ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

خەڵك؛ وردەكاری ڕووداوەكەی MRF بڵاودەكاتەوە

 

خەڵك-ئارام سەردار

لەئەنجامی كەوتنەوەی ئاگرێك لە شووقەكانی MRF لەهەولێر كەسێك گیانی لەدەستدا و دوو كەسی تریش برینداربوون.

عەمید شوان عەبدولقادر، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەولێر بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو لەئەنجامی كەوتنەوەی ئاگرێك لە باڵەخانەی MRF لە نهۆمی 17ی شووقەی D5 لە شاری هەولێر، كەسێك گیانی لەدەستدا و دوو كەسی تریش برینداربوون.

دەشڵێت: “ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە لەناو خەوبووە و دوو كەسەكەی تریش بەهۆی دووكەڵ باری تەندروستیان تێكچووە و دواتر ڕزگاكراون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی كراون، بەڵام ئێستا تەندرووستیان زۆر باشە”.

ئەوەشی خستەڕوو، هۆكاری ئاگرەكە ئەوەبووە، ئەو كەسانە بەهۆی ئەوەی كرێیان نەداوە، خاوەن شووقەكە كارەباكەی لەسەر بڕیوون، ئەوانیش مۆمیان هەڵكردووە و نێرگلەشی لێ بووە، لەهەمان كاتدا مەشروبیش خوراوەتەوە.

کوردستان

پەروەردە كاتی ئەنجامی تاقیكردنەوەی 12ی ئامادەیی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، كە ئەمشەو لە كاتژمێر 8:30 ئەنجامی تاقیكردنەوەی 12ی ئامادەیی بڵاودەكرێتەوە.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كاتژمێر ٨:۳۰ ی خولەكی ئەمشەو، وەزیری پەروەردە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەمی قۆناغی ۱۲ ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانیەوە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕادەگەیەنێت.

خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین لە رێگەی ئەم لینكەوە ئەنجامەكانیان وەربگرنەوە، كە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان لینكەكە كارا دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەولێر سەنتەری داتا و زانیاری كۆرۆنای دامەزراند

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كە سەنتەری داتا و زانیاری بۆ توشبوانی كۆرۆنا دامەزراندووە و دەشڵێت: “ئەوانەی پشكنینیان كردووە ئەنجامەكانی لەوێوە وەرگرنەوە”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كاتی پێدانەوەی ڕاپۆرتی ئەنجامی پشكنین لە كاتژمێر (٨:٠٠)ی بەیانی تاوەكو (٤:٠٠)ی ئێوارە دەبێت.

ئاگاداریەك بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنوری شاری هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر (سەنتەری داتاو زانیاری)دامەزراندوە بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست بۆ مەبەستی وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆڕۆنا- COVID19 كە ئەو هاونیشتیمانیانەی لە ڕێگەی سەنتەرەكانی چارەسەری ڤایرۆسی كۆڕۆنا پشكنینیان ئنجام دابوو ، بۆ ئەم مەبەستە ژمارەی تایبەت دەستیشانكراوە وەكو ئاسانكاری بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشكنینەكانیان كە لەخوارەوە ئاماژەی پێكراوە،
١.كاتی دەوام :لە گشت ڕۆژانی هەفتە كاتژمێر(٨:٠٠)ی بەیانی تاوەكو (٨:٠٠)ی ئێوارە دەبێت.
۲.كاتی پێدانەوەی ڕاپۆرتی ئەنجامی پشكنین لە كاتژمێر (٨:٠٠)ی بەیانی تاوەكو (٤:٠٠)ی ئێوارە دەبێت.
شوێن:سەنتەری داتاو زانیاری COVID-19 لەنێو نەخۆشخانەی چاو ، كە دەكەوێتە سەر ڕێگای بنەسڵاوە گەڕەكی شارەوانی تەنیشت یانەی ئاسۆی وەرزشی.
07502578585
07502579292
07502580101
07502580202
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
۱۲ی ئابی ۲۰۲۰

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سبەینێ‌ گەڕەكێكی دیكەی سلێمانی بێ‌ كارەبا دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكی كارەباوە سبەینێ‌ گەڕەكی بەختیاری بێ‌ كارەبا دەبێت.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، گەڕەكی (بەختیاری) و دەورووبەری هەردوو قوتابخانەی (دواڕۆژ) و (فیدراڵ)، فیدەری(۱۹) سبەینێ پێنج شە‌ممە (13/8/2020) پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت.

ڕاشیگەیاندووە، سبەینێ لە كاتژمێر (7 ی بەیانی بۆ 12ی نیوەڕۆ) كارەبای نیشتمانییان نابێت، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان.

جەختیشی كردۆتەوە، بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە.

دەشڵێت: “لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە “.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان