ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئەمریكا: بەرپرسە گەندەڵەكانی عیراق سزا دەدەین

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، دەسەڵاتە یاساییەكەنمان بەكاردەهێنین بۆ لێپرسینەوە لەو “گەندەڵكارانەی” سەروەت و سامانی عیراقییان دزیوە.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە ڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر)ەوە ڕایگەیاندووە”لەمڕۆدا بۆ پابەندبوون بە بەڵێنەكانمان، دەسەڵاتی یاسای خۆمان بۆ سزادانی ئەو عیراقییە گەندەڵانە بەكاردەهێنین كە سەروەت و سامانی گشتیان دزیوە و خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز دەكەنە ئامانج”.

پۆمپیۆ بەپێویستی دەزانێت، “سەركردە سیاسییەكان و بەرپرسانی حكومەت بەر لە هەموو شتێك بیر لە ڕەوشی عیراق بكەنەوە”.

دوێنێ‌ هەینی، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكایی، بە تۆمەتی “پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و تێوەگلانیان لە گەندەڵی” سزای بەسەر چوار بەرپرسی عیراقیدا سەپاند كە سيانيان سەركردەی ئەو گروپانەن كە لەلایەن ئێرانەوە پشتوانیان لێدەكرێت.

عێراق

عادل عەبدولمەهدی‌ هۆشداری‌ دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی‌ دەستلەكاركێشاوەی عیراق ڕایدەگەیەنێت، نابێت بە هیچ شێوەیەك هێرش بكرێتەسەر نوێنەرایەتییە دیپلۆماتییەكان، هۆشداریشیدا لەوەی‌ بە ئامانجكردنی‌ باڵیۆزخانەی‌ ئەمریكا دەرەنجامی‌ خراپی‌ بۆ عیراق دەبێت.

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا سەبارەت بە مووشەكبارانكردنی ناوچەی سەوز و باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، نیگەرانیی سەبارەت بە پێشێلكردنی سەروەریی عیراق و زیانگەیاندن بە نێردە دیپلۆماتییەكان دەربڕی.

عەبدولمەهدی ئاماژەبەوەدەكات: “فەرمان كراوە بە بڵاوەكردنەوەی‌ هێزە ئەمنییەكان تا دەستبكەن بە پشكنین بۆ ڕێگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەو دەستدرێژییانە”.

سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی عیراق ئەوەشیخستەڕوو: “حكومەت پابەندە بە پاراستنی سەرجەم نێردە دیپلۆماتییەكانی وڵاتان لە خاكی عیراقدا و نابێت بە هیچ شێوەیەك هێرش بكرێتەسەر نوێنەرایەتییە دیپلۆماتییەكان”.

عادل عەبدولمەهدی هۆشداریدا لە هێرشكردنە سەر نێردە دیپلۆماتییەكانی وڵاتان و مووشەكبارانكردنیان و ڕایگەیاند:”ئەو جۆرە كارانە مەترسیی گەورەی بۆسەر عیراق هەیە و وڵات دەكاتە گۆڕەپانی شەڕ، بەتایبەت لەكاتێكدا كە حكومەت دەستیكردووە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنەكان بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە دەركردنی هێزە بیانییەكان لە عیراقدا”.

ئەمەش لەكاتێكدایە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراقی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە پێنج مووشەكی جۆری كاتیۆشا ئاڕاستەی ناوچەی سەوز لە بەغدا كراون و هێرشەكە هیچ زیانێكی بەدواوە نەبووە، هەروەها بەهۆی ئەو مووشەكانەوە باڵیۆزخانەی ئەمریكا زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێداوە.
ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: ئۆپراسیۆنەكانمان دژ بە داعش لە عیراق ڕاگیراون

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش ڕایدەگەیەنێت: “ئۆپراسیۆنەكانمان دژ بە داعش لەمكاتەدا ڕاگیراون، بەڵام لەكاتێكدا ڕاگیراون كە ئێمە هێشتا پەیوەندیی نزیكمان لەگەڵ هێزە ئەمنییە عیراقییە هاوبەشەكانمان هەیە”.

مایڵز كاگینز وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش ڕایگەیاند:”ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی دژ بە داعش راگیراون و هاوپەیمانی ئۆپراسیۆنی سەربازی دژ بە داعش لە دەرەوەی بنكە سەربازییەكان ئەنجام نادات و كاری لەپێشینەی ئێمە پاراستنی هێزە سەربازییەكانمانە. ئێمە ئاستی بەرگریكردن لە بنكەكاندا بەرزتر دەكەینەوە. دیواری كۆنكرێتی زیاتر و هەندێك بابەتی تر كە ئاسایشی ئێمە لەو هەڕەشانەی ماوەی ڕابردوو و هەڕەشە مووشەكییەكان بپارێزێت. هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پلانی نییە هێزی سەربازی زیاتر بهێنێت یان بەشێوەیەكی گەورە جووڵە بە هێزەكانی لە عیراق بكات”.

مایڵز كاگینز لەبارەی هێزەكانیان لە ڕۆژئاوای كوردستان ئەوەیخستەڕوو:”هێزەكانی هاوپەیمانان لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) هاوبەشن. ئەركی سەرەكیمان تێكشكاندنی چەكدارە هەڵاتووەكانی داعشە، هەروەها ئێمە لەوێین تا بەرگری لە نەوتەكە بكەین. نەوتەكە بۆ (هەسەدە) گرنگە تا خەرجیی ئەركەكانیان دابینبكەن و بتوانن خەرجیی پڕۆسەكانی هێشتنەوەی زیاتر لە 10 هەزار ئەندامی دەستگیركراوی داعش دابین بكەن”.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەغدا.. پێنج مووشەك ئاڕاستەی ناوچەی سەوز كران

خەڵك – بەشی هەواڵ

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراقی بڵاویكردەوە، پێنج مووشەكی كاتیۆشا لە ناوچەی سەوزی بەغدا كەوتوونەتە خوارەوە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراقی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە پێنج مووشەكی جۆری كاتیۆشا ئاڕاستەی ناوچەی سەوز لە بەغدا كراون.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراقی ئەوەشیخستووەتەڕوو، هێرشەكە هیچ زیانێكی بەدواوە نەبووە، هەروەها بەهۆی ئەو مووشەكانەوە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێداوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان