبی ڤیژن.

تەلەفزیۆنەکە نرخی ٥٩٠ دۆلار دەبێت و لەم مانگەدا بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن.

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەڵمانیا بڕی 800,000 یۆرۆ دەدات بۆ بەردەوامبوونی ویندۆز ٧

خەڵک-سەلمان خالید

ویندۆز ٧ یەکێکە لە وەشانەکانی سیستمی کارگێڕیی مایکرۆسۆفت ویندۆزی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت. تایبەت بە کۆمپیوتەرەکان. بە شێوەیەکی تەواو لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ بەردەستکرا.

لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بڕیاری دا کە پشتگیرییەکانی بووەستێنێت بۆ وەشانی ویندۆز ٧ و کە لە ئێستادا بەشێکی زۆری کۆمپیوتەرەکانی جیهان کار بەو سیستەمە دەکەن.

Image result for I'm still on Windows 7 – what should I do?

هەروەها بۆ لە ئەوروپاش ئەم باسە بووە جێی قسە و حکوومەتی ئەڵمانیا ئامادەیی دەربڕیوە بڕی ٨٠٠ هەزار یورۆ پێشکەشی کۆمپانیا ئەمریکییەکە بکات بۆ ئەوەی پشتگیرییەکانی بەردەوام بکات بۆ ویندۆز ٧.

بەشێکی زۆری کۆمپیوتەری دەزگای حوکمییەکانی ئەو وڵاتە هەتاوەکوو ئێستاش کار بە وەشانی ویندۆز ٧ دەکەن بۆ کۆمپیوتەرەکانیان کە وەستانی ئەم نوێکارییەش دەبێتە کێشە و مەترسی لەسەر ئاسایشی زانیارییەکانیان و ئەو کارانەی ئەنجامیان دەدەن.

ئایا تۆش هێشتا ویندۆز ٧ بەکاردێنێت؟ یاخوود وەشانی کۆمپیوتەرەکەتت نوێ کردووەتەوە؟

Image result for I'm still on Windows 7 – what should I do?

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

٤ ئەپی نایاب بۆ دیزاین کردنی لۆگۆ بەشێوازێکی سەرکەوتوو

خەڵک-سەلمان خالید

ئەمانەی خوارەوە چوار ئەپڵیکەیشنی پێشکەوتوون بۆ درووست کردنی لۆگۆی تایبەت بەخۆت بە چەندین شێوازی جیاواز.

Logo Maker Plus – Graphic Design & Logo Creator

بۆ ئەنجامدانی کاری گرافیک دیزاین و دروستکردنی لۆگۆی پێشکەوتوو.

کلیک لێرە بکە بۆ داگرتن


Logo Maker – Free Graphic Design & Logo Templates

بەخۆڕاییە و بۆ بە چەندین تێمپڵەیتی ناوازەوە دەتوانیت بە خۆڕایی لۆگۆ درووست بکەیت.
کلیک لێرە بکە بۆ داگرتن


Logo Maker – Logo Creator, Generator & Designer

بۆ دەستکاریکردن و درووستکردنی لۆگۆی سەرنجڕاکێش بەکاردێت.

کلیک لێرە بکە بۆ داگرتن


Logo Maker: Design & Create

ئەمەش هاوشێوەی بەرنامەکانی دیکە بۆ درووستکردنی لۆگۆ بەکاردێت، و زیاتر لە یەک ملیۆن کەس ئەم بەرنامەیان دابەزاندووە.

کلیک لێرە بکە بۆ داگرتن 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

تەنها لە خەڵکەوە زۆرترین زانیاری لەسەر زنجیرەی گالاکسی S20 و نرخەکانی بزانە!

خەڵک-سەلمان خالید

ڕێکەوتی ١١ ی ٢ نزیکە بۆ ڕاگەیاندنی مۆبایلە سەرنجڕاکێشەکانی سامسۆنگ، لە زنجیرەی ئێس کە پێشبینی دەکرێت ناوی زنجیرەکە لە ئێس ١٠ ـەوە بگۆڕێت بۆ ئێس ٢٠ و ئەمانەی خوارەوەش تایبەتمەندی پێشبینی کراوی پێش ڕاگەیاندنی مۆبایلەکانن.

گالاکسی S20

هەڵگری شاشەیەکی ١٢٠ هێرترزی لە جۆری ئەمۆلێد دەبێت هەروەها شاشەکەشی چەماوە دەبێت بۆ لاکانی.
بوونی سێ کامێرا لە پشتەوەی دڵنیاکراوەتەوە بەشێوەیەکی درێژی، و قوفڵی پەنجەمۆریش لەسەر شاشەکەی جێگیر کراوە.

هەروەها ئێس ٢٠ خاوەنی پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٦٥ دەبێت(ئێگزەینۆس ٩٩٠)، بە بوونی ڕامی ١٢ گێگابایت و بیرگەی ٥١٢ گێگابایتی بنچینە کراو لەسەر ئەندرۆید ١٠ و OneUI 2.0.

پێشبینی دەکرێت نرخی گالاکسی ئێس ٢٠ لە ٨٩٩ یۆرۆ دەستپێدەکات، هەروەها ١٠٠٠ یۆرۆ بۆ جۆری پشتگیریکەری ڕایەڵەی فایڤ جی.

Galaxy S20 render


گالاکسی S20 Plus

هاوشێوەی ئێس ٢٠ خاوەنی شاشەیەک دەبێت بە چەماوەیی و بوونی قەراغێکی زۆر کەم.

بە بوونی چوار کامێرا، کە کامێرای سەرەکی مۆبایلەکە ٤٨ مێگاپێکسڵ دەبێت کامێراکانی ultra-wide و ToF و تێلیفۆتۆشی تێدا دەبێت.

پێشبینی دەکرێت نرخی لە ١٠٩٩ یۆرۆوە دەست پێبکات بە بوونی پشتگیری لە ڕایەڵەی فایڤ جی، و ڕەنگەکانی شین و خۆڵەمێشی و ڕەش.

گالاکسی S20 Ultra

هاوشێوەی ئایفۆن بە ستانلیس ستیل ڕوپۆشکراوە کە بە دووری دەکات لە شوخت و شکان، بە بوونی دیزاینێکی جیاواز لە کامێراکانی پشتەوەیدا.

بوونی چوار کامێرا دڵنیاکراوەتەوە و کامێرای سەرەکییەکەی پێشبینی دەکرێت ١٠٨ مێگاپێکسڵ بێت و لەگەڵ کامێرای ٤٨ مێگاپێکسڵی تێلیفۆتۆ بە پشتگیری نزیکردنەوەی بینایی ١٠ جار و دیجیتاڵی ١٠٠ جار.

ئەم مۆبایلە ڕاقییەیان پێشبینی دەکرێت نرخی ١٣٤٩ یۆرۆ بێت بۆ بیرگەی ١٢٨ گێگابایتی و ١٥٤٩ یۆرۆ بۆ جۆری ٥١٢ گێگابایتی.

Galaxy S20 Ultra

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان