ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكەی شەوی ڕابردووی بەغدا دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی بەغدا رایگەیەنێت، لێكۆڵینەوە لە ڕووداوی هێرشكردنە سەر خۆپیشاندەران دەكەن، داوای دروستكردنی پەرژینێكی ئەمنیش دەكات لە چواردەوری خۆپیشاندەران.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی بەغداوە بڵاوكراەوەتەوە”قەیس ئەلحەمداوی فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی بەغدا ڕایگەیاندووە، ئەو چەكدارانەی هێرشیان كردە سەر خۆپیشاندەران بە ئۆتۆمبێلی تایبەوە هاتبوون”، جەختیشی لەسەر ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەیەكی ورد كرد لەو بارەیەوە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”ڕوداوەكە بەهۆی ئەوەوە بووە كە خۆپیشاندەران ڕەتیانكردبووەوە هێزە ئەمنییەكان لە ناوچەكەدا بن و پارێزگاریان لێبكەن”، داواشی كرد لەمەودوا پەرژینێكی ئەمنی بەچواردەوری خۆپیشاندەراندا دروست بكرێت “تا ڕووبەڕووی هێرش نەبنەوە” ڕەتیشكردەوە هەوڵ بۆ بڵاوەپێكردنیان بدات.

فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا دەڵێت”شەوی ڕابردوو پێكداهەڵپژان لەنێوان خۆپیشاندەراندا ڕوویداوە و دوابەدوای ئەوەش لەلایەن گروپێكی چەكداری نەناسراوەوە پەلاماردراون”.

میدیاكانی عیراق دەڵێن، بەهۆی تەقەكردنەكەی شەوی ڕابردوو لە گۆڕەپانی خەڵانی و پردی سنەك لە بەغدا لەلایەن ژمارەیەك چەكداری دەمامكدارەوە، 21 كەس كوژران و 123 كەسی تر برینداربوون، كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤیش هۆشداریی دابوو لەبارەی داڕوخانی ڕەوشی ئەمنی لە وڵاتدا.

عێراق

بە فەرمانی كازمی بەڕێوەبەری ژمارەیەك بانك دەستگیر كران

خەڵك- بەشی هەواڵ
بە فەرمانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، بەڕێوەبەری ژمارەیەك بانك بەهۆی تێوەگلانیان لە “گەندەڵی” دەستگیر كران.

كەناڵی (الشرقیە) بڵاویكردەوە، كە هێزێكی تایبەتی بە فەرمانی سەرۆك وەزیرانی عیراق هەڵمەتێكیان دەستپێكردووە بۆ دەستگیركردنی بەڕێوەبەری ئەو بانكانەی تۆمەتبارن بە گەندەڵی.

ئاشكراشی كردووە، كە هەر ئەمڕۆ لەلایەن ئەو هێزەوە بەڕێوەبەری لقی بانكی كشتوكاڵی لە فەلوجە و ڕومادی و سەڵاحەدین و ئەبوغرێب دەستگیر كراون ئەوەش بەهۆی ئەوەی عادل عەتیە، بەڕێوەبەری بانكی كشتوكاڵی دوای دەستگیركردنی چەند نهێنیەكی ئاشكراكردووە و ناوی ئەوانیشی هێناوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ڕۆژی پێنج شەممە بە فەرمانی مستەفا كازمی، دژە تیرۆری عیراق بەڕێوبەری كۆمپانیای (كی كارد)ی بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیركرد و دوێنێ‌ ھەڵیانكوتایە سەر ماڵەكەی و دەستیان بەسەر بڕی 30 ملیار دیناردا گرت، كە بەھۆی گەندەڵییەوە بەدەستی ھێنابوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كازمی و بلاسخارت باس لە هەڵبژاردن دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق و نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق باس لە هەڵبژاردنی پێشوەختە و هەماهەنگی لەو بوارەدا دەكەن.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق، ئەمڕۆ شەممە مستەفا كازمی لە بەغدا پێشوازی كردووە لە جنین بلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق و گفتوگۆیان كردووە كردووە لەسەر كاری هاوبەش لەبواری هەماهەنگی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت.

بەپێی بڕیاری حكومەتی عیراق لە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوودا هەڵبژارددنی پێشوەختە لە عیراق و هەرێمی كوردستان بۆ پەڕلەمانی عیراق ئەنجام دەدرێت.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، جەخت لە ڕۆڵی نەتەوە یەكگرتووەكان كراوەتەوە بۆ چاودێری كردنی هەڵبژاردنەكان تاوەكو هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ئەنجام بدرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، كە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕۆڵی خۆی ببینێت لە دۆسیەی ئاوارەكان و گفتوگۆ لەسەر هەوڵەكانی حكومەت كرا بۆ یەكلایی كردنەوەی ئەو پرسە بەزووترین كات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق؛ لە24 سەعاتی ڕابردوودا زۆرترین چاكبوونەوە تۆماركراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات ، 3907 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 4234 كەسیش چاكبوونەتەوە و 83 حاڵەتی مردنیش هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 17 هەزار و 438 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 3907 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە ، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 122 و هەولێر 72 و كەركوك 75 و دهۆك 418 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 4234 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 64 و هەولێر 220 و كەركوك 185 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 83 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 8491 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان