ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

پیاوێک دەبێت بە کورسی بۆ ژنەکەی خۆی و کارەکەشی دەنگدانەوەی دەبێت

خێزان

لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بۆتەوە، پیاوێکی چینی دەبێت بە کورسی بۆ ژنەکەی خۆی و کارەکەشی لە سۆشیال میدیا دەنگدانەوەی زۆری دەبێت.

ئەو پیاوە لەبەر ئەوەی ژنەکەی دووگیانەوە لەو شوێنەشدا سەرجەم کورسیەکان گیراوە، هەر بۆە دادەنیشێت تا ژنەکەی وەک کورسی لەسەر پشتی دابنیشێت.

خەڵکانێکی زۆریش کاری ئەم پیاوە بە “پیاوانە” و “ناوازە” دەردەبڕن و سەرسوڕمانیش لەوە دەردەبرن کە بۆچی ئەوانەی دانیشتوون هەڵناستن بۆ ژنە دووگیانەکە تا دابنیشێت.

ریکلام

هەواڵەکان

پاش دوو ساڵ لە کۆچی دوایی … هەواڵ عوسمان نامەیەک بۆ پشتیوان بەدەویی دەنێرێت

خێزان

پاش دوو ساڵ لە کۆچی دوایی هونەرمەند (پشتیوان بەدەویی)، خانمە هونەرمەند  هەواڵ عوسمان نامەیەکی بۆ دەنێرێت.

هەواڵ عوسمان خانمە هونەرمەند  و هاوسەری هونەرمەند (پشتوان بەدەوی) لە نامەکەیدا دەنووسێت”دوای تۆ تەنیا مامەوە! ئازیزەکەم پشتیوان! تامەزرۆی دیدارتم، حەزەکەم سەرم بنێم بە دڵتەوە و گوێ بۆ ترپەکانی بگرم، وەکو گوڵێک کە لە گوڵشەن و بولبول دوورخرابێتەوە ئاوارە و وێڵم بۆت، هێندەی فرمێسکەکانم و هێندەی جوانیی پێکەنینەکانت بیرت دەکەم، بۆیە ناهەقم مەگرە کە دەڵێم تەنیا و بێکەست کردووم!! دیسانەوە!”

هەر لە نامەکەیدا بۆی نوسیوە”خەو لە چاوانم تۆرا، فرمێسک باری و ئاسمانم گریاند، دەربەدەر و بێڕۆح بووم، مامەوە خۆم و ماڵی چۆڵم و یادی تۆ، هەر ڕۆژێک بەبێ تۆ وەکو ساڵێکی نەهات لێم دەڕوات، ئاخر نازانم بۆچی ڕۆژە ناخۆشەکان هێندە درێژن و شەوگارە تەنیاییەکانم هەمووی دەیجورن؟؟؟ هێندەی دووریت ئازار دەچێژم تاقانەکەم، دەمەوێت هەناسەکانم بیت تاکو ژین لە جەستەمدا بێت ژینی من بیت!! تەنانەت ڕۆژێک نییە بۆت نەگریابم، خەڵکی ساڵی جارێک یادی ئازیزانیان دەکەنەوە بەڵام من هەموو ڕۆژێک یادت دەکەمەوە!! تەنانەت ساتێکم نییە بەبێ یادی تۆ، تۆ تەنها بە جەستە لێم دووریت ئەگینا ئاوێتە و ئاوێزانی ڕۆحمیت، هەمیشە دەستلەملانی گیانمیت و بۆنت لەگەڵ هەناسەکانمایە ئەی بۆنخۆشترین کەسم!! ئێستاش هەر وەک جاران خۆشم دەوێیت جانی جانان!! هەواڵەکەی خۆت.”

 

پشتیوان نوری بەدەوی لە ١٢ – ١٠ – ١٩٧٧ لە شاری سلێمانی لەدایک بووە و لە ساڵی ١٩٩٣ چۆتە پەیمانگای هونەرە جوانەکان لە شاری سلێمانیی و ژیانی هونەری لەوێوە دەستی پێکردووە.

 

پشتیوان بەدەوی بە منداڵی (لای چەپ) – ١٩٨٣

 

پشتیوان بەدەوی  دوو ساڵ لەمەوبەر و لە ساڵی ٢٠١٨  پاش ئەوەی لە سەر کارەکەی لە مۆبیلیاتی Oznil  لە شاری سلێمانی دۆخی تەندروستی تێکدەچێت و هەست بە ئازاری سەر سنگ دەکات،  بۆخۆی دەچێتە نەخۆشخانەی بوژانەوەی دڵ لە شاری سلێمانی، بەڵام دواتر دەردەکەوێت کە سەکتەی دڵ لێی داوە و ، بەهۆی سەکتەکەوە لە تەمەنی ٤٠ ساڵیدا لە هەمان نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات.

پشتیوان بەدەوی بەهۆی بەشداریکردنی لە درامای گەردەلول کە ڕۆڵی (ڕزگار)ی دەبینی ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد، پێشتریش لە چەندین شانۆگەری و فیلم و درامادا بەشداری کردووە.

پشتیوان بەدەوی لە ساڵی ١٩٩٥ لەگەڵ خاتوونی هونەرمەند هەواڵ عوسمان (٤٠ ساڵ) ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی دوو کچن بەناوەکانی کانی و لانی، باوکی پشتیوان (نوری بەدەوی) کەسایەتیەکی ناسراوی شاری سلێمانییە و لە ساڵی ٢٠١٠ کۆچی دوایی کردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

بۆ جارێکی دیکە، کچێکی کورد بە شاجوانی ئێران هەڵبژێردرا

خێزان

بۆ جاری دووەم لەسەر یەک کچێکی کورد وەک شاجوانی ئێران هەڵبژێردرا و نازناوەکەی وەرگرت.

لە لایەن پەیجی فەرمی شاجوانی ئێران، خانمە مۆدێلی کورد کایا خەزەرپور وەک شاجوانی ئێران بۆ ساڵی ٢٠١٩ ڕاگەیەندرا، ئەمەش پاش ئەوەی پێشتر  و لە سالێ ٢٠١٦ ئەو نازناوە بە سۆنیا بیتوشی درابوو.

هاوکات تیام ئەسەدپور وەک هاوەڵی یەکەمی شاجوان دەستنیشان کراوە.

سارینا ئەستانیجاد وەک شاجوانی کچانی نەوجەوانی ئێران دەستنیشان کراوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

كارەكانی درامای كوردی ( زارا) بە كۆتا گەیشت

خێزان

نوێترین بەرهەمی كۆمپانیای پەریا فیلم، كە درامایەكی كوردییە بە ناوی (زارا) كارەكانی كۆتایی هات.

سوهەیب شێخ ئەحمەد، بەڕیوەبەری ڕاگەیاندنی پەریا فیلم لەو بارەیەوە بە بەشی “خێزان”ی ماڵپەڕی خەڵك-ی ڕاگەیاند: درامای كوردی ( زارا ) لە رۆمانی نوسەری بە ناوبانگی كورد، ماموستا (موحەمەد قازیی) وەرگیراوە و تیشك دەخاتە سەر خۆشەویستی ڕاستەقینە و كلتوری رەسەنی كوردایەتی.

بەڕیوەبەری ڕاگەیاندنی پەریا فیلم وتی: ئەم درامایە ژمارەیەك ئەكتەری بە توانای ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەشدارییان تێدا كردووەو لە ٢٥ زنجیرە پێكدێت و هەر زنجیرەیەك ٣٥ خولەكە، دەرهێنەر و بەرهەمهێنەری بە توانای كورد سەید پەیام حسێنی بەرهەمی هێناوە.


درامای (زارا)، چاوەڕوان دەكرێت بەم نزیكانە لە شاشەی یەكێك لە كەناڵەكانی كوردستان پەخش بكرێت.

كۆمپانیای پەریا فیلم، بنكەی سەرەكی لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتە و لە سلێمانیش نوێنەرایەتی هەیە و زیاتر لە پێنج ساڵە كاری بەرهەم هێنانی فیلم، دراما، دیكیۆمێنتاری، بەرنامەی تەلەفزیۆنی دەكات و بەرهەمەكانی بەشداری چەندین ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتییان كردووە.

لە ئێستاشدا وەك تاكە كۆمپانیا و دەرهێنەرانی كورد و هەروەها وەك تەنها نوێنەری سینەمای ئێران بە كورتە فیلمی ( كۆلارەكان ) بانگهێشتی حەفتایەمین ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەرلین كراوە و چاوەروان دەكرێت براوەی یەكێك لە خەڵاتەكانی فیستیڤاڵ بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان