ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مەسرور بارزانی، ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ نێردەی ئەمریكا بۆ شەڕی دژی داعش ئاشكرا كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و نێردەی ئەمریكا بۆ شەڕی دژی داعش كۆبوونەوە.

دوای كۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و جەیمس جێفری نێردەی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ جەنگی دژ بە داعش لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، حكومەتی ئەمەریكا پابەندە بەو دۆستایەتیە مێژوویەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیەتی.

 

وتیشی” نێردەكەی ئەمریكا جەختی لەوە كردووەتەوە كە ئەمریكا لە هاوكارییەكانی بۆ كورد بەردەوام دەبێت”.

لای خۆشییەوە، جەیمس جێفری ڕایگەیاند، خۆشحاڵم كە لەگەڵ ھاوڕێیانم لە كوردستانی عیراق كۆدەبمەوە و شانازی دەكەین بە قوربانیدانی ئێوە بەرامبەر داعش، ھیوادارم بەردەوام بین لە ھاوكاریی و ھەماھەنگی لەگەڵ یەكتر، نەك ھەر لە عێراق بەڵكو لە تەواوی ناوچەكە.

کوردستان

پەڕلەمانتارێكی كورد تەلەفۆن بۆ بەرهەم ساڵح دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بێ ئاگام لەوەی باس دەكرێت، كە مستەفا كازمی بڕی 250 ملیار دینار وەك دیاری ڕەوانەی هەرێم دەكات، دەشڵێت: “دوێنێ لەگەڵ سەرۆك كۆمار قسەم كرد باسی هیچی لەوبارەیەوە نەكرد”.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 15ی ئابی 2020 لە میدیاكانەوە بڵاوكرایەوە، كە گوایە لەسەر داوای بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق، مستەفا كازمی بڕیاریداوە وەك دیاری بڕی 250 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە بكات و هیچ لایەنێكی فەرمی ئەوەی پشتڕاست نەكردۆتەوە.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئاگاداری ئەو ناردنی بڕە پارە نیم و هیچم نەبیستووە لەو بارەیەوە، دوێنێش لەگەڵ سەرۆك كۆمار قسەم كرد لەوبارەیەوە باسی هیچی نەكرد.

ڕاشیگەیاند، پرسی مەسەلەی نیازپاكی لە یاسادا جێگای نابێتەوە، ئیتر نازانم مستەفا كازمی ئەوە دەكات یان نا ئەوە لای خۆیەتی، بەس من هیچ شتێكم لەوبارەیەوە نەبیستووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پێگەی كورد دوای هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا چی دەبێت؟
“ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێنج ئامانجی نەگۆڕی هەیە”

خەڵك-ئارام سەردار
سەرۆكی ئینستتیوتی توێژینەوەی ئەمەریكی-كوردی ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەكی ستراتیژی گرنگە بۆ ئەمریكا، چونكە لەلایەك پێگەیەكی جیۆپۆڵەتیكی پڕ بایەخی هەیە، لەلایەكی تریش سەرچاوەیەكی سەرەكی وزەی جیهانە، بۆیە ئەمریكا گرنگیەكی زۆری بەم ناوچەیە داوە، بەتایبەت دوای پاشەكشەی بەریتانیا لە كۆتایی شەستەكانی سەدەی ڕابردوو، ئەمریكا جڵەوی ناوچەكەی گرتە دەست و شوێنی بەریتانیای گرتەوە و ڕەگ و ڕیشەی داكوتا و چەندەها بنكەی سەربازی دامەزراند.

كارۆخ خۆشناو، سەرۆكی ئینستتیوتی توێژینەوەی ئەمەریكی-كوردی لەبارەی چارەنووسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەنێوان كاندیدەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئامانجی هەموو سەرۆكەكانی ئەمریكا بریتی بووە لە (پاراستنی بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا و پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا) هیچ كاتێك بە هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ، گۆڕانكاری بنەڕەتی لەم دوو ئامانجە ستراتیژیە ڕووی نەداوە، بەڵام شێواز و تاكتیكی گەیشتن بەم دوو ئامانجە لە سەرۆكێكی كۆماریەوە جیاواز بووە لەگەڵ سەرۆكێكی دیموكرات.

دەشڵێت: “تایبەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمریكا پێنج ئامانجی نەگۆڕی هەیە، ئەوانیش بریتین لە كۆنتڕۆڵكردنی وزە و پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل و دژایەتیكردنی تیرۆر و ڕاگرتنی (باڵانسی هێز) لە نێوان هەردوو جەمسەری شیعە و سوننە، لەگەڵ چاودێریكردن و لە قاڵبدانی پێگە و ڕۆڵ و نفوزی چین و ڕوسیا، ئەم (پێنج) ئامانجەی ئەمریكا جێگیرن و بە هاتنی (سەرۆكێكی نوێ) گۆڕانكاریان بەسەردا نایەت”.

لەبارەی چارەنووسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدوای هەڵبژاردن ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، لە هەڵبژاردنی ئەم ساڵدا، كە لە (٢٠٢٠/١١/٣) ئەنجام دەدرێت، چەند سیناریۆیەكی تاكتیكی بۆ گۆڕانكاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە ئارادان، ئەگەر (بایدن و دیموكراتەكان) سەربكەون ئەوا چاوەڕوان دەكرێت ئێران گەشە بكات و ڕێككەوتنی ئەتۆمی (٥+١) زیندووبكرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا چاوەڕوان دەكرێت توركیا پاشەكشە بكات، چونكە پەلكێشیەكانی توركیا بۆ (سوریا و لیبیا و هەرێمی كوردستان) بایدنی تەواو نیگەران كردووە، وەك لە چاوپێكەوتنی بایدن لەگەڵ (نیویورك تایمز) ڕایگەیاند “ئەگەر ببم بە سەرۆكی ئەمریكا، هاوكاری ئۆپۆزسیونی توكیا دەكەم بۆ ڕوخاندنی دیكتاتۆر ئەردۆغان”.

وتیشی، “ئەگەر (ترەمپ و كۆماریەكان) دووبارە سەربكەون ئەوا چاوەڕوان دەكرێت وەكو پێشتر ئێران پاشەكشە بكات، تاكو ناچار بكرێت بێتە سەر مێزی گفتوگۆ و ڕێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ ئەمریكا واژو بكات، لەگەڵ ئەوەشدا چاوەڕوان دەكرێت توركیا گەشە بكات، بە هۆی ئەو پەیوەندیە دۆستایەتیەی، كە ترەمپ لەگەڵ ئەردۆغاندا هەیەتی، لەهەمان كاتدا لە ئەگەری دەرچوونی (ترەمپ یان بایدن) چاوەڕوان دەكرێت وڵاتانی كەنداو لەناویشیاندا عیراق، پەیوەندیەكانیان گەشە بكەن لەگەڵ ئەمریكا، هەروەها چاوەڕوان دەكرێت پەیوەندیەكانیان لەگەڵ ئیسڕائیلیشدا ئاسایی بكەنەوە (هاوشێوەی ئیماڕات) بەمەبەستی زەمینە سازكردن بۆ جێبەجێكردنی ڕێكەوتنی سەدە .

ئەوەشی خستەڕوو، بە هۆی ناسەقامگیری پەیوەندیەكانی واشنتن لەگەڵ هەریەك لە تاران و دیمەشق و ئەنكەرە و بەغدا، چاوەڕوان دەكرێت (كورد) لە هەر چوار پارچەی كوردستان (بەتایبەت لە باشور و ڕۆژئاوا) دەرفەتی بەھێزكردنی پەیوەندیەكانی لەگەڵ ئەمرێكادا بۆ بڕەخسێت، لەم چوارچێوەیەدا گرنگە كورد ئامادە بێت بۆ ئەوەی بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا ببەستێتەوە بە سەقامگیری و خۆشگوزەرانی كوردستان، بە واتایەكی تر بەرژەوەندیەكانی كوردستان پاڕاڵێڵ بكات لەگەڵ بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا، بۆیە لە ئێستادا گرنگە كورد بەرنامەڕێژی بۆ سیاسەتی دەرەوە بكات و شێوازی (كاردانەوە بۆ ڕووداوەكان) بگۆردرێت بۆ نەخشەڕێگایەكی ستراتیژی، تاكو بتوانێت پەیوەندیە نێوەدەڵەتیەكانی بگەیەنێتە ئاستێكی باڵاتر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی سلێمانی: لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 39 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی‌ ڕایدەگەیەنێت ، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 39 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 3 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

د.یاد نەقشبەندی‌ وتەبێژی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی‌ بۆ (خەڵك) ئاشكرایكرد: لە 24 كاتژمێری‌ ڕابردوودا 33 نەخۆش داخڵی‌ نەخۆشخانەكانی‌ كۆرۆنا بوون و 39 تووشبووش نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

ڕاشیگەیاند، بە كۆیی گشتی 146 تووشبوو لە نەخۆشخانەكان ماونەتەوە و لەو ژمارەیە 26 تووشبوو لە چاودێری‌ چڕن و هاوكات لە 24 كاتژمێری‌ ڕابردوو 3 تووشبووی‌ كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
ئاشكراشیكرد، تا ئێستا 656 بەخشەری پلازما بۆ توشبووانی دیكە پلازمایان بەخشیوە .

No description available.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان