ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مەرزێكی هەرێم بەهۆی بەفرەوە داخرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
قائیمقامی شارۆچكەی پشدەر ڕایدەگەیەنێت، لە ناوچە كوێستانیەكان نزیكەی 30سم بەفر باریووە، لە دیوی خۆمانەوە ڕێگای مەرزی كێلێ پاككراوەتەوە و دیوی ئێران ماوە، دەشڵێت: “دڵنیایمان لەو دیو وەرگرتووە، كە سبەی ڕێگای هاتووچۆی مەرزەكە دەكرێتەوە”.

ئەمڕۆ شەممە 7-12-2019 شەپۆلێكی بەفر بارین ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە، لە چەند ناوچەیەكی سنووری دەڤەری پشدەریش بەوهۆیەوە هاتووچۆی هاووڵاتیان پەكی كەوت و مەرزی كێلێ-ش داخرا.

بەكر بایز، قائیمقامی شارۆچكەی پشدەر بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە بەیانی ئەمڕۆوە بەهۆی بارینی بەفرەوە ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ هاووڵاتیان و شۆفێران دروست بووە، تیمەكانی پاككردنەوەی ڕێگاكە دەستیان كرد بە ڕاماڵینی بەفرەكە و كردنەوەی ڕێگاكە بەڕووی هاووڵاتیاندا.

ڕاشیگەیاند، لە ناو شارۆچكەكە بارانێكی زۆر باریوە و كێشەی ڕێگامان نیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ڕێگاكە بەدیوی كۆماری ئیسلامی ئێران پاكنەكراوەتەوە، ئاستەنگی هاتووچۆی بۆ هاووڵاتیان و شۆفێرانی مەرزی كێلێ دروست كردووە، بەوهۆیەوە ڕێگای مەرزەكە داخرا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە دیوی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئەمڕۆ دڵنیا كراینەوە، كە تا سبەی ڕێگاكە لە دیوی ئەوان پاك دەكرێتەوە و دەست بە جموجۆڵی بازرگانی و هاتووچۆی هاووڵاتیان دەكرێتەوە.

کوردستان

وەڵامەكانی هەردوو تاقیكردنەوەی ئەمڕۆی 12ی ئامادەیی بڵاوكرانەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پرسیار و وەڵامەكانی هەردوو تاقیكردنەوەی ئەمڕۆی بەشەكانی زانستی و وێژەیی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، 11ی تەمموزی 2020 لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستیان پێكرد و وەزارەتی پەروەردە پرسیار و وەلامەكانی تاقیكردنەوەی ئەمڕۆ (زیندەوەرزانی)ی زانستی و (مێژووو)ی وێژەیی بڵاوكردەوە.

لە تاقیكردنەوە گشتیەكانی ئەمڕۆی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانیەوە، 144 هەزار و 142 خوێندكار بەشداریان كردوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مەسرور بارزانی: دەستكاریكردنی مووچە بەشێك نییە لە چاكسازی

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند دەستكاریكردنی مووچە بەشێك نییە لە پرۆسەی چاكسازی.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە میانی ڕێوڕەسمی دەستپێكردنی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی وتەیەكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند خەڵكی سلێمانی شایانی ئەم پرۆژەیە و چەندین پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزارین.

وتیشی: ئەم پرۆژەیە نەك هەر بۆ سلێمانی، بەڵكو دەستكەوتێكی گرنگە بۆ هەموو خەڵكی كوردستان.

جەختیشیكردەوە لەوەی قەیرانی ئابووری لە خزمەتكردنی هاووڵاتییان نایانوەستێنێت.

مەسرور بارزانی سوپاسی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران و سەرجەم وەزیرەكانی كابینەكەی كرد كە پێكەوە هاوكار بوون لە سەرخستنی كارەكانی حكومەت.

سەبارەت بە قەیرانی دارایی و كەمكردنەوەی مووچەش ڕایگەیاند دەستكاریكردنی مووچە بەشێك نییە لە پرۆسەی چاكسازی، بەڵكو بۆ خۆگونجاندن بووە لەگەڵ ئەو بودجەیەی لەبەردەستدا بووە.

جەختیشیكردەوە كە چاكسازی پرۆسەیەكی دیكەیە و لەو چوارچێوەیەشدا كاردەكەن بۆ زیادكردنی داهات و كەمكردنەوی خەرجی.

مەسرور بارزانی ئاماژەشیدا بەوەی بەردەوام دەبن لە پێدانی دەسەڵات بە پارێزگاکان و شۆڕکردنەوەی دەسەڵات ویستی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پارێزگاری سلێمانی: شاڕێی بابان پرۆژەیەكی ستراتیژییە بۆ سلێمانی

خەڵك – بەشی هەواڵ
پارێزگاری سلێمانی سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ جێبەجێكردنی بەڵێنی دروستكردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی كە بە شاڕێی بابان ناودەبرێت.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی جێبەجێكردنی شەقامی 100 مەترسی سلێمانیدا سوپاسی هەردوو كابینەی هەشتەم و نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كرد، بە تایبەتیش مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی كە هەوڵی زۆریان دا بۆ دەستپێكردنی پرۆژەكە.

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند درێژیی پرۆژەكە 106 كیلۆمەترە و لە قۆناغی یەكەمدا كە ئەمڕۆ دەستپێدەكات 32 كیلۆمەتری جێبەجێ دەكرێت كە لە پردی تاسڵوجەوە تا گوندی دەمركان دەبێت.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر جەختیشیكردەوە لەوەی شەقامی 100 مەترسی، پرۆژەیەكی ستراتیژییە بۆ سلێمانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان