ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

گووگڵ پلەی لیستی باشترینەکانی ساڵی ٢٠١٩ ی ڕاگەیاند

خەڵک-

کۆمپانیای ئەپڵ و گووگڵ پێش کۆتایی هاتنی ساڵ باشترین ئەپەکانی ساڵ دیاری دەکەن لە کۆگاکانی ئەپستۆر و پلەی ستۆر، دیاریکردنی باشترینەکانیش بەپێی ئاست و دەنگدانی بەکارهێنەران و شارەزایانە.

بەپێی ئاماری بەکارهێنەران:
یاری زۆرترین دابەزێنراو: Call of Duty: Mobile یەکێکە لەو یارییانەی لە ماوەیەکی زۆر کەمدا زۆرترین هەواداری لە خۆی کۆ کردووەتەوە.

Image result for Call of Duty: Mobile"
ئەپی زۆرترین دابەزێنراو: GlitchCam بۆ درووستکردنی وێنەی گڵیچی ڕاستەوخۆ.

Image result for GlitchCam"
فیلمی دڵخواز: Avengers: Endgame ئەم ساڵ بڵاوکرایەوە و بووە پڕ فرۆشترین فیلمی مێژوو و پێشی ئەڤاتاری دایەوە.

Image result for Avengers: Endgame"
پەرتووکی ئەلیکترۆنی دڵخواز: Scary Stories to Tell in the Dark چیرۆکی ترسناک لە نێو تاریکیدا.

Image result for Scary Stories to Tell in the Dark"

بەپێی هەڵسەنگاندنی شارەزایان
باشترین یاری: Call of Duty: Mobile
باشترین ئەپ: Ablo بۆ ئاشنابوونی بە کلتووری گەلە جیاوازەکان و درووستکردنی هاوڕێی نوێ.

Image result for Ablo"

ئەو فیلمانەی زۆرترین فرۆشیان هەبووە:
Marvel Studios’ Avengers: Endgame
Aquaman
A Star Is Born
Marvel Studios’ Captain Marvel
Spider-Man: Into The Spider-Verse

ئەو درامایانەی زۆرترین فرۆشیان هەبووە:
Game of Thrones
The Walking Dead
The Big Bang Theory
Riverdale
Yellowstone

ئەو کتێبانەی زۆرترین فرۆشیان هەبووە:
The Mister by E L James
Scary Stories to Tell in the Dark by Alvin Schwartz
Tiamat’s Wrath by James S. A. Corey
The Silent Patient by Alex Michaelides
The Institute by Stephen King

ئەو کتێبە دەنگییانەی زۆرترین فرۆشیان هەبووە:
Becoming by Michelle Obama
The Subtle Art of Not Giving a F*ck by Mark Manson
Unfu*k Yourself: Get Out of Your Head and into Your Life by Gary John Bishop
A Game of Thrones: A Song of Ice and Fire: Book One by George R. R. Martin
Harry Potter and the Sorcerer’s Stone by J.K. Rowling

 

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئینستەگرام تایبەتمەندییەکی گرنگی بۆ وێب زیاد کرد

ئینستەگرام تۆڕێکی کۆمەڵایەتی بڵاو کردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیە کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ دامەزراوە.

فەیسبووک لە مانگی نیسانی ٢٠١٢، ئینستەگرامیبە یەک ملیار دۆلار کڕییەوە، و دەوترێت ئەگەر ئینستەگرام ھەر ئەو پەرەسەندنەی بمێنێ لە فەیسبووک گەورەتر دەبێ، کوین سیسترۆم لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای ئینستەگرام  و بەڕیوەبەری کۆمپانیای فاست دەڵێ ئەوە گەورەترین ھەبوونی جیھان دەبێت.

جێگەی ئاماژەیە ئینستەگرام لەسەر کۆمپیوتەر بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە و یەکێک لە خواستەکانی بەکارهێنەران ئەوەیە نامەکانیان ئاڵووگۆڕ بکەن لە وێبدا.

ئێستا و بەشێوەیەکی فەرمی ئینستەگرام دەست دەکات بە بەردەست خستنی ئەم خزمەتگوزارییە بۆ بەکارهێنەران بەشێوەیەکی فەرمی و زنجیرەیی.

هەروەها ئادەم مۆسێری لە تویتەرەوە ڕایگەیاند” دەست دەکەن بە بەردەست خستنی دایرێکت(بەشی مەسج)ی ئینستەگرام بۆ بەکارهێنەران” و سەرەتاش بۆ یەک ملیۆن بەکارهێنەر بەردەست دەبێت و دواتریش دەگات بە هەمووان.

ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای فیلتەر کرانی چەند جاری ئینستەگرام لە ئێراندا خۆی بەشداری ئەو تۆڕەیە، چەند جار ئەو تۆڕە لە لایان ھێزی سایبێری ئەو وڵاتەوە فلتەر کراوە بەڵام ھەموو جارەکان دوای چەند کاتژمێرێک کراوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

حەزدەكەیت بچی بۆ مەریخ؟ ئەوا لەئێستاوە ناوی خۆت تۆمار بكە

خەڵك – لوقمان غەفوور

ئیلۆن ماسك زانا و ئەندازیار و بزنسمانی ئەمریكایی لەبواری تەكنۆلۆژیای گەردوونی، پلانی هەیە كە یەك ملیۆن كەس تا ساڵی 2050 لەڕێگەی 3 كەشتی ئاسمانی جۆری (Starship) بگەیەنێتە سەر مەریخ.

ماسك ئەمڕۆ 18ی نۆڤێمبەر، دەڵێت:”هیوادرم بنیاتی 1000 كەشتی گەردوونی بكەم لە ماوەی 10 ساڵدا كە هەر ساڵەی 100 كەشتی دەكات”.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو كە ئامانج لەم كارەی ئەوەیە هەر ڕۆژەی 3 كەشتی لە خەڵكی سەر زەوی لە تەكساس-ەوە ڕەوانەی مەریخ بكات بۆ هەر كەسێك ئارەزووی گەشتی سەر مەریخ-ی هەبێت.

 

لە نوسینێكدا ئاماژەی بەوەشداوە پێوستە ببێت بە نموونە كە هەركەسێك بتوانێت و گەر بیەوێت گەشتی سەر مەریج بۆ خۆی دابین بكات، هەروەها هەموو كەسێك بە شێوەی قەرزیش بێت ئەتوانێت ئەو دەرفەتە لە كیس خۆی نەدات، گەر نەتوانێت لەو كاتەدا كرێی سەفەرەكە بدات.

ئیلۆن بەرنامەكەی وایە كە هەر كەشتییەك توانای هەڵگرتنی 100 كەسی هەیە لەگەڵ 100 میگا تۆن ماددەی خۆراكی بۆ سەر مەریخ.

سیستمی كەشتییەكەش 22 مووشەكی پێوەیە كە پاڵپشتی ڕۆیشتنەكەی دەكات و درێژی كەشتییەكەش نزیكەی 3887پێ (118) مەترە و تێچووی هەر گەشتێك 1 ملیۆن دۆلارە، كەدەشێت كەسێك بە 100 هەزار دۆلار بگاتە سەر مەریخ، بەپێی خشتەی زەمەنی مانگی سێبتێمبەری 2020، یەكەم گەشت دەست پێدەكات.

ئیلۆن ریف ماسك-49 ساڵ، زانا و ئەندازیار و بزنسمانی بواری تەنكنۆلۆژیای گەردوونی ئەمریكی، خاوەن و سەرۆكی جێبەجێكاری دیزاینی كەشتی ئێكس
(Ship X)  سەرۆكی جێبەجێكار و ئەندازیاری بەرهەمی تێسلا، بەڕێوەبەری كۆمپانیای بۆرین و دامەزرێنەری هاوبەشی نیۆرلینك، دامەزرێنەری ئۆپن ئەی ئێل.

ماسك، لەساڵی 2016 لە لایەن گۆڤاری فۆربس لە لیستی 21ی بەهێزترین كەسایەتییەكانی جیهاندا بوو.

لە ساڵی 2018 هەڵبژێردرا بە هاوڕێی كۆمەڵەی پادشایی (FRS).

ساڵی 2019 ، پلەی یەكەمی بەدەستهێنا لە لیستی باشترین داهێنەرەكانی جیهان.

بەپێی گۆڤاری فۆربس سەروەتەكەی 23ملیار و 600 ملیۆن دۆلارە و بە 40 هەمین ملیاردێری جیهان ناساندویەتی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

٢٠٤ ملیار جار ئەپەکان دابەزێنراون لە ساڵی ٢٠١٩ دا

خەڵک-سەلمان خالید

پێگەی App Annie هەستاوە بە هەژمارکردنی ڕێژەی داگرتنی ئەپەکان لە کۆگا فەمییەکان، و ئاماژە بەوە دەکات ڕێژەی داگرتنی ئەپەکان بۆ ساڵی ٢٠١٩ گەشتووەتەوە ٢٠٤ ملیار ئەپڵیکەیشن بووە، و زیاتر لە ١٢٠ ملیار دۆلارش خەرج کراوە لە ئەپی مۆبایلەکاندا.

هەروەها ئەم ڕێژەیە گەشەسەندنی بە ڕێژەی سەدا ٦ بەخۆوە بینیووە لە چاو ساڵی پێشووتریدا، هەروەها کڕینی ئەپەکانیش ٢.١ جار زیاتری کردووە.

بەشێکی بەکارهێنەران بۆ یارییەکان و پەخشە ڕاستەوخۆکان و کڕینی پلانی کارای پێگەکانی تیندەر و نێتفلیکس و تێنسێنت دەگەڕێتەوە، کە ناوەڕۆکی ئەم ماڵپەرانە بە پارەیە.

زۆرترین داگرتنی ئەپەکانیش لە هیندستان و بەڕازیل و چین و ئیندۆنیزیان، و بە ڕێژەکانی سەدا ١٩٠ و ٤٠ و ٨٠ و ٧٠ زیادی کردووە لەو وڵاتانەدا، ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئەمریکا ئەم ڕێژەیە سەدا ٥ زیادی کردووە.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە لە ساڵی ٢٠١٩ دا تەنها لە ئەمریکا ١٢.٣ ملیار ئەپ دابەزێنراون، لە کاتێکدا لە ژاپۆن و کۆریای باشوور ٢.٥ ملیار و ٢ ملیار ئەپە.

هەروەها پێشبینی دەکرێت گەشەپێدانی ئەپەکان و تێچوویان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بچێتە ٢.٨ تریلیۆن دۆلاری ئەمریکی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان