ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

قۆناغی حەوتەمە
ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی گەورە لەنێوان سێ‌ پارێزگەدا دەستیپێكرد


خەڵك- بەشی هەواڵ
فەرماندەيی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق، دەستپێكردنی قۆناغی حەوتەمی ئۆپەراسیۆنی (ئیرادەی سەركەوتن) لە چوار میحوەرەوە لە پارێزگەكانی كەركوك و دیالە و سەڵاحەدین، ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ شەممە، فەریق ڕوكن عەبدولئەمیر یارەڵڵا، جێگری فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”لەسەر فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و بە سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەسیۆنە هاوبەشەكان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە پشتیوانی خودا، قۆناغی حەوتەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی سەركەوتن لە چوار میحوەرەوە دەستیپێكرد”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”بە بەشداریی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین و دیالە و سامەڕا  و كەركوك و پۆلیسی وزە و فەرماندەییەكانی كەرتی كەركوك و دیالە و سەڵاحەدین و حەشدی شەعبی و بەڕێوەبەرایەتییەكانی پۆلیسی پارێزگەكانی سەڵاحەدین و دیالە و فەرماندەییەكانی پۆلیسی فیدراڵی و چەند هێزێكی تر، و بە پاڵپشتی هێزە ئاسمانییەكان و فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵًەتی، ئۆپەراسیۆنەكە دەستیپێكرد”.

مەبەست لە ئۆپەراسیۆنەكەش وەك یارەڵڵا لە بەیاننامەكەدا باسی دەكات”بۆ پشكنین و پاككردنەوەی ناوچەكان و گوندەكان و دەستگیركردنی داواكراوان و وشككردنی سەرچاوەكانی تیرۆرە، بە هەمان شێوە بۆ بەرقەراركردنی ئاسایش و ئارامییە لەو ناوچانەدا، قۆناغی حەوتی ئۆپەراسیۆنەكەش پارێزگەكانی دیالە و كەركوك و سەڵاحەدین دەگرێتەوە”.

عێراق

ئەمریكا لە شەش پارێزگای عیراق جموجوڵی لە دژی حەشدی شەعبی دەستپێكردووە


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمریكا جموجوڵی لە شەش پارێزگای عیراق دەستپێكردووە و چاوەڕوان دەكرێت بنكەكانی حەشدی شەعبی بكاتە ئامانج.

ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویكردەوە كە لە 25ی ئاداری ڕابردووەوە ئەمریكییەكان بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی عیراقیان ڕاگەیاندووە كە وەك ڕێكارێكی خۆپارێزیی، پابەندن بە پاراستنی گیانی سەرباز و هاووڵاتییە ئەمریكییەكان لە عیراق.

هاوكات گروپە شیعەكانیشیان تۆمەتباركردووە بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە مووشەكییانەی دەكرێنە سەر بنكە و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە عیرقا.

سەرچاوە ڕوونیشیكردەوە، بەمدواییە ئەمریكییەكان چاودێرییە ئاسمانییەكانیان لە ناوچەكانی باشووری كەركوك، ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەدین و دیالە، ڕۆژئاوای ئەنبار، باكوری بابل و ڕۆژئاوای كەربەلا چڕكردووەتەوە.

هەموو ئەو ناوچانەی ئەمریكا چاودێری كردوون، سەربازگە سەرەكییەكانی حەشدی شەعبییان تێدایە و سەرچاوەكەش هۆشداری دا لە ئەگەری ئەوەی ئەو بنكانە بكرێنە ئامانج.

ئەم جموجوڵەش لە كاتێكدایە كە ئەمریكا دەستیكردووە بە جێگیركردنی سیستمی بەرگریی مووشەكیی بۆ پاراستنی بنكە و سەربازەكانی لە هەولێر و ئەنبار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە دیوانیە كەسێكی دیكە بە كۆرۆنا گیانی لەدەست دا


خەڵك – بەشی هەواڵ
دوو حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە پارێزگای دیوانیە تۆمار كران و یەكێكیان گیانی لەدەست دا.

ئەمڕۆ چوار شەممە لەمیا حەسناوی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دیوانیە رایگەیاند دوو حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركران، یەكێكیان ژنێكە لە شارۆچكە دەغارە و دووەمیشیان پیاوێكی بەتەمەنە لە شارۆچكەی عەفك.

ڕوونیشیكردەوە كە پیاوەكە لە كاتی وەرگرتنی سامپڵ بۆ پشكنین لە بەشی فریاكەوتن گیانی لەدەست داوە.

بە پێی ئامارەكان لە كۆی 696 تووشبووی كۆرۆنا لە عیراق، 51یان گیانیان لەدەست داوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

جێگرەوەكەی قاسم سولەیمانی لە بەغدایە


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بە سەردانێكی نهێنی گەیشتووەتە بەغدا و لەگەڵ سەركردە شیعەكاندا كۆدەبێتەوە.

چەند ماڵپەڕێكی عیراقی و بیانی بڵاویانكردەوە، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس بە سەردانێكی نهێنی گەیشتووەتە بەغدا و لەوێ لەگەڵ سەركردە شیعەكاندا كۆبووەتەوە، لە نێویشیاندا هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی حیكمە.

ڕوونیشكراوەتەوە كە چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ قائانی بچێتە شاری نەجەف و دیدار لەگەڵ موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر ئەنجام بدات.

ماڵپەڕی ئیخبارییەی عیراقی بڵاویكردەوە كە قائانی بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر دۆسێكانی پێكهێنانی حكومەت، یەكخستنی هێزە شیعەكان لەسەر كاندیدێك بۆ سەرۆك وەزیران و بوونی هێزەكانی ئەمریكا، سەردانی عیراقی كردووە.

دوای ئەوەی قاسم سولەیمانی سەرەتای ئەمساڵ لە بۆردومانێكی ئەمریكادا لە بەغدا كوژرا، ئیسماعیل قائانی جێگری، پۆستی فەرماندەی فەیلەقی قودسی وەرگرت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان