ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پەیوەندی بە گەندەڵییەوە هەیە
فەرمانی دەستگیركردن بۆ پارێزگارێك دەردەچێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەستەی نەزاهەی عیراقی، دەرچوونی فەرمانی دەستگیركردن بۆ پارێزگاری پێشووتری نەینەوا ڕادەگەیەنێت بەتۆمەتی بەهەدەردانی سامانی گشتی، ئاماژەی بە پشتبەستن بە ماددەی (340)ی یاسای سزاكانیش دەكات بۆ دەركردنی بڕیارەكە.

فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكان لە دەستەی نەزاهە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە”دەستەی لێكۆڵینەوە دادوەرییەكانی تایبەت بە كەیسەكانی نەزاهە لە نەینەوا، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ پارێزگاری پێشووتری نەینەوا دەركرد، بەو هۆیەی پرۆژەكانی دابەشكردووە كە بەهاكەیان زیاتر لە (500،000،000) ملیۆن دینار بووە، وەك پرۆژەی ڕێگەی بەغدا كە تێچووەكەی بە (5،200،000،000) ملیار دینار مەزەندە دەكرێت، تۆمەتبار پرۆژەكەی كردووە بە پێنج قۆناغەوە بە پێچەوانەی ڕێكارەكان، ئەمەش بووەتە مایەی بەهەدەردانی سامانی گشتی”.

هەر لە بەیاننامەكەی دەستەی نەزاهەدا هاتووە”دەستەی لێكۆڵینەوە دادوەرییەكان لە كەیسەكانی نەزاهە، بڕیاریدا ڕاگری پێشووی كۆلێژی ماف لە زانكۆی موسڵ بانگ بكات، بەو هۆیەی دەسەڵاتەكانی خۆی تێپەڕاندووە و هەڵەی ئیداری كردووە لەكاتی بەجێگەیاندنی ئەركەكاندا، فەرمانەكەش بەپێی ماددەی (340)ی یاسای سزاكان دەرچووە”.

عێراق

لە عیراق و هەرێم بەرزترین ژمارەی چاكبوونەوە لە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 2834 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 2339 كەسیش چاكبوونەتەوە و هاوكات 77 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 16 هەزار و 531 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 2834 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هاوكات لە سلێمانی 56 و هەولێر 218 و دهۆك 83 و كەركوك 75 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 2339 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هاوكات لە سلێمانی 54 كەس و هەولێر 84 و كەركوك 57 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، كە 77 كەس بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش كۆی گشتی مردووان گەیشتۆتە 5 هەزار و 94 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرپرسێكی باڵای نووسینگەی سیستانی تووشی كۆرۆنا بووە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرپرسێكی باڵای نووسینگەی عەلی سیستانیی گەورە مەرجەعی شیعەكانی عیراق تووشی كۆرۆنا بووە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، ماڵپەڕی شەفەق نیوز لە زاری سەرچاوەیەكی شاری نەجەفەوە بڵاویكردەوە، محەمەد حسێن عەمیدی، بەرپرسی نوێنەرە بڕواپێكراوەكانی عەلی سیستانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

ڕوونیشیكردەوە، دۆخی تەندروستی عەمیدی جێگیرە، كە هاوكات مامۆستای حەوزەی عیلمییە لە نەجەف.

پێشتریش جەواد شەهرستانی زاوا و وەكیلی گشتیی سیستانی لە ئێران، تووشی كۆرۆنا ببوو، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەك سەبارەت بە ئەگەری تووشبوونی گەورە مەرجەعی شیعەكان بە پەتاكە بڵاونەكراوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

10 هاووڵاتی عیراقی لە نێو قوربانییانی تەقینەوەكانی لوبناندان

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ چوار شەممە مانگی سووری عیراقی ڕایگەیاند كە 10 هاووڵاتی عیراقی لە نێو قوربانییانی تەقینەوەكانی بەیروتی پایتەختی لوبناندان كە دوێنێ لە بەندەرێكی شارەكە ڕوویدا.

بە پێی ڕاگەیەندراوێكی ڕێكخراوەكە، 10 هاووڵاتی عێراقی لە تەقینەوەكاندا بیرندار بوون و ڕوونیشیكردەوە كە باری تەندروستی زۆربەیان جێگیرە.

لەلایەكی دیكەشەوە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ حەسان دیاب سەرۆك وەزیرانی لوبنان ئەنجام دا و بە هۆی تەقینەوەكانەوە سەرەخۆشی لێكرد.

هاوكات بڕیاریشی دا بە فڕۆكەیەك هاوكاری پزیشكی بەپەلە بگەیەنێتە لوبنان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان