ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“پڕۆژەی چاكسازیی لە هەرێم پڕۆژە نییە و تەنها سزادانی كۆمەڵێك فەرمانبەرە”

خەڵك-بەشی هەواڵ

پسپۆڕێكی ئابووری ئاشكرایدەكات، پڕۆژەی چاكسازیی لە هەرێم پڕۆژە نییە و تەنها سزادانی كۆمەڵێك فەرمانبەرە.
هەرچەندە تا ئێستا پڕۆژە گەڕێنراوەكەی چاكسازی لەلایەن حكومەتەوە نەگەڕێنراوەتەوە بۆ پەڕلەمان، بەڵام بەرپرسانی حكومەت پێیانوایە بە جێبەجێكردنی یاساكە داهاتێكی زیاتر بۆ حكومەتی هەرێم دەگەڕێتەوە.

محەمەد ڕەئوف پسپۆڕی ئابووری و مامۆستای زانكۆی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو پڕۆژەیە پڕۆژەی چاكسازی نییە، بەڵكو سزادانی كۆمەڵێك لە فەرمانبەران و كەمكردنەوەی خەرجی حكومەتە ئەگەرنا ئەوە كەی چاكسازییە.

وتیشی”ئابووری پشت بە سەربەخۆیی دەسەڵاتەكانی دادوەری و یاسادانان دەبەستێت، ئابووری داوای ئەوە دەكات گەندەڵی نەمێنێت، بەڵام بیردۆزەكانی ئابووری هیچیان پێناكرێت ئەگەر نەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵكو دەبێت دەسەڵاتەكانی دیكە جێبەجێی بكەن و بیخەنەگەڕ”.

ئاشكراشیكرد، لە لایەنە تیۆرییەوە ئەم پڕۆژانە شتێكی باشن، بەڵام تا ئەوكاتەی گەندەڵكاران دادگایی نەكرێن و سامانەكە لەژێر دەستیان دەرنەهێنن سوودی نابێت.

ڕوونیشیكردەوە، مەرج نییە پڕۆژەكە جێبەجێ بكرێت، چونكە چاكسازی تەنها بە دەركردنی پڕۆژە و یاسا نابێت، بەڵكو بەجێبەجێكردنی دەبێت، ئەگەر یاساكەش جێبەجێش بكرێت شتێكی كەمە لە و كێشە گەورەكە چارەسەر ناكات.

کوردستان

مەحموود محەمەد؛ ئەمساڵ بەجۆش وخرۆشەوە لە نێو دڵ و دەروونی گەلەخۆڕاگرەكەمان یادی 74 ساڵە دەكەینەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژ و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، یادكردنەوەی جەماوەری بۆ ساڵیادی دامەزراندنی پارتی، لە شێوەی گردبوونەوە و مەڕاسیمە جەماوەریەكان بەڕێوەناچن و ئەم یادە بەجۆش و خرۆشەوە لە نێو دڵ و دەروونی گەلە خۆڕاگرەكەمان و كادیر و لایەنگران و جەماوەری پارتی بەرز و پیرۆز ڕادەگرێت.

مەحموود محەمەد، وتەبێژ و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی بە بۆنەی ٧٤ ساڵەی یادی دامەزراندنی پارتی ڕایگەیاندووە، ١٦ی ئاب ساڵیادی پارتی وەك ڕۆژێكی مێژوویی و پڕ شكۆ و ڕووداوێكی گرنگی مێژوویی سەر گۆڕەپانی سیاسی و تێكۆشانی كوردستان بوو.

دەشڵێت،”لەگەڵ ئەوەی بە شكۆوە لە ١٦ی ئابی ھەموو ساڵێكدا ساڵیادی پارتی بەرز و پیرۆز ڕادەگرین، هاوكات لەم ساڵدا بەلەبەرچاوگرتنی ڕەوشی ئابووری و تەندروستی ھەرێم و پابەندبوون بە رێككارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا یادكردنەوەی جەماوەری بۆ ساڵیادی پارتی، لە شێوەی گردبوونەوە و مەڕاسیمەكانی گردبوونەوەی خەڵك و جەماوەر بەڕێوەناچن”.

ڕاشیگەیاندووە ، بۆ یادەكە تەنیا لە ڕێگەی كەناڵەكانی میدیاوە ئەم یادە بەجۆش و خرۆشە لە نێو دڵ و دەروونی گەلە خۆڕاگرەكەمان و كادیر و ئەندام و لایەنگران و جەماوەری سەربەرزی پارتی دیموكراتی كوردستان بەرز و پیرۆز رادەگرین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دوكان؛ ئەو گەنجەی هەفتەی پێشوو خنكا ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزرایەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
دوای ئەوەی پێنج شەممەی هەفتەی ڕابردوو گەنجێكی بەرەگەز عەرەب لەكاتی مەلەكردندا لە بەنداوی دوكاندا خنكاوە و ئەمڕۆ تەرمەكەی لە زێی بچوك لە گوندی بۆگدی دۆزرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی كۆیە بڵاویكردەوە، ئەو گەنجەی پێنج شەممەی هەفتەی پێشوو لە زێی دوكاندا لەكاتی مەلەكردندا خنكا ئەمڕۆ لە لایەن تیمی غەواس لە نزیك گوندی بۆگدی شارەدێی ئاشتی لە زێی بچوكدا بە خنكاوی دۆزرایەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە ، گەنجەكە دانیشتوی شاری بەغدا بووە و لەدایكبووی ساڵی ١٩٩٢-ە دوای دۆزینەوەی تەرمەكەی دراوە بە پۆلیسی دوكان، بەمەبەستی گەڕاندنەوەی تەرمەكەی بۆ كەس و كارەكەی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دكتۆر زانا دزەیی چەند ئامۆژگارییەكی تاقیكراوەی بەسوود بۆ تووشبوانی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
پزیشكێكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی هەناوی لە هەولێر چەند ئامۆژگارییەكی تاقیكراوەی بەسوود بۆ تووشبوانی ڤایرەسی كۆڕۆنا بڵاودەكاتەوە بەتایبەت بۆ ئەوانەی لە ماڵەوە چارەسەری پزیشكی وەردەگرن زیاتر بۆ ئەوانەی كۆكە و ھەناسە تووندییان ھەیە.

دكتۆر زانا دزەیی ، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی هەناوی لە هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، ئەوانەی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەماڵەوە چارەسەر وەردەگرن پیویستە ئەم ئامۆژگارییانە لەبەر چاو بگرن ، كە ئەمانە پێشتر تاقیكردنەوەی لەسەر كراوە و سەركەوتوو بووە .

ڕاشیگەیاندووە، كەسی توشبوو تاپێی دەكرێت ڕۆژانە و لە كاتی خەوتن لەسەر سك پاڵكەوە، تا پێت دەكرێت خۆت نەخەیتە سەر پشت چونكە بەشێكی زۆری سییەكان (سیپەلاك) دەكەوێتە بەشی پشتەوەو بەمەش ئاڵوگۆڕی ئۆكسجین چاڵاكتر و باشتر دەبێت ئەگەر لەسەر سك پاڵكەویت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ھەندێك وەرزشی تایبەت بە سییەكان ھەیە دەتوانی لە ماڵەوە ئەنجامی بدەیت ، ڕۆژانە بەیانیان و ئێواران ، بۆ نزیكەی ٢٠-٣٠ جار، ھەناسەی قوڵ لە ڕێی لووتەوە ھەڵمژە و پاشان بە ڕێگای دەمتەوە تەواوی سییەكانت بەتاڵ بكەوە، لە كۆتایی ھەر جارێك تا پێت دەكرێت كۆكەیەكی تووند بكە.

لەگەڵ ئەم ئاماژگارییانە بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا زاڵ دەبیت :

بۆ ئەوانەی كۆكەی بێزاركەر یان ھەناسە تووندییان ھەیە، جۆرێكی تر لە وەرزشی سییەكان بریتییە لە لێدان لە پشتەوەی سنگ، واتا بەناو لەپی دەستت لە سنگی كەسی تووشبوو دەدەیت بەشێوەیەكی ھێواش و لەسەرخۆ بەجۆرێك بێت لەپی دەستەكانت لە خوارەوەی سنگەوە بۆ سەرەوەی سنگ لێدانەكە بكەیت، ئەمە ڕۆژانە بەیانی و عەسر و شەو ھەرجارە پێنج بۆ دە خولەك بەردەوام بێت.
– تا پێت دەكرێت بكۆكە و بەڵغەم فڕێبدە دەرەوە و قووتی مەدە ئەگەر بەڵغەمت ھەبێت، تا پێت دەكرێتە بە كۆكە سییەكانت لە بەلغەم خاوێن بكەوە.
– تا پێت دەكرێت سیڕەپ (شڕوب) ی كۆكە بەبێ پرسی پزیشكی پسپۆڕ بەكارمەھێنە، كۆكە نیشانەیەكی باشی بەرگری سییەكانتە دژی ڤایرەسەكە، تا دەكرێت ئەگەر تەحەممول دەكەیت، سیڕەپی كۆكە بەكارمەھێنە.
– ھەڵمژینی ھەڵمی ئاوی گەرم لە بەیانیان و ئێواران بۆ ماوەی پێنج خولەكێك، كاریگەریی ئیجابی ھەیە لەسەر كردنەوەو خاوكردنەوەی ڕێڕەوی ھەناسە و ئەم كردارەش ڕۆژانە دووبارە بكەوە.
– لە ھەفتەی یەكەم و تا دە ڕۆژی یەكەم ھەوڵ بدە پشووی تەواو وەربگریت، ڕۆژانە لە ژوورەكەت بەیانیان بۆ ماوەی دوو سەعاتێك پەنجەرەكان بكەوەو ھەواگۆڕكێی ناو ژوورەكەت پێویستە.
– تا پێت دەكرێت خۆت بە خوێندنەوە خەریك بكە جا ھەر شتێك بێت، یان یان ھەر زیكرێكی ئاینیی یان قسەكردن لەڕێگەی تەلەفۆن لەگەڵ خۆشەویستانت و تا دەكرێت تەركیزت نەخەیتە سەر ھەناسە و سنگت و كەمتریین ماوە ھەوڵ بدە موتابەعەی ھەواڵەكانی تایبەت بە كۆڕۆنا بیت.
– ئامێری ئۆكسجین پێوی خوێن، با لەلات بێت و ڕۆژانە شەش یان ھەشت سەعات جارێك قیاسی بكە و ھەركاتێ دابەزێت، پزیشكەكەتی لێ ئاگادار بكەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان