ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كارەبای سلێمانی ڕونكردنەوەیەكی لەسەر دەنگۆی نەمانی كارەبای نیشتیمانی بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە ڕونكردنەوەیەكدا بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتكردەوە، كە باس لە ئەگەری نەمانی كارەبای نیشتیمانی دەكەن، لەزاری بەڕێوەبەری گشتییەوە و ڕایگەیاندوە، بەمەبەست دەستكاری قسەكانی بەڕێوەبەری كارەبای سلێمانی كراوە.

دەقی ڕونكردنەوەكە:

سەبارەت بەو لێداوانەی ئەمڕۆی ئەندازیار سالار حسام الدین بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی لە چوارچێوەی سیمینارێكدا، كە لەسەر پێوەری زیرەك و دۆخی كارەبا سازكرابوو لە زانكۆی كەشەپێدان ساكرابوو، بەرێوەبەری گشتی لە میانی لێدوانێك بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن ئاماژەی بە دۆخی كارەبای كوردستان كردوە، كە لەسەرەتا هاتنی وەرزی زستاندا پلەكانی گەرما بەشێوەیەك دابەزی كە مەسجێكی ترسناكی پێدانی كە ئەمساڵ بارودخی كارەبا خراپ دەبێت، ئەوكات بەرێوەبەری كۆنترڵی كارەبای سیلێمانی ئاگاداری كردین كە ئەگەر كارەبا نیشتمانی بۆ كەمتر لە (7) كاتژمێر دابەزێت، رەنگە هەر بتوانین كارەبا بە شوێنە گشتییەكان بدەین.

بەڵام خۆشبەشخانە لە رۆژانی رابردوو ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینی و 300 بۆ 400 مێگاوات بۆ ناو تۆڕی كارەبا زیاد بوو، ئەوەش وایكرد دوێنی 8 بۆ 9 كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتیان بدەن، ئەو مەترسیە تێپەرێنین، لەگەڵ ئەوەی بەفرێكی زۆر لە سنورەكە باریوە.

بەداخەوە بەشێك لە میدیاكان بۆ سەرلێشواندنی خەڵك و زیادركردنی ریچ و لایكی پەبجەكانیان لێدوانەكەی بەرێوەبەری گشتیان بەپێچەوانەی مەبەست بڵاوكردوە، كە دڵەڕاوكێی لەناوخەڵك دروستكردوە.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی
8/12/2019

کوردستان

نوێنەرێك: هەرێم ڕەزامەند نەبووە ڕاژەی فەرمانبەرەكانی بخرێتەسەر بەغدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق چەند زانیارییەكی نوێ لەبارەی گواستنەوەی میلاكی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ سەر بەغدا بڵاودەكاتەوە و ئاشكرای دەكات پێشتر بەغدا قایل بووە بەو هەنگاوە، بەڵام هەرێمی كوردستان ڕەزامەند نەبووە.

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە (میللەت)ی ڕاگەیاندووە، پێشتر حكومەتی فیدراڵ قایل بووە میلاكی تەواوی فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتەسەر بەغدا و مووچەیان لەرێی حكومەتی عیراقەوە بۆ دابین بكرێت بەو مەرجەی خۆیان وردبینی لەناو و لیستی فەرمانبەراندا بكەن.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرای كردووە، بەغدا قایلبوونەكەی بەو مەرجە بووە خۆیان لیژنەی تایبەتمەند ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكەن و وردبینی لەمیلاك و ناوی فەرمانبەراندا بكەن پێشتریش وردبینیان لە میلاكی چەند وەزارەت و فەرمانگەیەكیشدا كردووە، بەڵام پێناچێت ئێستا بەغدا قایل بێت، چونكە خۆیان كێشەی دابینكردنی مووچەی مووچەخۆرانیان هەیە.

جەمال كۆچەر ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، پێشتر هەرێم ڕەزامەند نەبووە ڕاژەی فەرمانبەرەكانی بخرێتەسەر بەغدا و وەكو ئاسایشی نەتەوەی مامەڵەی لەگەڵ ئەو دۆسیەیە كردووە و خوێندنەوەیان بە جۆرێك بۆ كردووە كەئەگەر ڕاژەی فەرمانبەران بگوازرێتەوە بۆ سەر بەغدا مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی هەرێم دروستدەبێت.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی وتیشی، بەغدا خۆی كێشەی هەیە و پێناچێت لەم قۆناغەدا بەو داوایە قایل بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی سلێمانی: تەقەكەرێك دەستگیر كرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، شەوی ڕابردوو تەقەكەرێك لەگەڕەكی بەكرەجۆی شاری سلێمانی لەلایەن ھێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركرا.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند:”دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو تۆمەتبارێك تەقەی لەماڵی دوو ھاووڵاتی كرد و دواتر ھەڵھات، پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، ھێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستیپێكرد و توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت”.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە:”ھاوكات دەستیشگیرا بەسەر ئوتۆمبێلی تۆمەتبار و چەكێك لەجۆری كڵاشینكۆفدا كە تۆمەتبارەكە تەقەكانی پێكردبوو”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو:”لەئێستادا تۆمەتبار (ب، ن، ر) لە دایكبووی ١٩٨١دانیشتووی شاری سلێمانی بەفەرمانی بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی ٣١/٤٠٥ ڕاگیراوە و لەبەردەم دادوەردا دانی بەتاوانەكەیدا ناوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی سلێمانی: لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 15 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی‌ ڕایدەگەیەنێت: لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 15 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 6 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

د.یاد نەقشبەندی‌ وتەبێژی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی‌ لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە 24 كاتژمێری‌ ڕابردوودا 41 نەخۆش داخڵی‌ نەخۆشخانەكانی‌ كۆرۆنا بوون و 15 تووشبووش نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی ‌ئاماژەی بەوەشداوە: هاتووە 120 تووشبوو لە نەخۆشخانەكان ماونەتەوە و لەو ژمارەیە 28 تووشبوو لە چاودێری‌ چڕن و هاوكات لە 24 كاتژمێری‌ ڕابردوو 6 تووشبووی‌ كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان