ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

10 نهێنی كه‌ دایكت هه‌رگیز پێی نه‌وتویت و لێی شاردویتەتەوە

خێزان

هه‌ر دایكێك له‌م جیهانه‌دا نمونه‌یه‌كی جوانه‌ بۆ قوربانیدان و سۆز و میهره‌بانی و خۆشه‌ویستی، هه‌ستی دایكایه‌تی به‌ جۆرێكه‌ كه‌ هه‌رگیز به‌ ئه‌قل ناتوانیت هه‌ڵی بسه‌نگێنیت، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ كۆمه‌ڵێك نهێینه‌ كه‌ دایكت هه‌رگیز به‌ تۆی نه‌وتووه‌:

 

-تۆ بویته‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ زۆرجار بگری، ئه‌و كاتێك دووگیان بووه‌، كاتی له‌ دایكبونی تۆ، كاتی خۆشی و ناخۆشیه‌كانی تۆ گریاوه‌.

-زۆرجار دواین پارچه‌ی پاروه‌كه‌ی حه‌زلێبووه‌، به‌ڵام كاتێك تۆی بینیوه‌ به‌ چاوه‌ گه‌وره‌كانت ته‌ماشای ده‌كه‌یت، نه‌یخواردووه‌و داویه‌تی به‌ تۆ.

-تۆ ئازارت داوه‌، كاتێك له‌ سكیدا بویت و جوڵه‌ت كردووه‌، كاتێك قژیت ڕاكێشاوه‌ له‌ كه‌مێك گه‌وره‌بوون، له‌ زۆر قۆناغی ژیاندا به‌بێ ئه‌وه‌ی پێت بڵێت تۆ ئازارت داوه‌.

-ئه‌و هه‌میشه‌ ترساوه‌، له‌و كاته‌ی تۆ له‌دایك بویت به‌رده‌وام دڵی لاته‌وه‌و ترساوه‌ له‌وه‌ی شتێكت به‌سه‌ر بێت.

-ئه‌و ده‌زانێت كه‌ دایكێكی ته‌واو پێرفێكت نه‌بوه‌، هه‌ركاتێك به‌رامبه‌ر تۆ كه‌مته‌رخه‌م بوبێت له‌ ناخه‌وه‌ ئازاری داوه‌.

-به‌دیارته‌وه‌ بووه‌ تا خه‌وتویت، چه‌ندین شه‌و تا به‌ره‌به‌یان نه‌خه‌وتووه‌و پاڕاوه‌ته‌وه‌ تا تۆ خه‌وت لێكه‌وتووه‌.

-زۆر زیاتر له‌ 9 مانگ تۆی هه‌ڵگرتووه‌، جگه‌ له‌وه‌ی 9 مانگ له‌ سكیدا تۆی هه‌ڵگرتووه‌، تا گه‌وره‌ش بویت زۆربه‌ی كات له‌ باوه‌شی ئه‌ودابویت.

-هه‌ركاتێك گریابیت دڵی ئه‌وت ئازار داوه‌.

-تۆی له‌ پێش خۆیه‌وه‌ داناوه‌، چه‌ندینجار به‌هۆی تۆوه‌ له‌ خه‌و و خواردن و خۆگڕین بووه‌، به‌ڵام به‌هۆی تۆوه‌ گوێی پێنه‌داوه‌.

-هه‌موو ئه‌وانه‌ دوباره‌ ده‌كاته‌وه‌، گه‌ر جارێكی دیكه‌ ببیته‌وه‌ به‌ منداڵێكی ساوا، ئاماده‌یه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ت بۆ بكاته‌وه‌ كه‌ پێشتر كردویه‌تی.

ریکلام

تەندروستی

چەند خواردنێک کە چارەسەری قەتیسبوونی ئاودەکات لە جەستەدا

خێزان

قەتیشبونی ئاو لە جەستەدا بەهۆی باش کارنەکردنی گورچیلە و کۆبونەوەی ئاو لە ناوچەیەکی جەستەدا ڕوودەدات بەتایبەت لە قاچدا، ئەم دۆخە لە ژنانی دوگیاندا زۆرە، بەڵام کۆمەڵێک خواردن هەیە کە یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخە کە ئەوانیش:

 

– زەنجەفیل

-هاوکاری جەستە دەدات بۆ دەردانی ژەهرەکان و باشتر کارکردنی گورچیلە

 

 

– کەرەوز

-ماددەی کومارینی تێدایە کە بۆ پاککردنەوەی جەستە لە ژەهر و شتە زیادەکان بەسوودە

 

 

-شوتی

-ئەم میوەیە ٩٢٪ ی ئاوە  و چەندین ڤیتامینی بەسوودی تێدایە بۆ پاککردنەوەی جەستە

 

-خەیار

-هاوکاری گورچیلە دەکات بە دەردانی ئاوا زیادەکان و سوودی زۆرە بۆ چارەسەری قەتیسبوونی ئاو

 

-چای گوڵە بەیبوون

-ئەم چایە لە کۆندا وەک چارەسەری سرووشتی دراوە بەو کەسانەی کێشەی قەتیسبوونی ئاویان هەبووە و بەسوودە بۆ ئەو دۆخە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كاتی دووگیانیدا توشی ئازاری پشت نه‌بیت، ئه‌م 5 خاڵه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌

خێزان

دووگیانی خانمان دەبێتەهۆی زۆر گۆڕانكاری لە لەشدا، بەهۆی كاری هۆڕمۆنەكان‌و گەشەی كۆرپەلەوە، یەكێك لەو كارە بێزاركەرانە ئازاری پشتە. هەر بۆیە پێویستە خانمانی دووگیان ئاگاداری ئەم ڕێنماییانە بن تا ئازاری پشتیان كەمبێتەوە، كه‌ بەهۆی زیادبوونی كێش‌و كرژبوونی ماسولكەكانەوە تووش دەبن.

 

-نەوەستانی زۆر بە پێوە

-چونكە دەبێتەهۆی ئازاری پشت‌و لایەنی كەم لەكاتی وەستاندا هەوڵبدەن قاچتان بە بڵاوی ڕاگرن یاخود یەكێك لە پێیەكانتان بە بەرزی لەسەر شتێك ڕاگرن، تا زیانی بۆ پشتتان نەبێت كەمتر ئازارتان هەبێت.

 

-پێڵاو و جلی گونجاو

-لەپێكردنی پێڵاوی بن فلات‌و جلوبەرگی گونجاو، چونكە پشتگوێخستنی ئەوە یەكێكە لە هۆكارەكانی دروستبوونی ئازاری پشت.

 

-جووڵەی درووست

-كاتێك ڕوو وەردەگێری بە تەواوی لەشت وەربگێرە تا زیان بە پشت نەگات و هەوڵبدە هەرگیز نەنوشتێیتەوە ئەگەر ناچار بوویت دانیشە پاشان ئەو پارچەیە هەڵبگرە.

 

-پاڵكەوتن بەشێوەیەكی گونجاو

-چونكە پاڵكەوتن لەسەر پشت دەبێتەهۆی ئازار گەیاندن بە پشت، كاتێك دەكەویتەسەر لاش هەوڵبدە پشتیەك بكەیتە نێوانی ڕانەكانت.

 

-ڕاهێنان بکە

-هەوڵبدە لەڕێگەی ڕاهێنەری شارەزاوە، هەفتانە چەند جارێك ڕاهێنان بكەیت وەك مەلەو ڕۆیشتن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند جوڵەیەک کە بە ٥ خولەک ئازاری پشتت ناهێڵێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند جوڵەیەکە کە بە ٥ خولەک ئازاری پشتت ناهێڵێت و دەتوانیت ئەنجامی بدەیت:

 

-قاچت ڕابکێشە و خاولیەک بکەرە ژێر ئەژنۆت و سەرینێک بکەرە باوەشت  و بنوشتێرەوە. ٥ خولەک بەم جۆرە پشوو وەربگرە

-دابنیشە و قاچت بەرز بکەرەوە و لەسەر سمتت باڵانسی خۆت ڕابگرە، دواتر قاچی ڕاست بە دەستی چەپ و قاچی چەپ بە دەستی ڕاست بگرە و تا دەتوانیت ڕایبکێشە. ١ بۆ ٢ خولەک

-بە پەنجەت پەستان بخەرە سەر بەشی پشتەوەی ئەژنۆت و هەناسە هەڵبمژە و بیدەرەوە، ٢ بۆ ٣ خولەک

-بچۆرە سەر تۆپێکی یاری تێنس و جوڵە بە سمتت بکە لەسەری . ١ بۆ ٢ خولەک

-بە زەیتی لاڤاندار ئەو ناوچانە بشێکە کە ئازاری هەیە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان