ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆی جامی کەنداو و خولەکانی ئەوروپا (یەک شەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ ململانێی یانەکانی ئەوروپا لە خولە ناوخۆییە ناودارەکانی (ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئینگلتەرا، فەرەنسا) بەردەوامی دەبێت و یاریی کۆتایی جامی کەنداوی ٢٤ لە یاریگای “ستاد عەبدوڵا بن خەلیفە: ئەنجام دەدرێن، ئەمانەی خوارەوەش گرنگترین ئەو یارییانەن کە ئەنجام دەدرێن:

جامی کەنداو (یاریی کۆتایی)

بەحرەین – سعودیە (٧:٠٠)

خولی ئینگلیزی

ئەستۆن ڤێلا – لیستەر سیتی (٥:٠٠)

نیوکاسڵ یونایتد – ساوزهامبتۆن (٥:٠٠)

نۆریچ سیتی – شیفێڵد یونایتد (٥:٠٠)

برایتۆن – وڵڤەرهامبتۆن (٧:٣٠)

خولی ئیسپانیا

ئیبار – خیتافێ (٢:٠٠)

ڕیاڵ بیتیس – ئەتلەتیک بلباو (٤:٠٠)

ڤەلەد وەلید – ڕیاڵ سۆسیداد (٦:٠٠)

لیگانێس – سێلتا ڤیگۆ (٨:٣٠)

ئۆساسۆنا – سڤیلیە (١١:٠٠)

خولی ئیتاڵیا

لیچی – جێنەوا (٢:٣٠)

تۆرینۆ – فیورنتینا (٥:٠٠)

ساسولۆ – کالیەری(٥:٠٠)

سپال – بریشیا (٥:٠٠)

سامپدۆریا – پارما (٨:٠٠)

بۆلۆنیا – میلان (١٠:٤٥)

خولی ئەڵمانیا

یونایۆن بەرلین – کولن (٥:٣٠)

ڤێردەربریمەن – پادێربۆرن (٨:٠٠)

خولی فەرەنسا

ستاد ڕیمس – سانت ئیتیان (٥:٠٠)

نانت – دیجۆن (٧:٠٠)

مارسیلیا – بۆردۆ (١١:٠٠)

ریکلام

جیهانی

(ڤیدیۆ) یونایتد گەیشتە چارەکی کۆتایی فا کاپ و لیڤەرپوڵ ناچارە یاریی گەڕانەوە بکات

خەڵک سپۆرت

ململانێی یانەکان لە جامی یەکێتی یانە ئینگلیزیەکان بەردەوامە و یانەی مانچستەر یونایتد خۆی گەیاندە قۆناغی چارەکی کۆتایی و لیڤەرپوڵ بەرامبەر یانەیەکی پلە دوو نەیتوانی بردنەوە بەدەستبهێنێت.

ڕووبەڕوبونەوەی یەکەم لەنێوان یانەی مانچستەر یونایتد و ترانمێر ڕۆڤەرز ئەنجامدرا و شەیتانە سورەکان بە ئەنجامی شەش گۆڵی بێوەڵام سەرکەوتنی تۆمارکرد.

گۆڵەکان لەلایەن هاری ماگوایەر، دیێگۆ دالوت، جیسی لینگارد، فیڵ جۆنز، ئانتۆنی مارتیال، ماسۆن گرینوود لەخولەکەکانی (١٠، ١٣، ١٦، ٤١، ٤٥، ٥٦)  تۆمارکران.

لە یاریی دووەمدا، یانەی لیڤەرپوڵی یەکەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگ ڕووبەڕووی شرۆسبێری تاون بووەوە و دووچاری ئاستەنگی هات.

لەتایمی یەکەم پێکهاتەی یەدەگی لیڤەرپوڵ بەهێزتر دەرکەوتن و گۆڵێکیان لەڕێگەی کۆرتیس جۆنزەوە لە خولەکی (١٥) تۆمار کرد و ئەو تایمە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام کۆتایهات.

لەتایمی دووەم و بەتایبەت لەخولەکی (٤٦) دۆناڵد لۆڤ بە هەڵە گۆڵێکی لەسەر یانەی خاوەن یاریگا تۆمار کرد و ئەنجامەکە بۆ دوو گۆڵیئ بێوەڵام فراوانبوو.

یاریزانانی شرۆسبێری لە (١٠) خولەکی تایمی دووەمدا موفاجەئەیان کرد و لە خولەکەکانی (٦٥ و ٧٥) دوو گۆڵیان لەڕێگەی جەیسۆن کومێنگزەوە تۆمار کرد و کە یەکێکیان لە لێدانی پەناڵتی بوو و ئەنجامی یارییەکەیان یەکسان کردەوە.

بەپێی ئەو ئەنجامانەی ئەمشەو تۆمارکران، مانچستەر یونایتد گەیشتنی بە قۆناغی چارەکی کۆتایی یەکلایی کردەوە و لیڤەرپوڵ ناچار دەبێت لەیاریگای ئانفێڵد ڕۆدز یاریی گەڕانەوە ئەنجام بدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ئینتەرمیلان بەرامبەر کالیاری دوو خاڵی تری لەدەستدا و چانسی زیاتری بەخشی بە یوڤانتۆس

خەڵک سپۆرت

لەمیانی یارییەکانی هەفتەی ٢١ی کالچیۆ، یانەی ئینتەرمیلان لەجوسێپی میاتزا میوانداری کالیاری کرد و بەئەنجامی یەکسانبوون دوو خاڵی تری لەدەستدا.

لەتایمی یەکەمدا یاریزانانی ئینتەر بەهێزەوە دەستیان پێکرد و هێرشی بەردەوامیان دەکردە سەر گۆڵی کالیەری ڕکابەر و لە خولەکی ٢٩ لاوتارۆ مارتینێزەوە تاکە گۆڵی مارەشێنەکانی تۆمار کرد.

لەو تایمەدا یاریزانانی ڕۆلاند مارانی ڕاهێنەری کالیاری بەهەمان پلانی ئینتەرمیلان یارییان کرد، بەڵام ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری ئینتەر توانی لەڕووی تاکتیکیەوە باڵادەستی نیشان بدات و باشتر کەلێنەکانی بەرگری یانەی ڕکابەر بدۆزێتەوە.

لەتایمی دووەمدا ڕاهێنەری یانەی میوان بە چەند گۆڕانکارییەک بارودۆخەکەی پێچەوانە کردەوە و لەنێو یاریگای جوسێپی میاتزا ئینتەرمیلانی دووچاری ئاستەنگی کرد.

لە خولەکی ٧٨ ڕادگا ناینگۆلانی بەلجیکی ئەستێرەی پێشووی ئینتەر گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی تۆمار کرد و تا کۆتا ساتەکان پارێزگارییان لە گۆڵی یانەکەیان کرد و یەکسانبوون باڵی بەسەر ئەنجامی کۆتاییدا کێشا (١ – ١).

ئینتەر بە لەدەستدانی دوو خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی کالچیۆ بەردەوام دەبێت، بەڵام چانسیان بەخشییە یانەی  یوڤانتۆس ئەمشەو بە بردنەوە لە ناپۆلی جیاوازی نێوانیان بۆ شەش خاڵ بەرزبکاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(ڤیدیۆ) مانچستەر سیتی فولهامی گۆڵبارانی کرد و چارەکی کۆتایی فا کاپ چاوەڕێیان دەکات

خەڵک سپۆرت

یانەی مانچستەر سیتی بە بردنەوەی لە یانەی فولهام، گەیشتنی بە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی یەکێتی یانەکانی ئینگلتەرا یەکلایی کردەوە.

ئەستێرەکانی سیتی لە یاریگای ئیتیحاد بەرانبەر فولهام یارییان کرد و لەسەرەتا تا کۆتایی فشاری قورسیان لەسەر یانەی میوان دروست کرد، لەخولەکی هەشت بە لێدانی پەناڵتی گۆڵی یەکەمیان لەلایەن ئیلکان گۆندوگانی ئەڵمانیەوە تۆمار کرد و لە خولەکی (١٩) لەلایەن بێرناردۆ سیلڤای پورتوگالیەوە گۆڵی دووەمیان تۆمار کرد.

تایمی یەکەم بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا هەمان سیناریۆکانی تایمی یەکەم دووبارە بوونەوە و  لەخولەکی ٧٢ و ٧٥  مانچستەر سیتی دوو گۆڵی تریان لەلایەن گابریال جیسوزی بەرازیلیەوە خستە سەر ئەنجامەکە، دوای ئەو گۆڵەش چەندین هەلی مەترسیداری تریان دروست کرد.

لەنێوان هێرشی بەردەوامی شینە ئاسمانیەکان و بەرگری فولهامدا یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام کۆتایی هات.

ئەنجامی کۆتاییش ڕێگەی بە یاریزانانی گواردیۆلا دا کورسییەک لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی یەکێتی یانەکانی ئینگلتەرا (فا کاپ) بۆخۆیان مسۆگەر بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان