ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

١٠ کەپڵ هەموو پێوەرەکانیان شکاندووە کە تۆ هەتە بۆ خۆشەویستی

خێزان

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک کەسن هاوسەرگیریان کردووە لەگەڵ ئەو کەسەدا کە خۆشیان دەوێت و هاوسەرگیرییەکەیان تەواو بووە دەنگدانەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.

 

Gloria Shuri  و Ali Lawrie

-لایف ستایل و شێوەی ئەم دوو کەسە لەوانەیە زۆر لەیەکەوە دووربن و پێت وابێت ئەم دوانە هەرگیز پێک ناگەن بەڵام پێکەوە زۆر دڵخۆشن و هاوسەرگیرییەکەیان بوو دەنگوباسی تەواوی ئینستەگرام.

 

 

Verne Troyer و Genevieve Gallen

ڤێرنێ ئەکتەرێکی بەناوبانگی کۆمیدیا بوو لەماوەی پێشوودا گیانی لە دەست دا و پیاوێکی باڵا بچووک بوو بەڵام هەمیشە ئافرەتان حەزیان دەکرد لە چواردەوری بن و جێنڤایڤیش کەپڵی بووە.

 

دایڤد

دایڤد نوسەرێکە و لە سانفرانسیکۆ دەژی هیوایەتی لەفەیە و بە کەپڵی خۆیی ناوبردووە.

 

 

Anton Kraft و China Bell

پیاوەکە چوار جار باڵای بچووکترە لە ژنەکە و دەڵێن پێکەوە بەختەوەرین

 

Fernandes de Silva

خێزانی Fernandes de Silva کە پیاوەکە 2.5 پێ لە ژنەکەی باڵای بەرزترە.

 

Ashley Stevens و Christopher Reed

کاتێک هاوڕێیەکی کچەکە وێنەیەکی ئەم دوو کەپڵەی بڵاوکردەوە کە کچێکی جوان هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ کوڕێکی قەڵەودا تەواوی خەڵک توشی سەرسوڕمان بوون بەم بابەتە.

 

Elisany و Francinaldo da

کچەکە باڵابەرزترین کەسە لە جیهاندا و درێژییەکی 6.7 پێ دەبێت کە 1.4 پێ لە کەپڵەکەی باڵای بەرزترە.

 

Victor Hugo و Gabriela Peralta

دوو کەپڵن کە زۆرترین تاتۆیان داوە لە جەستەیان و ٥٠ بازنەی ئاسنیان کردووە بە گۆشتیاندا و ماوەی ١٥ ساڵە هاوسەری یەکدین.

 

هاوسەرگیری لەگەڵ خود

-ئەم کەسە تەمەنی ٤٣ ساڵە و هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ خۆیدا و پێی وایە پێویستە هەموو کەسێک هاوسەرگیری لەگەڵ خۆیدا بکات پێش ئەوەی لەگەڵ کەسێکی دیکەدا ژیان پێک بهێنێت.

 

Paulo و Katyucia​​​​​​​

دوو بچوکترین کەپڵ لە جیهاندا Paulo و Katyucia​​​​​​​ ـن باڵایان ٣ پێ دەبێت لە ساڵی ٢٠١٦ ـدا هاوسەرگیرییان کردووە و ناویان چووە کتێبی گینسەوە بۆ بچوکترین کەپڵ.

ریکلام

خۆشەویستی

بەرلەوەی دڵت بدەیت بە کەسێک، پێویستە ئەم ٦ خاڵەت لەبەرچاو بێت

خێزان

زۆرێك له‌ كچان كاتێك ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری تێده‌په‌ڕێنن، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌ سۆزداریه‌كانیان به‌دوای خۆشه‌ویستێكدا بۆ ژیانیان ده‌گه‌ڕێن، به‌ڵام گرنگه‌ به‌ رله‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ بكه‌یت ئه‌م 6 خاڵه‌ی خواره‌وه‌ له‌به‌رچاو بگریت:

 

-به‌ر له‌ هه‌موو شتێك كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی دابنێ كه‌ ده‌ته‌وێت له‌و كوڕه‌دا هه‌بێت كه‌ ده‌بێته‌ پیاوی خه‌ونه‌كانت.

-هیچكات په‌له‌ مه‌كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی كه‌سێكدا بۆ خۆشه‌ویستی، چونكه‌ ئه‌وه‌ دواتر توشی په‌شیمانی و بێ هیوابونت ده‌كات.

-ته‌مه‌نی خۆت بژی و خۆشه‌ویستی بۆ پاش تێپه‌ڕاندنی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری و گه‌وره‌بونی جه‌سته‌ی و عه‌قڵی هه‌ڵبگره‌.

-به‌ر له‌ هه‌موو شت له‌گه‌ڵ خۆتدا ڕاستگۆبه‌ و به‌ر له‌وه‌ی بكه‌ویته‌ داویی خۆشه‌ویستیه‌وه‌، بزانه‌ ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌یده‌یت سه‌دا سه‌د به‌ دڵی خۆته‌.

-هه‌موو كات له‌ كاتی بڕیارداندا بۆ خۆشه‌ویستی، به‌راورد بكه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ دڵت ده‌خوازێت و ئه‌وه‌ش كه‌ عه‌قڵت ده‌یه‌وێت.

-هه‌وڵبده‌ به‌ر له‌وه‌ به‌ ته‌واوه‌تی خۆت دروستبكه‌یت له‌ رێگه‌ی دیاریكردن و گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌ی كه‌ خۆت ده‌ته‌وێت له‌ ژیاندا  و  هیچكات به‌هۆی خۆشه‌ویستیه‌وه‌ واز له‌و بنه‌ما و ئاكارانه‌ مه‌هێنه‌ كه‌ فێریانبویت و له‌سه‌ریان په‌روه‌رده‌بویت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

کاتێک کچێک زۆر توڕە و عاجز دەبێت لێت، چۆن ئاشتی دەکەیتەوە؟

خێزان

زۆرجار ڕوودەدات لەسەر شتی جۆراوجۆر لە یەکدی عاجز دەبن، ئەمەی خوارەوە چەند ڕێوشوێنێکە کە دەتوانیت بەکاری بهێنیت بەتایبەت گەر بەرامبەرەکەت کچ بوو:

 

-سەرەتا داوایی لێبوردن بکە

-ئەمە هەنگاوێکی گرنگە و لە زۆر جاردا بەسیشە بۆ ئەوەی ئاش بنەوە، بەڵام گەر زۆر توڕە بوو ئەوا بچۆرە هەنگاوەکانی دواتر.

 

-نامەی لێبوردن

-هەندێجار بەتەنها قسە بەس نییە، بۆیە نامەیەکی بۆ بنوسە و تێدا داوای لێبوردی لێبکە، پاشان لەگەڵ گوڵێکدا پێشکەشی بکە.

 

-هەستی خۆتی پێبڵێ

-ئەوەی بۆ دەربڕە کە تۆ چەندێک ئەوت خۆشەوێت و خۆی و هەستی ئەو زۆر لات گرنگە.

 

-با سارد بێتەوە

-کاتێک دەزانیت هێشتا دڵی پڕ و گەرمە، هەر مەڵێ ببورە ببورە، ئەوە دۆخەکە خراپتر دەکات، هەندێ کاتی پێبدە با سارد بێتەوە.

 

-قسەکردن بگۆرە

-بۆ ڕۆژی دواتر نامەی بۆ بنێرە و بە کورتی و کەمی قسەی لەگەڵ بکە تا شتەکان وردە وردە ئاسایی دەبنەوە.

 

-گەر پێویستی بەکات بوو پێی بدە

-گەر دۆخەکە هەر چاک نەبوو ماوەیەک کاتی پێبدە تا بیر بکاتەوە و بۆچونی یەکجارەکی خۆی دەرببڕێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

تێچووی هاوسەرگیرییەكەی دەكاتە دیارییەكی گرانبەها بۆ نەخۆشخانەی هیوا

خێزان

كچی وەبەرهێنەرێكی دیاری هەرێمی کوردستان، تێچووی هاوسەرگیرییەكەی دەكاتە دیارییەكی گران بەها تا خزمەتی نەخۆشانی شێرپەنجەی لە نەخۆشخانەی هیوا پێ بكرێت.

بانە ئاسۆ، كچی وەبەرهێنەر “ئاسۆ حاجی محەمەد بامۆكی”، خەرجی پرۆسەی هاوسەرگیرییەكەی دەداتە ئامێرێكی گرانبەها بۆ نەخۆشخانەی هیوا.

ئەو ئامێرەی كە بانە ئاسۆ لە بری تێچووی هاوسەرگیرییەكەی پێشكەشی نەخۆشخانەی هیوای كردووە، نرخەكەی 70 هەزار دۆلارە و كاری تیشك و چارەسەری مۆخی پێ‌ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان