ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

زێدان چووە ڕیزی ڕاهێنەرە ئەفسانەییەکانی ڕیاڵەوە و تەنها سێ ناوی لەبەردەمدا ماوە

خەڵک سپۆرت

زینەدین زێدانی فەرەنسی یاریی لەدوای یاریی مێژووی تاکە کەسی تۆمار دەکات و بەبردنەوەی لە یانەی ئیسپانیۆل توانی ڕاهێنەرێکی مێژوویی یانەی شاهانە لەڕووی ڕیکۆردەکانەوە تێپەڕبکات.

ئەمڕۆ یانەی شاهانەی مەدرید لەیاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ” میوانداری ئیسپانیۆلی کەتەلۆنی کرد و بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام سەرکەوتنیان بەدەست هێنا، زینەدین زێدانی ڕاهێنەری شاهانە لەسەر ئاستی تاکە کەسی توانی یاریی ژمارە ١٢٢ وەک ڕاهێنەری یانەکە ئەنجام بدات کە لەو ماوەیەدا ٨٢ بردنەوە و ٢٤ یەکسانبوون و ١٥ دۆڕاندنی تۆمار کردووە، هەروەها پێکهاتەکانی بەگشتی ٣٠٩ گۆڵیان تۆمار کردووە و ١٢٦ گۆڵیان لەسەر تۆمار کردووە.

بەم ڕیکۆردەوە “زیزۆ” توانی ڕیکۆردەکانی لویس مۆلۆنی ئەفسانەی ڕاهێنەرانی مێرەنگی یەکسان بکاتەوە کە لەسەردەمی خۆیدا لەهەمان ژمارەی یارییدا ٧٤ بردنەوە و ٢ یەکسانبوون و ١٢ دۆڕاندنی تۆمار کردووە.

لەمێژووی “لۆس بلانکۆس”ی مەدریدیدا تەنها سێ ڕاهێنەر زیاتر لە زێدان ئەرکی ڕاهێنانی پێکهاتەی شاهانەیان لەئەستۆ بووە، پێکهاتوون لە: لیۆ بینهاکەر ١٣٩ یاریی، ڤیسینتی دێل بۆسکی ١٥٣ یاریی، هەروەها میگێل مونۆزی ئەفسانەیی کە لە ٤٢٤ یارییدا ڕاهێنەری یانە زەبەلاحەکەی مەدرید بووە و مەحاڵە ڕاهێنەرێک بتوانێت هەمان ڕێژە تۆمار بکاتەوە.

جیهانی

(ڤیدیۆ) یونایتد گەیشتە چارەکی کۆتایی فا کاپ و لیڤەرپوڵ ناچارە یاریی گەڕانەوە بکات

خەڵک سپۆرت

ململانێی یانەکان لە جامی یەکێتی یانە ئینگلیزیەکان بەردەوامە و یانەی مانچستەر یونایتد خۆی گەیاندە قۆناغی چارەکی کۆتایی و لیڤەرپوڵ بەرامبەر یانەیەکی پلە دوو نەیتوانی بردنەوە بەدەستبهێنێت.

ڕووبەڕوبونەوەی یەکەم لەنێوان یانەی مانچستەر یونایتد و ترانمێر ڕۆڤەرز ئەنجامدرا و شەیتانە سورەکان بە ئەنجامی شەش گۆڵی بێوەڵام سەرکەوتنی تۆمارکرد.

گۆڵەکان لەلایەن هاری ماگوایەر، دیێگۆ دالوت، جیسی لینگارد، فیڵ جۆنز، ئانتۆنی مارتیال، ماسۆن گرینوود لەخولەکەکانی (١٠، ١٣، ١٦، ٤١، ٤٥، ٥٦)  تۆمارکران.

لە یاریی دووەمدا، یانەی لیڤەرپوڵی یەکەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگ ڕووبەڕووی شرۆسبێری تاون بووەوە و دووچاری ئاستەنگی هات.

لەتایمی یەکەم پێکهاتەی یەدەگی لیڤەرپوڵ بەهێزتر دەرکەوتن و گۆڵێکیان لەڕێگەی کۆرتیس جۆنزەوە لە خولەکی (١٥) تۆمار کرد و ئەو تایمە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام کۆتایهات.

لەتایمی دووەم و بەتایبەت لەخولەکی (٤٦) دۆناڵد لۆڤ بە هەڵە گۆڵێکی لەسەر یانەی خاوەن یاریگا تۆمار کرد و ئەنجامەکە بۆ دوو گۆڵیئ بێوەڵام فراوانبوو.

یاریزانانی شرۆسبێری لە (١٠) خولەکی تایمی دووەمدا موفاجەئەیان کرد و لە خولەکەکانی (٦٥ و ٧٥) دوو گۆڵیان لەڕێگەی جەیسۆن کومێنگزەوە تۆمار کرد و کە یەکێکیان لە لێدانی پەناڵتی بوو و ئەنجامی یارییەکەیان یەکسان کردەوە.

بەپێی ئەو ئەنجامانەی ئەمشەو تۆمارکران، مانچستەر یونایتد گەیشتنی بە قۆناغی چارەکی کۆتایی یەکلایی کردەوە و لیڤەرپوڵ ناچار دەبێت لەیاریگای ئانفێڵد ڕۆدز یاریی گەڕانەوە ئەنجام بدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ئینتەرمیلان بەرامبەر کالیاری دوو خاڵی تری لەدەستدا و چانسی زیاتری بەخشی بە یوڤانتۆس

خەڵک سپۆرت

لەمیانی یارییەکانی هەفتەی ٢١ی کالچیۆ، یانەی ئینتەرمیلان لەجوسێپی میاتزا میوانداری کالیاری کرد و بەئەنجامی یەکسانبوون دوو خاڵی تری لەدەستدا.

لەتایمی یەکەمدا یاریزانانی ئینتەر بەهێزەوە دەستیان پێکرد و هێرشی بەردەوامیان دەکردە سەر گۆڵی کالیەری ڕکابەر و لە خولەکی ٢٩ لاوتارۆ مارتینێزەوە تاکە گۆڵی مارەشێنەکانی تۆمار کرد.

لەو تایمەدا یاریزانانی ڕۆلاند مارانی ڕاهێنەری کالیاری بەهەمان پلانی ئینتەرمیلان یارییان کرد، بەڵام ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری ئینتەر توانی لەڕووی تاکتیکیەوە باڵادەستی نیشان بدات و باشتر کەلێنەکانی بەرگری یانەی ڕکابەر بدۆزێتەوە.

لەتایمی دووەمدا ڕاهێنەری یانەی میوان بە چەند گۆڕانکارییەک بارودۆخەکەی پێچەوانە کردەوە و لەنێو یاریگای جوسێپی میاتزا ئینتەرمیلانی دووچاری ئاستەنگی کرد.

لە خولەکی ٧٨ ڕادگا ناینگۆلانی بەلجیکی ئەستێرەی پێشووی ئینتەر گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی تۆمار کرد و تا کۆتا ساتەکان پارێزگارییان لە گۆڵی یانەکەیان کرد و یەکسانبوون باڵی بەسەر ئەنجامی کۆتاییدا کێشا (١ – ١).

ئینتەر بە لەدەستدانی دوو خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی کالچیۆ بەردەوام دەبێت، بەڵام چانسیان بەخشییە یانەی  یوڤانتۆس ئەمشەو بە بردنەوە لە ناپۆلی جیاوازی نێوانیان بۆ شەش خاڵ بەرزبکاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(ڤیدیۆ) مانچستەر سیتی فولهامی گۆڵبارانی کرد و چارەکی کۆتایی فا کاپ چاوەڕێیان دەکات

خەڵک سپۆرت

یانەی مانچستەر سیتی بە بردنەوەی لە یانەی فولهام، گەیشتنی بە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی یەکێتی یانەکانی ئینگلتەرا یەکلایی کردەوە.

ئەستێرەکانی سیتی لە یاریگای ئیتیحاد بەرانبەر فولهام یارییان کرد و لەسەرەتا تا کۆتایی فشاری قورسیان لەسەر یانەی میوان دروست کرد، لەخولەکی هەشت بە لێدانی پەناڵتی گۆڵی یەکەمیان لەلایەن ئیلکان گۆندوگانی ئەڵمانیەوە تۆمار کرد و لە خولەکی (١٩) لەلایەن بێرناردۆ سیلڤای پورتوگالیەوە گۆڵی دووەمیان تۆمار کرد.

تایمی یەکەم بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا هەمان سیناریۆکانی تایمی یەکەم دووبارە بوونەوە و  لەخولەکی ٧٢ و ٧٥  مانچستەر سیتی دوو گۆڵی تریان لەلایەن گابریال جیسوزی بەرازیلیەوە خستە سەر ئەنجامەکە، دوای ئەو گۆڵەش چەندین هەلی مەترسیداری تریان دروست کرد.

لەنێوان هێرشی بەردەوامی شینە ئاسمانیەکان و بەرگری فولهامدا یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام کۆتایی هات.

ئەنجامی کۆتاییش ڕێگەی بە یاریزانانی گواردیۆلا دا کورسییەک لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی یەکێتی یانەکانی ئینگلتەرا (فا کاپ) بۆخۆیان مسۆگەر بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان