ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

فەیسبوك، لاپەڕەی فەڕمی خامنەیی سڕییەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

كۆمپانیای فەیسبوك هەژماری عەرەبی ڕێبەری باڵای ئێرانی داخست.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، كۆمپانیای فەیسبوك هەژماری تایبەتی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی لە ١٠٠ هەزار بینەر كە ماوەیەك لەمەوپێش بە بیانووی پێشێلكردنی یاساكانی خۆی، سنوورداری كردبوو بە تەواوەتی سڕییەوە.

میدیای فەڕمی ئێران ئاشكراشیدەكات، ئەمە یەكەمجار نییە كە هەژماری ڕێبەری شۆڕش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سنووردار دەكرێتەوە و ئینستاگرام و تویتەریش وەكو فەیسبوك چەندینجار بە سڕینەوەی دەقەكان یان داخستنی هەژماری بەكارهێنانی khamenei.ir هەوڵیان داوە.

جیهان

ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە ئەمریكا 215 هەزاری تێپەڕاند


خەڵك – بەشی هەواڵ
ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر بە خێرایی لە ئەمریكا بەرزدەبێتەوە و تا ئێستا 215 هەزاری تێپەڕاندووە.

بە پێی نوێترین ئامارەكان، تا بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، 215 هەزار و 300 كەس لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كە 297 كەیسیان تازەیە.

هاوكات ژمارەی ئەوانەش كە بە كۆرۆنا لە ئەمریكا گیانیان لەدەست داوە، گەیشتە پێنج هەزار و 110 كەس.

دوێنێش زۆرترین ڕێژەی مردن لە ماوەی 24 كاتژمێردا لە ئەمریكا تۆمار كرا كە 884 كەس بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

وەزیری تەندروستی ئیسرائیل و هاوسەرەكەی تووشی كۆرۆنا بوون


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەنجامی پشكنینەكان دەریخست كە وەزیری تەندروستی ئیسرائیل و هاوسەرەكەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل بڵاویكردەوە، یاكوف لیتزمان وەزیری تەندروستی و هاوسەرەكەی تووشی كۆرۆنا بوون، بەڵام تەندروستییان باشە.

ڕوونیشیكردەوە كە هەردووكیان دەخرێنە ژێر چاودێری پزیشكی و داوای خۆكەرەنتینكردن بۆ هەموو ئەو كەسانەش ڕەوانەدەكرێت كە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بە وەزیر و هاوسەرەكەی گەیشتوون.

لە لایەكی دیكەشەوە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند 97 ئەفسەر و سەربازییان تووشی كۆرۆنا بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەوێنە؛ پەڕلەمانتارێكی جەزائیری بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا


خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی پەڕلەمانی جەزائیر بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

سلێمان شنین، سەرۆكی ئەنجوومەنی گەلی نیشتمانی (پەڕلەمان) جەزائیر لە بروسكەیەكدا بۆ كەسوكاری پەڕلەمانتارەكە لەهەژماری خۆی لەتویتەر ڕایگەیاندووە، كە بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی تەیب عەبدولقادر زغیمی، پەڕلەمانتارمان پێ‌ گەیشت.

ڕاشیگەیاندووە، كە لەوقۆناغە سەختەی وڵاتەكەمانی پێدا تێپەڕدەبێت ئەو پەڕلەمانتارەمان گشانی لەدەستداوە، كە كەسایەتییەكی گرنگی هەبوو لەپێشخستنی ئابووی نیشتمانی.

زغیمی خاوەنی كۆمەڵگەی (سیم) بۆ پیشەسازی خۆراك بووە و لەلایەن حزبی كۆمەڵگەی نیشتمانی دیموكراتیەوەلە ولایەتی بلیدە هەڵبژێردراوە و بووە بە پەڕلەمانتار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان