ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

مەسرور بارزانی: دەستكەوتی بەرچاو بەدیهاتوون

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی تێپەڕبوونی 100 ڕۆژ بەسەر دەستبەكاربوونی حكومەتی هەرێمەوە ڕایدەگەیەنێت، كە دەستكەوتی بەرچاوومان بەدەستهێناوە و دەشڵێت: “50%ی داهاتی ناوخۆ لەڕێگەی ڕێكخستنەوەی باج زیاد دەكەین”.

مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە وتارەكەیدا ئاماژەی بەوەكرد، كە ڕێكاری توندمان گرتۆتە بەر بەرامبەر ئەوانەی بۆ ڕاپەڕاندنی كارەكان لە دامودەزگا حكومیەكان بەرتیل وەردەگرن و چەندین كارمەند و خاوەن كارمان لەكار لاداوە.

ڕاشیگەیاند، كە قۆناغی باشمان بڕیوە و دەستكەوتی باش بەدیهاتوون و بە پشتیوانی خوا و هاووڵاتیان بەردەوام دەبین و چاوپۆشی لە گەندەڵكاران ناكەین.

ئاشكراشی كرد، كە دوای پێداچوونەوەیەكی ورد بە پڕۆژەی چاكسازی لە ئێستادا ئامادە بووە و ڕەوانەی پەڕلەمانی دەكەین بۆ پەسەند كردنی.

سەرۆك وەزیرانی هەرێم وتیشی، “تا كۆتایی ساڵ 50%ی داهاتی ناوخۆ زیاد دەكەین ئەوەش لەڕێگەی ڕێكخستنەوەی سیستمی باج و ناهێڵین كۆمپانیاكان لە پێدانی باج خۆیان بدزنەوە”.

جەختیشی، “ئێستا داوامی فەرمانبەران باشتر بووە و دەوامی ڕێكوپێك دەكەن و كاردانەوەی هاووڵاتیانمان بەدەست دەگاتەوە، كە خۆشحاڵن كاروبارەكانیان خێرا ڕایی دەكرێت”.

سەبارەت بە پەیوەندیەكانی هەولێر و بەغدا، مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەكرد، كە پەیوەندییەكان بەرەو باشتر چوون و دوای دەستبەكاربوونمان ڕاستەوخۆ بۆ دەربڕینی نازپاكی چووینە بەغدا و دەمانەوێت ڕێككەوتنی گشتگیر بكەین و خۆشحاڵانە لەسەر چوار تەوەر لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ دەكەین، كە بودجە و دەسەڵاتەكانی هەرێم و ناوچە دابڕێنراوەكان و هێزی پێشمەرگەیە.

جەختیشی كردەوە، كە هەوڵەكانمان بەردەوامە بۆ ئەوەی بودجەی هەرێم دابین بكرێت تاوەكو مووچەی فەرمانبەران كێشەی نەبێت و جارێكی دیكە تووشی كێشەی پاشەكەوتی مووچە نەبینەوە.

داواشی لە حزب و لایەنەكان كرد، “ئەم حكومەتە هی هەمووانە و لە كارە چاكەكان هاوكارمان بن و خاڵە خراپ و كەموكوڕەكانمان بۆ دیاری بكەن” و جەختیشی كردەوە، كە لەم دۆخە نالەبارەی ناوچەكە پێویستمان بە یەكگرتوویی و هەماهەنگی زیاترە.

دەقی وتارێکمان بەبۆنەی تێپەڕبوونی 100 رۆژ کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان،

‎‏‎كوردی / Kurdi Latini / عربي / Türkçeدەقی وتارێکمان بەبۆنەی تێپەڕبوونی 100 رۆژ کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، کە تێیدا رۆشنایمان خستە سەر ئەو پێشکەوتنانەی تا ئێستا بەدیھاتوون و ھەنگاوەکانی داھاتوو بەرەو کوردستانێکی بەھێزتر.___Naveroka gotareke me ya bi minasebeta derbasbûna 100 roj kar kirina kabîneya nû ya hikûmeta herêma Kurdistanê, ku têde me balkêşandiye ser ev pêşkeftinên ku niha hatine bidestxistin û pêngavên dahatî yên ber bi Kurdistaneke bihêztir ve.___نص الخطاب الذي ألقيناه بمناسبة مرور ١٠٠ يوم من عمل التشكيلة الوزارية التاسعة لحكومة إقليم كوردستان والتي سلطنا الضوء خلالها على الإنجازات التي تحققت خلال الفترة الماضية والخطوات المرتقبة نحو كوردستان اكثر قوة.___Kürdistan Bölgesi’nin yeni hükümet kabinesinin 100’üncü günü münasebetiyle yaptığımız sunumda, güçlü bir Kürdistan için bugüne kadarki gelişmeler ve gelecekteki atılımlara vurgu yaptık.

Posted by Masrour Barzani on Saturday, December 7, 2019

ئابوری

سبەینێ‌ دابەشكردنی نەوت دەگاتە چەند گەڕەكێك

خەڵك – بەشی هەواڵ
قائیمقامیەتی شارۆچكەی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ لە گەڕەكەكانی شۆڕش و سەنگاو دەست بە دابەشكردنی نەوت دەكرێت بە كۆدی ۲۸۰ و دەشڵێت: “بڕی نەوتەكە ۲۱٦ لیترە و ٤٦ هەزار دینار لە هاووڵاتی وەردەگیرێت”.

قائیمقامیەتی شارۆچكەی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئاگاداری دانیشتوانی شارەدێی شۆڕش و سەنگاو دەكەینەوە سبەینێ لە گەڕەكەكانیان نەوت دابەش دەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، دابەشكردنی نەوت بۆ ئەو هاووڵاتیانە دەبێت، كە ساڵی ڕابردوو نەوتیان وەرنەگرتووە و بە كۆدی ۲۸۰ دەدرێت، بڕی نەوتەكە ۲۱٦ لیترە و ٤٦ هەزار دینار لە هاووڵاتی وەردەگیرێت.

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان، “تا یەك هاووڵاتی لە سنورەكەیان بمێنێت، كە نەوتی وەرنەگرتبێت هەوڵەكانی بۆ دابینكردنی نەوت بەردەوام دەبێت”.

جەختیشی كردۆتەوە، كە پێداویستیەكانی وەرگرتنی نەوت بریتیە لە (كارتی نەوت و هەویە یان كارتی نیشتیمانی).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“هەرێم 600 هەزار بەرمیل نەوت ڕەوانە دەكات”
هەڕەشەی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق لە هاوپەیمانی فەتح، كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرۆكایەتی دەكات ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان ڕۆژانە 600 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە دەكات و لیژنەی دەستپاكی عیراق-یش داوای ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەران دەكات.

محەمەد كەریم، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە هاوپەیمانی فەتح لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كە هەرێمی كوردستان تا ئێستا پابەند نییە بە پێدانی پشكی نەوت بە حكومەتی فیدڕاڵی سەرەڕای ئەوەی چەند جارێك جەختیان لەوە كردۆتەوە، كە لە ساڵی نوێدا پشكی نەوت ڕادەستی بەغدا دەكەن.

ڕاشیگەیاندووە، هەرێمی كوردستان هەناردەی نەوتی بۆ 600 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە زیاد كردووە.

دەشڵێت: “بڕێكی زۆر نەوت لەلایەن هەرێمەوە دەفرۆشرێت، بەڵام داهاتەكەی نادات بە حكومەتی فیدڕاڵی، بۆیە لیژنەی دەستپاكی پەڕلەمان بە ئاڕاستەی ئەوە ڕۆیشتووە، كە ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێم ڕابگیرێت تا ئەو كاتەی پارەی فرۆشتنی نەوت ڕادەستی بەغدا دەكات”.

هەفتەی ڕابردوو لیژنەی دەستپاكی لە پەڕلەمانی عیراق نووسراوێكی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عیراق كردووە و تێیدا داوای كردووە، “شایستە داراییەكانی هەرێم، كە خۆی دەبینێتەوە لە پارەی مانگانەی مووچەی فەرمانبەران ڕابگیرێت، چونكە هەرێمی كوردستان تا ئێستا داهاتی ناوخۆ و فرۆشتنی نەوتی نەداوە بە عیراق”.

أ.ح

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

مووچەی كەمئەندامان بەپێی یاسای چاكسازی چی بەسەردێت؟

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرەڕای گفتوگۆیەكی چەڕ و پڕی چەند ڕۆژە لە پەڕلەمانی كوردستان لەسەر یاسای چاكسازی، بەڵام بەڕێوەبەرێكی گشتی و پسپۆڕ لە بواری كاروباری كەمئەندامان دەڵێت: “زۆرینەی پەڕلەمانتاران ئاگاداری یاساكانی پێشووتری تایبەت بە كەمئەندامان نەبوون”.

ڕۆژی پێنج شەممەی هەفتەی ڕابردوو، یاسای چاكسازی دواجار بە زۆرینەی دەنگی فراكسیۆنەكانی پارتی و یەكێتی و گۆڕان و كەمە نەتەوەییەكان پەسەند كرا لەكاتێكدا فراكسیۆنەكانی نەوەی نوێ‌ و كۆمەڵ و یەكگرتوو كشانەوە و دەنگیان پێ‌ نەدا.

عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە لەكاتی گفتوگۆكانی تایبەت بە یاسای چاكسازی ئەوەم بەلاوە سەیر بوو، كە زۆرینەی ئەندامانی پەڕلەمان ئاگایان لەو یاسایە نییە، كە پێشتر بۆ هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەركراوە و ئاگاداری ناوەڕۆك و بڕگە و ماددەكانی نەبوون.

دەشڵێت: “زۆرینەی زۆری ئەو قسە و گفتوگۆیانەی لەسەر یاساكە كردیان ناچێت بەلای نیوەی ئەوەی لە یاسای ژمارە (٢٢)ی ساڵی (٢٠١١) ی تایبەت بە ماف و ئیمتیازی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان جێگیركراوە، كە لە پەڕلەمانی كوردستان دەرچووە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە بەپێی ئەو یاسایەی پێشووی پەڕلەمان، دیاری كردنی مووچەی كەمئەندامان بەپێی ڕێژەی كەمئەندامییە و لە 150 هەزار دینارەوە دەست پێدەكات تاوەكو 250 هەزار دینار بۆ ئەوانەی ڕێژەی كەمئەندامییان دەچێتە سەرووی 70%، كە تا ئێستا ئەو یاسایە بەتەواوی جێبەجێ‌ نەكراوە.

بەپێی یاسای چاكسازی، ئەو كەمئەندامەی فەرمانبەر بێت مووچەی كەمئەندامیەكەی دەبڕێت و لە فەرمانگەكەی دەرماڵەی پەككەوتوویی دەخرێتە سەر مووچەكەی و ئەوانەشی فەرمانبەر نیین بڕی مووچەی 150 هەزار دیناری مانگانەیان پێ‌ دەدرێت.

أ.ح

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان