ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەردۆغان مەرجی بۆ چوونە دەرەوە لە خاكی سوریا هەیە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی توركیا مەرجی خۆی بۆ چوونە دەرەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە خاكی سوریا ئاشكرادەكات و دەڵێت: “بە سەركردەی وڵاتانم وت كەی ئێوە دەڕۆنە دەرەوە”.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ڕاوێژكاری پارتی داد و گەشەپێدانی فەرمانڕەوا لە ئەستەنبوڵ ڕایگەیاند، بەهیچ جۆرێك لە سوریا ناچنە دەرەوە، مەگەر گەلی سوریا بڵێن، سوپاستان دەكەیە و لە ئێستادا بچنە دەرەوە”.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (ئەنادۆڵو)ی توركیا، ئەردۆغان ڕاشیگەیاند، كە هێزەكانی توركیا، كە لە ئێستادا لەناو خاكی سوریادان لەسەر داوای گەلی سوریا و بەپێی ڕێككەوتننامەی ئەدەنەی ساڵی 1998 چوونەتە ئەو وڵاتەوە.

ڕاشیگەیاند، هێزەكانی توركیا كاتێك دەچنە دەرەوە لە سوریا، كە هێزی وڵاتانی دیكەش پاشەكشە بكەن و وتیشی، “سەرجەم سەرۆكی ئەو وڵاتانەی قسەم لەگەڵ كردوون پرسیاری ئەوەیان كردووە، كە لە سوریا دەچینە دەرەوە؟ ئێمەش پێمان وتوون: ئەی ئێوە كەی ئەو كارە دەكەن؟”.

جیهان

حەوت تووشبووی كۆرۆنا لە شوێنی چارەسەركردنیان سووتان

خەڵك – بەشی هەواڵ
لە ناوەندێكی چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا لە هندستان، حەوت كەس بە هۆی ئاگرەوە گیانیان لە دەست دا.

ئەمڕۆ یەك شەممە پۆلیسی هندستان ڕایگەیاند لە هەرێمی ئەندرا برادیسی باشووری هندستان ئاگر لە هۆتێل كەوتەوە كە بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا بەكاردەهێنرا.

ڕوونیشیكردەوە كە لانیكەم حەوت كەس لە نێو هۆتێلەكەدا سووتان و گیانیان لە دەست دا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان لە 20 ملیۆن كەس نزیك دەبێتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 19 ملیۆن و 806 هەزار و 971 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 8:45ی ئەمڕۆ یەك شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 19 ملیۆن و 806 هەزار و 971 حاڵەت، لەو ژمارەیەش حەوت سەد و 29 هەزار و 595 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و 149 هەزار و 723 كەس و 165 هەزار و 70 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لوبنان.. خۆپیشاندان دەستیپێكرد و خۆپیشاندەران چوونە ناو باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

هەزاران لوبنانی ڕژانە گۆڕەپانی شەهیدان لە ناوەڕاستی بەیروتی پایتەخت، باڵەخانەی پەرلەمانیان بەردبارانكرد و دواییش چوونە نێو باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2020/08/08 خۆپیشاندەرانی لوبنان داوای ڕۆیشتنی لێپرسراوانیان لە دەسەڵات و گۆڕانكاری ڕیشەیی كرد. داواشیان كرد حوكمێكی دادپەروەرانە ئەوانە سزابدات كە دەستیان لە تەقینەوەكەی ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی ڕابردوودا هەیە كە زیاتر لە 170 كەسی كوشتووە.

بە وتەی خاچی سووری لوبنانی، 142 كەس لە خۆپیشاندانەكاندا بریندارن، 32یان گوازراونەتەوە نەخۆشخانە و كارمەندێكی ئەمنییش گیانی لەدەستداوە.

حەسان دیاب سەرۆك وەزیرانی لوبنان لەكاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەكان وتارێكی پێشكەشكرد و ڕایگەیاند: دەبێت هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی بكرێت بۆ ئەوەی لوبنان لەو قەیرانە ڕزگاری ببێت.

حەسان دیاب جەختی لە لێكۆڵینەوەكان لە تەقینەوەكەی ڕۆژی سێشەممە كردەوە و وتی، ڕاستییەكان دەردەكەون و ئەوانەی لێی بەرپرسن سزادەدرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان