ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

شارۆچكەی پێشەسازی هاوبەشی هەرێم و ئێران تاووتوێدەكرێت

خەڵك –بەشی هەواڵ

مەهدی شوشتەری سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لەگەڵ كەمال موسلێم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.

بەپێی ئاژانسی مێهر، لە دیدارێكدا پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی كوردستان خرایە بەرباس و گفتووگۆ.

هەروەها گفتوگۆ دەربارەی ئاسانكاری و فراوانكردنی ئاڵوگۆڕە بازرگانیەكانی، وەبەرهێنانی هاوبەش و دروست كردنی شارۆچكەی پیشەسازی هاوبەش كرا.

ریکلام

کوردستان

“ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە هەولێر ئەگەرێكی دوورە”

خەڵك-بەشی هەواڵ

قائیمقامی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دەوام لە فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاساییە.

نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەك شەممە دەوام لە فەرمانگەكانی حكومەت ئاساییەو ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆش ئەگەرێكی دوورە.

وتیشی”ئەگەر هاووڵاتیان پابەندنەبن، ناچاردەبین ڕێكارەكان توندتر بكەینەوە، كە ئەگەری قەدەغەی هەیە هاتوچۆ وەك بژاردە بەكاربێنین”.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر بەڕێژیەیەكی بەرچاو زیادی كرد و بەو هۆیەشەوە تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان دواخرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

توركیا كوژران و برینداربوونی چوار سەربازی ڕاگەیاند

خەڵك – بەشی هەواڵ
توركیا كوژران و برینداربوونی چوار سەربازی لە حەفتانین ڕاگەیاند.

وەزارەتی بەرگری توركیا ڕایگەیاند سەربازێكی هێزەكانیان لە ناوچەی حەفتانین كوژراوە و سیانی دیكەش بریندار بوون.

ئەمە لە كاتێكدایە كە پێشتر میدیای پارتی كرێكارانی كوردستان ڕایگەیاندبوو كە 13 سەربازیان لە ناوچەی پیربولای حەفتانین كوشتووە و شەڕیش درێژەی هەیە.

ئەمشەویش فڕۆكەكانی توركیا شوێنی شەڕوپێكدانانەكەیان بۆردومان كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وتەبێژی سەربازیی كازمی: داعش بۆ هەرێمی كوردستانیش هەڕەشەیە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عیراق جەخت لە هەماهەنگی سوپا لەگەڵ پێشمەرگە دەكاتەوە و ئەوەش دەخاتەڕوو كە داعش هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو ناوچەكان، بە هەرێمی كوردستانیشەوە.

یەحیا ڕەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق ڕایگەیاند كۆبوونەوە و لێكگەیشتنی ئەمنی هاوبەش هەیە لە نێوان فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و هێزەكانی پاراستنی سنووری هەرێمی كوردستان (پێشمەرگە)، بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەو ناوچانەی كە زانیارییە هەواڵگرییەكان ئاماژە بە بوونی شانەی تیرۆریستانی داعش دەكەن تێیاندا.

ڕوونیشیكردەوە كە هەماهەنگییەكە، ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەڕەشە ئەمنییە جۆراوجۆرەكان دەگرێتەوە، بە تایبەتیش لە بواری كۆنترۆڵكردنی سنوور لەگەڵ هەندێك وڵات بۆ ڕێگرتن لە دزەكردنی تیرۆریستان.

یەحیا ڕەسول ڕاشیگەیاند كە هەر لەسەر بنەمای ئەو ڕێككەوتنە، ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان پێكهێنراون، كە ژمارەیەك ئەفسەر بە نوێنەرایەتی سوپای عیراق و حكومەتی هەرێم كاری تێدا دەكەن.

ئەوەشی خستەڕوو كە ناوەندە هاوبەشەكان لە دیالە و خانەقین و ناوچەكانی كەركوك و هەندێك ناوچەی دیكە كاردەكەن كە ئاماژە هەیە بۆ بوونی تیرۆریستانی داعش تێیاندا.

یەحیا ڕەسول ڕاشیگەیاند تیرۆریستانی داعش هەڕەشەن بۆ سەر هەموو ناوچەكان لە نێویشیاندا هەرێمی كوردستان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان