ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

٨ کار کە ئەو ژنانەی خۆیان خۆشدەوێت هیچکات ئەنجامی نادەن

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک کاری هەڵەیە کە ئەو ژنانەی خۆیان خۆشدەوێت هیچکات ئەنجامی نادەن:

 

-بەکارهێنانی جێگای خەوتنی خراپ کە وادەکات پشتت ئازاری هەبێت و بچەمێتەوە.

-ئاگادار نەبوون لە کەڤەری مۆبایلەکەت و پیسبوون و تێکچوونی، لەکاتێکدا کەڤەر زۆر سەرنجی دەچێتە سەر.

-خواردنەوەی ئاوێک کە دڵنیا نیت لە پاکیەکەی، بۆنمونە ئاوی تەنکی سەربان کە پێستت تێک دەدات.

-خواردنی شیرەمەنی هەرزان و کوالێتی خراپ.

-بەکارهێنانی ڕەنگ و ماددەی خراپ بۆ قژت کە وادەکات قژەکە بسوتێت و لاواز ببێت وبەکەڵک نەمێنیت.

-بەکارهێنانی ماکیاژی خراپ، کە پێستت تێک دەدات.

-نەگرتنی وێنەی پرۆفیشناڵانە، کە وادەکات هیچکام لە وێنەکانت جوان دەرنەچێت، بۆیە باشترە کەم وێنە بگریت بەڵام داوا لەکەسی شارەزا و پرۆفیشناڵ بکەیت وێنەکانت بۆ بگرێت.

-بەکارنەهێنانی کرێمی دەست و پێست، یاخود بەکارهێنانی کرێمی خراپ یەکێکی دیکەیە لە هەڵەکان.

ریکلام

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک نامەی پێکەنیناوی کوڕان بۆ کچان لە فەیسبووکەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نامەی پێکەنیناوی کوڕانە بۆ کچان لە فەیسبووکەوە کە کچان بۆخۆیان بڵاویان کردۆتەوە و ئاماژە بەوەدەدەن کە ڕۆژانە نامەی لەمجۆرەیان زۆر پێدەگات:

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

٥ نمونەی چارەسەر بۆ کێشە جیهانیەکان کە هەموومان دەبێت چاوی لێبکەین

خێزان

ئەمەی خوارەوە هەندێک چارەسەرە بۆ کێشە جیهانیەکان کە لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهان چارەسەریان بۆ داندراوە و گرنگە کە هەموومان چاوی لێبکەین:

 

– ئاژەڵی بەڕەڵا

لە وڵاتانی نەمسا و ئەڵمانیا و چیک هیچ ئاژەڵێکی بەرەڵا نادۆزیتەوە، چونکە ئەوان سەرپەرشتیاری تایبەتیان داناوە بۆ ئەو ئاژەڵانە و پارێزگاریان لێدەکەن و خواردن و خواردنەوەیان بۆ دابین دەکەن، جگە لەوەی ئازاردانی ئەو ئاژەڵانە بە پێی یاسا تاوانە

 

– خۆڵ و خاشاک

کۆبونەوەی خۆڵ و خاشاک کێشەیەکی گەورەیە لە هەموو شارەکاندا، ئێستا لە ژاپۆن هەموو هاوڵاتیەک کتێبێکی ڕێنمایی پێدەدرێت کە لە ٢٧ لاپەڕە پێک هاتووە و شێوازی فڕێدانی خۆڵ و خاشاکیان بۆ ڕوونکراوەتەوە، جۆری خۆڵ و خاشاک لەو وڵاتە بۆ ٣٤ جۆری جیاواز دابەشکراوە، ئێستا لەو وڵاتە ڕێژەی خاشاک ٨٠٪ کەم بۆتەوە، چونکە شتە زیادەکان دەکرێنە سەتڵی تایبەتی خۆیانەوە و ڕاستەوخۆ دوبارە بەرهەم دەهێندرێنەوە.

 

– وزەی کارەبا

ئێستا لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان تێچووی وزەی کارەبایان بە دادانی ئامێری تایبەتی بەرهەمهێنانی کارەبا چارەسەرکردووە لەسەر سەربانەکانیان.

 

– پاراستنی گیانداران

زانایان ئاماژەیان بەوە داوە کە گەر ئاژەڵەکان لەسەر جیهان نەمێنن، ئەوا زەوی بەکەڵکی ژیان نایەت و مرۆڤیش لە ماوەیەکی کەمدا نامێنێت، هەر بۆیە داوادەکەن هەموو وڵاتێک ڕێگری لە ڕاکردنی گیانداران و لەناوبردنیان بکات و پارێزگاری لێبکەن، یاسایی تایبەت بۆ ئەم پرسەش لە زۆرێک لە وڵاتان دەرچووە.

 

– گرنگیدان بە سەوزایی

سەوزکردنی زەویەکەمان فرنگیەکی زۆری هەیە و لە تەواوی جیهان هەوڵی بۆ دەدرێت، هەر بۆیە بەردەوام پاراستنی دار و درەخت و چاندنیان پێویستە لە سەرەوەی لیستەکە بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند شتێکی سەیر کە خەڵکی ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر ئەنجامیان داوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵ شتی سەیر و سەمەریە کە ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر مۆدی بووە:

 

– لە نێوان ساڵانی ١٩٢٠ بۆ ١٩٣٣ بازرگانیکردن بە خواردنەوە کحولیەکان لە ئەمریکا قەدەغەبوو، بۆیە بە قاچاغ لە ماڵاندا درووستدەکرا، ئەمە وێنەی یەکێکە لەو ماڵانەی کە مەشروبی تێدا گیراوە و فڕێ دەدرێت.

– درووستکردنی پەیکەری قاچ وەک ڕێزلێنانێک بۆ ئەو سەربازانەی لە جەنگدا قاچیان لەدەستداوە لە پارکەکانی ئەمریکا مۆدێل بوو.

 

– لە ساڵی ١٩٢٢ ئەم قەفەزە لە لەندەن بڵاوبەیەوە، کە تایبەت بوو بە منداڵان و لە پەنجەرەی ماڵەکانەوە دادەندرا.

– نمایشی شمشێر لە خۆدان و هاوشێوەکانی لەو ساڵانەدا لە وڵاتانی ئەوروپی باویی بووە.

– فەیلەسوفی ئەمریکی   Jeremy Bentham وەسێتی کرد کە دوای مردنی لەو شوێنەی لە زانکۆ دەرسی تێدا وتۆتەوە، تەرمەکەی مۆمیا بکەن، دواتر ئەو داواکاریەیان بەجێ هێنا، بەڵام ڕوخسارەکەیان بە مۆم چاککرد بۆ ئەوەی کە بناسرێتەوە.

– لە ساڵانی ١٩٢٠ بەرەو سەر تاقیکردنەوەی چاکەتی گولەنەبڕ باویی بوو، کە لەسەر کەسی دیکە تاقی دەکرایەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان