ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بنكەیەكی تری ئەمریكاییەكان لە عیراق بۆردوومان كرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرچاوە سەربازییەكانی عیراق، دوو مووشەك ئاڕاستەی بنكەی ئاسمانی بەلەد كرا كە هێزەكانی ئەمریكای تێدا جێگیركراوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەی سەربازیی عیراقییەوە بڵاویكردەوە، دوو مووشەكی جۆری مۆرتەر ئاڕاستەی بنكەی ئاسمانی بەلەد كراوە بێ ئەوەی ئاماری قوربانیان ئاشكرابكەن.

بنكەی ئاسمانی بەلەد دەكەوێتە نزیك پارێزگای سەڵاحەدین و 80 كیلۆمەتر لە باكووری بەغدای پایتەختەوە دوورە و بەشێك لە هێزەكانی ئەمریكای تێدا جێگیركراوە.

ەمەش لەكاتێكدایە، ڕۆژی سێشەممە ڕابردوو پێنج مووشەك ئاڕاستەی بنكەی عەین ئەسەد كرا لە پارێزگای ئەنبار كە لەوێش بەشێك لە هێزەكانی ئەمریكا جێگیركراوە.

جێی ئاماژەیە، تا ئێستا ئەنجامدەرانی هێرشە مووشەكییەكان بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا ئاشكرا نەكراون.

عێراق

پسپۆڕێكی یاسایی: لەمكاتەدا عیراق ناتوانێت هێزەكانی ئەمریكا دەربكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

عەلی تەمیمی، پسپۆڕی یاسایی ڕایگەیاند، عیراق لەمكاتەدا ناتوانێت هێزەكانی ئەمریكا دەربكات، چونكە حكومەتی ئێستا كاربەرێكەرە.

تەمیمی ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە زۆربەی میدیاكانی عیراق بڵاویانكردووەتەوە، ئاماژەی بە ڕێككەوتنی ئەمنی نێوان عیراق و ئەمریكا كردووە، كە لە ساڵی 2008دا لەنێوانیاندا واژۆ كراوە و بە ڕونی باس لەوەكراوە، لە كۆتایی ساڵی 2011دا هێزەكانی ئەمریكا دەچنە دەرەوەی عیراق و ئەوەش كراوە.

هەروەها نوسیویەتی”لەسەر بڕیاری 2170ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی جارێكی دیكە ئەمریكا لە ساڵی 2014 دا گەڕایەوە عیراق، گەڕانەوەی دووەمجار لەسەر داوای خودی عیراق خۆی بووە”.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەگەر حكومەتی نوێ پێكهات، ئەو كات دەتوانێت داوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عەلی سیستانی: پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ لە ماوەی دەستوری لایداوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

نوێنەری مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراق نوێترین هەڵوێستی “عەلی سیستانی” لەبارەی بارودۆخی عێراقەوە رادەگەیەنێت و ئاماژە بەوەدەكات “پێكهێنانی حكومەتی نوێ زۆر دواكەوتووە و لە ماوەی دەستوریی لایداوە”.

ئەحمەد سافی، نوێنەری عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراق لە وتاری ئەمڕۆ هەینییدا لە كەربەلا وتی”مەرجەعی ئاینی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، دەبێت چاكسازی راستەقینە ئەنجام بدرێت كە هاوڵاتیان داوای دەكەن و قوربانییان لە پێناودا داوە، پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت دواكەوتووە و عیراق كەوتووەتە بۆشایی دەستورییەوە”.

ئەحمەد سافی وتیشی”مەرجەع پێیوایە پشتگوێخستنی ئەنجامدانی چاكسازی راستەقینە، دەبێتە هۆی ئەوەی هاوڵاتیان زیاتر رووبەڕووی نەهامەتی ببنەوە و ناسەقامگیری ئەمنی و سیاسی لە عێراقدا درێژە بكێشێت”.

سافی پشتیوانی بۆ خۆپیشاندانی ملیۆنیش دەربڕی و وتی”مەرجەع لەگەڵ دەستتێوەردانی دەرەكیدا نییە و دەیەوێت عیراق سەربەخۆ بڕیاربدات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سائیرون: خۆپیشاندانی ملیۆنی ئەمڕۆ پەیامێكە بۆ ترەمپ

خەڵك- بەشی هەواڵ

عەلا ڕوبێعی، پەرلەمانتاری سائیرونی سەر بە ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، خۆپیشاندانی ئەمڕۆی بەغدا پەیامێكە بۆ سەرۆكی ئەمریكا كە عیراق بەشێك نییە لە ئەمریكا.

ڕوبێعی بۆ میدیاكانی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمریكییەكان وتویانە حكومەتی كاربەرێكەر توانای دەركردنی هێزەكانی ئەوانی نییە، بەڵام ئەمڕۆ ئەوان بە جەماوەر و خەڵكی عیراق بۆیان دەسەلمێنن كە گەلانی عیراق ئەوانی ناوێت.

هەر لە قسەكانیدا ڕونیكردووەتەوە، خۆپیشاندانەكەیان ئاشتیخوازانەیە و دەستدرێژی ناكەنەسەر هیچ مۆڵكێكی گشتی و تایبەت و تەنها مەبەستی خۆپیشاندانەكەش دەركردنی هێزەكانی ئەمریكایە.

ڕۆژی 7ی ئەم مانگە پەرلەمانی عیراق بە زۆرینەی دەنگ، بڕیاری دەركردنی هێزەكانی ئەمریكای دەركرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان