ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

پێویستە دایک و باوک چی فێری منداڵەکەی بکات؟ لە ١ ساڵ تا ١٨ ساڵ

خێزان

ئەمەی خوارەوە گرنگترین ئەو خاڵانەیە کە دایک و باوک بە پێی تەمەنی منداڵەکەی پێویستە فێری بکات و کاری لەسەر بکات:

 

سەروو ٥ ساڵ

  • فێربێت کۆنتڕۆڵی توڕەی و کاتی شکستی خۆی بکات.
  • فێری لێبوردەیی ببێت.
  • فێری مامەڵە و ڕێکەوتن ببێت لەگەڵ منداڵانی دیکە و گەورەکان.
  • متمانەی بە خۆی هەبێت و بتوانێت کارەکانی خۆی ئەنجام بدات.
  • ناونیشانی ماڵەکەی خۆیان بزانێت
  • لەگەڵ کەسی نەناسراو قسە نەکات و نەڕوات لەگەڵیدا.
  • خواردنی تەندرووست بخوات و ئەو خواردنانە نەخوات کە بۆی خراپە.

  • لەبەردەم گەورەکاندا شەرم نەکات.
  • گەر شتێکی نەزانی ترسی لەوە نەبیت پرسیار بکات.
  • بەرپرسیارێتی کارەکانی خۆی هەڵبگرێت.

 

سەروو ٦-٨ ساڵ

 

  • چۆن بزانێت خواردنی سادە درووستبکات ( چاو هێلکەوڕۆن)
  • ژمارە مۆبایلە پێویستەکان بزانێت (دایک و باوکی)
  • پابەند بێت بە کاتەوە و بزانێت کەی کارەکانی دەکات

  • فێری مەلەکردن ببێت
  • یاساکانی هاتوچۆ بزانێت و بتوانێت بپەڕێتەوە.
  • ترسی لە ناسینی کەسی نوێ نەبێت.
  • فێری ئەتەکیەتی نانخواردن و گرتنی کەوچک و چەقۆ ببێت.

  • بزانێت چۆن لە کتێب و ئینتەرنێتدا بەدوای زانیاریدا بگەڕێت.
  • فێری ئەوە بێت کە هەرچیەک هات بە مێشکیدا یەکسەر نەیڵێت، چونکە ڕەنگە کەسانی دیکە بێزار بکات.
  • فێری ژینگە دۆستی و پاراستنی مافی ئاژەڵان ببێت.

 

 

سەروو ٩-١٢ ساڵ

 

  • فێری گەشبینی و ژیاندۆستی ببێت و کەسێکی واقعیش بێت.
  • حەز و خولیای خۆی بدۆزێتەوە و کار لەسەر پێشخستنی بکات.
  • بە ڕێک و پێکی و بەپێی بۆنەکان جلوبەرگ بپۆشێت.

  • بزانێت چۆن بەشێوەیەکی درووست ئینتەرنێت و سۆشیال میدیا بەکار بهێنیت.
  • ئاگاداری پارە و کلیل و شتە گرنگەکانی بێت و بەجێی نەهێڵیت.
  • وردە وردە فێری درووستکردنی هەندێک خواردنی قورس ببێت، وەک برنج و شلە
  • کاتی تەماشاکردنی تەلەفیزیۆن و بەکارهێنانی کۆمپیتەر دیاری بکات.

  • دەستبکات بە ڕاهێنان و وەرزش.
  • بزانێت کە بچێت بۆ فرۆشگا نزیکەکانی دەوروبەری ماڵی خۆیان و سەوزە و میوە بکڕێت.
  • ڕۆژی لەدایکبوونی خۆی و کەسە نزیکەکانی بزانێت.

 

 

سەروو ١٣-١٥ ساڵ

 

  • زیانەکانی جگەرە و ماددە کحولیەکان بزانێت.
  • فێری ناونیشان و نەخشەی شارەکەی ببێت.
  • بەتەنها بزانێت هاتوچۆی گشتی بەکار بهێنێت (پاس و تەکسی)
  • شێوە و ڕوخسار و پێکهاتەی جەستەی خۆی وەک ئەوەی هەیە قبووڵ بێت.

  • هاوڕێیەتی خۆی لەگەڵ هاوڕێکانی پتەو بکات.
  • بزانێت چۆن هەستەکانی خۆی بۆ ڕەگەزی بەرامبەر دەردەبڕێت.
  • کاتێک هەڵە دەکات فێرببێت بەڵێت “ببورە”
  • فێری کۆکردنەوەی پارە و خەرجی زیرەکانە ببێت.

  • متمانەی بە خۆی هەبێت، بەڵام خۆبەزلزان نەبێت.

 

 

سەروو ١٦-١٨ ساڵ

 

  • بەر لەوەی بڕیاری گرنگ بدات بیر بکاتەوە.
  • فێری چارەسەری کێشە ببێت.
  • بزانێت کە بە ژیرانە ڕیسک بکات لە ژیانیدا.
  • ئاگاداری کێش و جەستەی خۆی بێت.

  • بەرگەی پەستانی خوێندن و ژیان بگرێت.
  • خاڵە لاواز و بەهێزەکانی خۆی بناسێت.
  • پلانی بۆ داهاتوو هەبێت و بیر لە داهاتوو بکاتەوە.
  • هەوڵبدات بەشداری لە کاری ڤۆلێنتێری و خۆبەخشدا بکات.
ریکلام

ماڵداری

چەند تاکتیکێکی تازە کە تامی خواردنەکەت لە باشەوە دەگۆڕێت بۆ زۆرباش

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکی نوێی شێفە بەناوبانگەکانە کە ئەوان بەکاری دەهێنن و تۆش دەتوانیت سوودی لێببینیت:

 

– ڤانێللا دەکرێتە شیرینی و کێکەوە، بەڵام دەتوانیت بیکەیت بەمیوەوە و دایبنێت، تامی زۆر خۆش دەکات.

– دەتوانیت لەجیاتی شیر یان ئاو پارچەیەک کەرە بکەیتە قاوەوە، تام و بۆنەکەشی خۆش دەکات.

– لەکاتی هێلکە سورکردنەوە کەمێک ئاوی بەسەردا بپرژێنە، دیمەنی هێلکەکە زۆر نەرم و جوان دەکات.

– کاتێک گۆشت دادەنێیت، بۆماوەیەک توێکڵی مۆزی لەگەڵدا تێکەڵ بکە، گۆشتەکەی زۆر نەرم و ناسک دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

10 خواردن كه‌ تائێستا به‌ شێوازێكی هه‌ڵه‌ خواردومانه‌

خێزان

له‌ هه‌موو شتێكدا رێگه‌ی ئاسانتر هه‌یه‌، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ 10 جۆری خواردنه‌ كه‌ شێوازی ئاسان و ڕاست بۆ خواردنی به‌م جۆره‌یه‌:

 

شووتی:

كێك:

 

ڕێگه‌ی گونجاو بۆ لیمۆ گوشیین.

كێوی خواردن

 

هه‌نار

 

ئه‌ڤۆگادۆ

 

لاله‌نگی

 

ته‌ماته‌ی بچوك، له‌ ژێر دوو بنه‌ ده‌وریدا قاش بكه‌ به‌ یه‌ك جار

پارچه‌یه‌ك شیرینی ئیسفتجی بكه‌ره‌ بنه‌وه‌ی دۆندرمه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دۆندرمه‌كه‌ نه‌چێته‌ ژێره‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

6 بیرۆكه‌ی ناوازه‌ بۆ كه‌ره‌سته‌كانی باوكت له‌ نێو ماڵدا

خێزان

كه‌ره‌سته‌ چاكسازیه‌كان له‌ نێو ماڵدا به‌وه‌ ناسراون كه‌ به‌رده‌وام باوكمان به‌كاریان ده‌هێنێت بۆ چاككردنی كه‌موكورتیه‌كان كه‌ ڕووده‌دات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ 6 بیرۆكه‌ی ناوازه‌ بۆ شێوازی به‌كارهێنانی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌:

-ده‌توانیت ده‌به‌ی كۆن به‌م شێوازه‌ بۆ بۆیاخكردن به‌كاربهێنیت و سه‌ری ده‌به‌كه‌ش بۆ فوڵچه‌كه‌

-گه‌ر موقه‌ست به‌ باشی كاری نه‌كرد، وه‌ره‌قه‌ی ئه‌له‌منیۆمی پێ بڕه‌ وه‌ك تازه‌ كڕیبێتت تێژده‌بێته‌وه‌.

-ده‌توانیت به‌م شێوازه‌ سوود له‌ ده‌ستكێشی كاركردن وه‌ربگریت، هه‌م بزماره‌كه‌ ونن نابێت هه‌میش ده‌ستت به‌ پیسی نابه‌یت بۆ ده‌مت.

-له‌ ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی شانه‌وه‌ هه‌م بزماره‌كه‌ ڕێك داده‌كوتیت هه‌م ده‌ستت ئازاری پێناگات.

-ده‌توانیت جێگای قایشی ئۆتۆمبێل به‌كاربهێنیت بۆ ئه‌وه‌ی كلیله‌كه‌ت ون نه‌بێت.

-ڕاسته‌ی موگناتیسی به‌كاربهێنه‌ بۆ دانانی كه‌ره‌سته‌كانت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان