ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

تائێستا دادگا بڕیاری كۆتایی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق نەداوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەبڕیاری پەرلەمانی عیراق هەموو ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق هەڵوەشێندرانەوە، بەڵام ئەنجومەنەكان تانەیان لە بڕیارەكەداوە و تائێستا دادگای باڵای ئیتیحادی بڕیاری كۆتایی لەوبارەوە نەداوە.

گەلاوێژ عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ڕۆژی 26ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ پەرلەمانی عیراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی تەواوی ئەنجومەنی پارێزگاكانیدا، بەڵام تائێستا یەكلای نەكراوەتەوە.

وتیشی”ئێستا ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دەوام ناكات، بەڵام پارێزگاری نوێی هەڵبژاردووە، سەرۆك كۆماریش كە پارێزەری دەستورە بەپێی یاسا، پێشوازی لە پارێزگاری نوێ‌ كردووە”.

ڕۆژی 24ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بە زۆرینەی دەنگ لیوا نەجم جبوری، وەك پارێزگاری نوێی نەینەوا هەڵبژارد.

عێراق

ئەمریكا، هاوكارییە سەربازییەكانی بۆ سوپای عیراق ڕاگرت

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی هێزی ئاسمانی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی ئەمریكا ناردنی هەموو جۆرە چەكێكی بۆ سوپای عیراق ڕاگرت.

برایان براكێنز وتەبێژی هێزی ئاسمانی سوپای ئەمریكا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، واشنتن ناردنی هەموو جۆرە چەك و تەقەمەنییەكی بۆ هێزە ئەمنییەكانی عیراق ڕاگرتووە.

وتیشی”هۆكاری ڕاگرتنی چەك بۆ سوپای عیراق دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی ئاڵۆزییەكانی عیراق و ڕووداوەكانی پاش كوژرانی قاسم سولەیمانی”.

ئاشكراشیكرد، دەستپێكردنەوەی ناردنی چەك بۆ سوپای عیراق، دوای ئارامبوونەوەی دۆخی عیراق، دووبارە دەست پێدەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق، هاوڵاتیانی لە چین دەهێنێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

حكومەتی عیراق، لە ڕێی فڕۆكەیەكی تایبەتەوە، كە تیمێكی پزیشكیش یاوەری دەكات هاوڵاتیانی عیراق لە چین دەگوازێتەوە.

محەمەد عەلی حەكیم، وەزیری دەرەوەی عیراق لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە، حكومەت فڕۆكەیەكی تایبەتی ڕەوانەی چین كردوە، بەمەبەستی گەڕاندنەوەی هاوڵاتییانی عیراقی كە لەو وڵاتەن.

ڕەوانەكردنی فرۆكەیەكی تایبەت لەگەڵ تیمێكی پزیشكی بۆ چین، بەمەبەستی هێنانەوەی خوێندكارو خێزانە عیراقیەكانە كە لەئێستادا لەوڵاتی چین-ن.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كوشندەی “كۆرۆنا” لە هەرێمی ووهانی چین، ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی دۆخێكی ناهەمووار بووەتەوە و تا ئێستا بەهۆی كاریگەری بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە ئەمڕۆ 28ی جێنیوەری ژمارەی مردووان گەیشتە 106 كەس و ژمارەی تووشبوانیش لە 2 هەزار و 744 كەسەوە گەیشتە 4هەزار 515 كەس.

نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا بریتییە لە هەوكردنی توندی قوڕگ و سییەكان و دواتر پوكانەوەی گورچیلە و مردنی كەسەكە.

زانایانی پزیشكی پێیانوایە ئەمە نەوەیەكی نوێی (سارس) ڤایرۆسی كۆرۆنایە، كە بۆ هەمان خێزانی ئەو ڤایرۆسە دەگەڕێتەوە و نەخۆشییەكی توندە و تووشی كۆئەندامی هەناسە دەبێت.

ه.ب

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

شاندێكی حكومەتی هەرێم گەیشتە بەغدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، 28-1-2020 شاندێكی حكومەتی هەرێم، بۆ گفتوگۆ دەربارەی ماددەی 140 و كێشەی زەوی جوتیارانی كورد لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم، گەیشتنە بەغدا.

شاندەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێكهاتوون لە د. ئومێد سەباح ، خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا و عەبدولحەكیم خەسرەو بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و فارس عیسا.

بڕیارە شاندەكە، گفتوگۆكر لەبارەی مادەی 140 و كێشەی زەویی جووتیارانی كورد لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا بكەن.

پێشتر، دیاری حوسێن، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتیی كەركووك – گەرمیانی پارتی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی حیزبەكەی وتبووی، دۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان لە هەموو ڕوویەكەوە خراپە، بە تایبەت بۆ كورد، چونكە تەعریب بەردەوامە و ستەمێكی زۆر لە كورد دەكرێت، هەروەها بە هۆی سەرهەڵدانەوەی داعشەوە، دۆخی ئەمنی زۆر تێكچووە، بۆیە پێویستە هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدا چارەیەك بۆ ئەم دۆخە بدۆزنەوە.

حوسێن ئەوەشی وتبوو، ڕۆژی سێ‌ شەممە، شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە هەمان شاندی پێشووی دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی كوردستانە و لە چەند ئەندامێك پێك هاتوون، سەردانی بەغدا دەكەن بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكان لەگەڵ حكومەتی عیراق بكەن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان