ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

پاش ١٨ ساڵ، نوێترین وێنەی دوو لە بەناوبانگترین ئەکتەرەکانی درامای ڕەشەی پۆلیس ببینە

خێزان

درامای ڕەشەی پۆلیس یەکێک بوو لە بەناوبانگترین ئەو دراما کوردیانەی لە ساڵی ٢٠٠٢ لە شاری سلێمانی لە لایەن تەلەفیزیۆنی خاکەوە بەرهەمهێندرا کە لە ٣٠ زنجیرە پێکهاتبوو.

دووان لە ئەکتەرە سەرەکیەکانی دراماکە هەردوو ئەکتەر (شیلان عەبدوڵا) و ( كه‌مال عه‌لی) بوون کە هاوسەری یەکدین و لە دراماکەدا ڕۆڵی (چرۆ و چالاک) یان دەبینی.

دراماکە لە لایەن (حسێن میسری) کاری نوسین و دەرهێنانی بۆ کراو چیرۆکەکەی باسی لە چەند خێزانێکی کورد دەکرد کە لەسەر پیاوسالاری و پارە و سەروەت و سامان لەشەڕ و کێشەدابوون، ئێستاش ١٨ ساڵ بەسەر ئەو درامایەدا تێپەڕیوە.

ریکلام

هەواڵەکان

کۆمسای داوا لەخەڵک دەکات لەگەڵ ئاژەڵاندا بەسۆز بن

خێزان

هونەرمەند کۆمسای داوا لە خەڵک دەکات لەگەڵ ئاژەڵاندا باش بن و بەسۆزبن لەگەڵیاندا.

کۆمسای دەڵێت”پێش شۆڕشی ئاگر و جوتیاری ئێمەش عەقڵ و مێشکمان وەک ئاژەڵان بوو، بەڵام دواتر بۆ نان و ئاو یەکترمان کوشت و ئێستاش بۆ نەوت و پارە و ناوبانگ”

کۆمسای وتوشیەتی”ئێمەی مرۆڤ زۆرترین زیانمان لە ژینگە و ئاژەڵان داوە و پێویستە ئیتر مرۆڤ بین”

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

 ئازیز ئومێد: لەم ڕۆژگارەدا هەرچی بێ وستەوایە زۆر زل کراوە

خێزان
خانمە ڕاگەیاندکار ئازیز ئومێد ڕەخنە لە زیاد لە پێویست گەورەکردنی خەڵك دەگرێت.
ئازیز ئومێد دەڵێت”سەیرم لەم ڕۆژگارە دێت هەرچی بێ وستەوایە زۆر زل کراوە، تەنانەت ئەوانەش کە زلکراون باوەڕ بەخۆیان ناکەن”
ئازیز وتوشیەتی”بەداخەوە ئەوە ڕاستیە کە زۆرکەس بەهۆی دەرخستنی لەش و لارەوە بەناوبانگ بوون، لەکاتێکدا بەناوبانگبونیان هیچ پەیوەندی بە ڕۆشنبیری و تواناوە نییە”
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

کچە پێشکەشکار سۆلینا داوادەکات (های و بایی)ەکەی بانوو دڵشاد بوەستێندرێت

خێزان

کچە پێشکەشکار  سۆلینا  ڕەخنە لە بەکارهێنانی زمانی ئینگلزی دەگرێت لەلایەن پێشکەشکارانەوە و داوای وەستانی دەکات.

سۆلینا  لە زاری عەلی شەریعەتیەوە دەڵێت”کەوتوینەتە ڕۆژگارێک کە ڕۆشنبیرەکان زمانی خۆیان لەبیرکردووە و زمانی بیانی لە قسەکانیاندا بەکاردەهێنن”

سۆلینا دەڵێت”دەمەوێت بزانم زمانی کوردی هێندە قورسە کە لەبری سڵاوکردن ئەڵێن های و لەبڕی ماڵئاوای دەڵێن بایی؟ بەداخەوە لە ڕاگەیاندنەکانەوە گواستراوەتەوە بۆ شەقام و پێویستە بیوەستێنین”

ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشکەشکار بانوو دڵشاد بەهۆی بەکارهێنانی (های و بایی)یەوە لە کوردستان ناوبانگی دەرکردووە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان