ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

بەزمەسات

كاتێك وێنه‌ ده‌گریت و پێتده‌ڵێن هه‌ر (لوت و ناوچه‌وانه‌) به‌هۆی ئه‌م هه‌ڵانه‌وه‌یه‌!

خێزان

وێنه‌ی هاوڕێكه‌ت جوان ده‌رده‌چێت و ئه‌وه‌ی تۆ ناشرینه‌؟ ڕه‌نگه‌ ئه‌و هاوڕێیه‌ت پێشتر ته‌ماشای ئه‌م بابه‌ته‌ی ئێمه‌ی كردبێت له‌ به‌شی (خێزان)، ئێستا تۆش ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ت هه‌یه‌ بابه‌ته‌كه‌ بخوێینته‌وه‌و بۆ له‌مه‌ودوا وێنه‌كه‌ت جوان ده‌ربچێت.

 

-با كامێراكه‌ له‌ خوار ئاستی چاوته‌وه‌ نه‌بێت، هه‌وڵبده‌ به‌رده‌وام كامێراكه‌ له‌ گۆشه‌ی ئاستی چاوتدا بێت.

-به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ گۆشه‌ی به‌رزتر له‌ چاوت وێنه‌ مه‌گره‌، چونكه‌ دوای وێنه‌كه‌ هه‌ر ده‌بێته‌ ناوچه‌وان و جوان ده‌رناچێت.

-هه‌ر یه‌كه‌مان لایه‌كی ڕوخسارمان هه‌یه‌ كه‌ له‌ وێنه‌دا جوانتر ده‌رده‌چێت، لایه‌ جوانه‌كه‌ت بدۆزه‌ره‌وه‌!

-گوپه‌كانت مه‌خه‌ره‌ ناوه‌وه‌و ده‌ریان بخه‌!

-كاتێك له‌ وێنه‌دا چاوه‌كانت زۆر ده‌كه‌یته‌وه‌ برۆكانت ده‌چێته‌ سه‌ره‌وه‌و ڕوخسارت وه‌ك شێوه‌ی سوپرایز ده‌رده‌چێت كه‌ جوان نیه‌، چاوه‌كانت به‌ ئاسایی بكه‌ره‌وه‌.

-سه‌ر مه‌هێنه‌ پێشه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی هیرشبردن، دوای وێنه‌كه‌ هه‌ر ده‌بێت به‌ لوت!

-كاتێك وێنه‌ش ده‌گریت ملت به‌رز بكه‌ره‌وه‌و مه‌یی نوشتێنه‌ره‌وه‌!

-كاتێك له‌ وێنه‌دا ماچ هه‌ڵده‌ده‌یت زۆر لێوت وه‌ك (پووڤ) لێمه‌كه‌و ئاسایی ماچه‌كه‌ هه‌ڵبده‌!

-به‌ شێوه‌یه‌كی سروشتی پێبكه‌نه‌وه‌و زۆر با پێكه‌نینه‌كه‌ت ده‌ستكرد نه‌بێت!

ریکلام

بەزمەسات

هەر زانیت فشاری خوێنت بەرزە، بەیەکێک لەم ڕێگایانە چارەسەری بکە

خێزان

بەرزی فشاری خوێن یەکێکە لەو نەخۆشیانەی کە زۆر کەس لە تەمەنە جیاوازەکان پێوەی دەناڵێنن، هۆکاری بەرزی فشاری خوێن زۆر ڕۆشتنی خوێنە لە دڵەوە بۆ لولەکانی خوێن و گرفتی تەندروستی بۆ کەسی توشبوو دروست دەکات. گەر دەتەوێ چارەسەری ئەم نەخۆشیە بزانی تەماشای ئەم ڕێگایانەی خوارەوە بکە:

-یەکێک لە باشترین ڕێگاکانی دابەزینی فشاری خوێن پشوودانە، توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە بە لایەنی کەمەوە ١٠ خولەک هەناسەدانی قوڵ ڕێگایەکی باشە بۆ کەمکردنەوەی لێدانی دڵ و لە ئەنجامدا دابەزاندنی فشاری خوێن.

-دووربکەوە لە خواردنی ئەو خۆراکانەی ماددەی کافایینی تێدایە وەک چا و نیسکافە چونکە کافایین دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.

-هەوڵبدە زیاتر ئەو خۆراکانە بخۆی کە فایبەریان تێدایە چونکە هەرسکردنیان ئاسانە و دەبێتە هۆی زوو دابەزینی کێشی لەشت کە ئەمەس وا دەکات فشاری خوێنت دابەزێ.

-وازهێنان لە کێشانی جگەرە خێراترین ڕێگایە بۆ دابەزاندنی فشاری خووێن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

چەند جوڵەیەک کە بۆ ئەو کەسانە بەسوودە کە کێشەی کۆڵۆن و غازاتی زۆریان هەیە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند جوڵەیەکە کە بۆ ئەو کەسانە بەسوودە کە کێشەی کۆڵۆن و غازاتی زۆریان هەیە:

 

– بچۆرە سەر پشت و بە دەستت قاچەکانت بگرە و ١٠ هەناسەی قوڵ هەڵبمژە و بیدەرەوە

 

– قاچێکت وەک لە وێنەکەدا دیارە بکەرەوە و جەستەتی بەلادا بکشێنە تا دەتوانیت، ٥ هەناسە هەڵبمژە و بیدەرەوە، دواتر بچۆرە سەر لایەکەی دیکە.

 

 

– ئەمجارە جەستەت بنوشتێنەرەوە و سکت بەرە بۆ قاچەکانت و تا دەتوانیت بیکشێنە

 

– پاشان قاچەکانت بە دیوارێکەوە بەرز بکەرەوە و ٥ خولەکێک بشوو بدە

-لە کۆتایشدا سەرینێک بخەرە ژێر قاچت و بەدەمدا پاڵبکەوە و پشوویەکی تەواو بە جەستەت بدە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

چەند شتێکی سەیر کە خەڵک بینیویانە و یەکسەر وێنەیان گرتووە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند شتێکی سەیر و سەمەرەیە کە خەڵک بینیویانە و یەکسەر وێنەیان گرتووە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان