ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چەند زانیارییەکی زۆر گرنگ لەسەر کۆمپانیا زەبەلاحەکە “گووگڵ”

خەڵک-

گووگڵ یەکێکە لە بەناوبانگترین کۆمپانیاکانی وێب، کە بەرھەمھێنەری گەورەترین و بەناوبانگترین مەکینەی گەڕانی ئینتەرنێتە لە جیھاندا، لە ٤ی ئەیلوولی ١٩٩٨ز دامەزراوە لەلایەن سێرجی برین و لاری پەیج کە هەردووکیان قوتابی بوون لە زانکۆی ستانفۆرد.

چەند زانیارییەک لەسەر سێرجی برین و لاری پەیج
سێرجی برین لەساڵی ١٩٧٣ لەدایکبووە زانایەکی کۆمپیوتەرە، سێرجی برین جولەکەیە، لاری پەیج لەساڵی ١٩٧٣ لەدایکبووە ئێستا بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گووگڵەو وە ھاوڕێکەی سێرجی برین پلەی Co-Founder ی ھەیە لە گووگڵ.

ئەو دوو ھاوڕێیە لەسەرەتادا ھەستان بە دروستکردنی پەڕگەیەکی گەڕان بە ناوی BackRub دواتریش ناویان نا گووگڵ و لەساڵی ١٩٩٨ دەستیان کرد بەپێشکەشکردنی ئەو گەڕانە، ئێستاش لاری پەیج خاوەنی ١٨,٧ ملیۆنە و ناوبراو مامۆستای زانکۆی کۆمپیوتەرە.

Image result for ‫سێرجی بین و لاری پەیج‬‎

مانای گووگڵ

وشەی گووگڵ خۆی لە(Googol) ـەوە ھاتووە کە گووگڵ زاراوەیەکی وەرزشی یە بەمانای (١ بە دوا دەکەوێ بە سەد بەرامبەر بە سفر ) دێت، ئەو وشەیە لەلایەن زانا (میلتۆن سیرۆتا) دانراوە کە لە کتێبێکی ئینگلیزی بەناوی (بیرکاری و خەیاڵ) ھاتووە.

بەشداریکردنی گووگل لەگەڵ چەندین کۆمپانیای دیکە
لەساڵی ٢٠٠٥ کۆمپانیای گووگل بەشداریکرد لەگەل چەندین کۆمپانیا و دەزگای حکومی بەمەبەستی باشترکردنی بەرھەمەکانی، ھەر بۆیە کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە ھاوبەشی دەستپێکرد لەگەل کۆمپانیای (ناسا) ی ئەمریکی بەمەبەستی پەخشکردنی ئاسمان و چاودێریکردنی زەوی و کەش وھەوا.
دواتر ھاوبەشییەکی دیکەی کرد لەگەل کۆمپانیای سەن میکرۆسیستەمز لە ١٠ ی ٢٠٠٥ بە مەبەستی بەشداریکردن ئەو تەکنەلۆژیایانەی کە بە کۆمپانیەکە دەگەیشت، وە بەمەبەستی باشترکردنی خزمەتگوزارییە ڤیدیۆییەکانی دەستی کرد بە ھاوبەشی لەگەل کۆمپانیای AOL کە ئەو کۆمپانیایەش سەر بە کۆمپانیای Time Warnerـە کە ئەویش یوتیوب بوو کە گووگڵ توانی باشترین قازانج بکات لە یوتیوب و لە ئێستادا یوتیوب بەناوبانگترین سایتی ڤیدیۆیی یە، وە لەھەمان ساڵ گووگڵ بوو بە باشترین کۆمپانیای بازرگانی.
دواتریش توانی گرێبەست بکات لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی دیکە وەکو مایکرۆسۆفت و نۆکیا و سۆنی ئیریکسۆن وە چەند کۆمپانیایەکی دیکە، وە لەساڵی ٢٠٠٧ گووگڵ خزمەتگوزاری مۆبایلی ژیری ڕاگەیاند.

Image result for google building

تایبەتمەندیەکانی ماڵپەڕی گووگڵ پێکدێت لەکۆمەڵێک خزمەتگوزاری جیاواز کە بەکارهێنەرانی سەرسام کردووە هەر ئەمەشە ڕۆژ بەڕۆژ بەکارهێنانی ڕوو لە زۆربوونە:
گووگڵ سکۆلار Google Scholar
گەڕان Google Search
گەڕان بۆ وێنە Google Image
ڤیدیۆ Google Video
پۆستی ئەلیکترۆنی Google Mail
بازاڕ Shop
تۆڕی کۆمەڵایەتی Google plus
وەڕگێڕ بۆ چەندەها زمانی جیهانی Google Translate
بڵاگ blogger
نەخشە Google Map
دۆکیومێنت Documents
کۆگای ئەپڵیکەیشنی سیستەمی ئەندرۆید Google Play
پەرتووکخانە Google Books

Image result for google building

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئینستەگرام تایبەتمەندییەکی گرنگی بۆ وێب زیاد کرد

ئینستەگرام تۆڕێکی کۆمەڵایەتی بڵاو کردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیە کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ دامەزراوە.

فەیسبووک لە مانگی نیسانی ٢٠١٢، ئینستەگرامیبە یەک ملیار دۆلار کڕییەوە، و دەوترێت ئەگەر ئینستەگرام ھەر ئەو پەرەسەندنەی بمێنێ لە فەیسبووک گەورەتر دەبێ، کوین سیسترۆم لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای ئینستەگرام  و بەڕیوەبەری کۆمپانیای فاست دەڵێ ئەوە گەورەترین ھەبوونی جیھان دەبێت.

جێگەی ئاماژەیە ئینستەگرام لەسەر کۆمپیوتەر بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە و یەکێک لە خواستەکانی بەکارهێنەران ئەوەیە نامەکانیان ئاڵووگۆڕ بکەن لە وێبدا.

ئێستا و بەشێوەیەکی فەرمی ئینستەگرام دەست دەکات بە بەردەست خستنی ئەم خزمەتگوزارییە بۆ بەکارهێنەران بەشێوەیەکی فەرمی و زنجیرەیی.

هەروەها ئادەم مۆسێری لە تویتەرەوە ڕایگەیاند” دەست دەکەن بە بەردەست خستنی دایرێکت(بەشی مەسج)ی ئینستەگرام بۆ بەکارهێنەران” و سەرەتاش بۆ یەک ملیۆن بەکارهێنەر بەردەست دەبێت و دواتریش دەگات بە هەمووان.

ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای فیلتەر کرانی چەند جاری ئینستەگرام لە ئێراندا خۆی بەشداری ئەو تۆڕەیە، چەند جار ئەو تۆڕە لە لایان ھێزی سایبێری ئەو وڵاتەوە فلتەر کراوە بەڵام ھەموو جارەکان دوای چەند کاتژمێرێک کراوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

حەزدەكەیت بچی بۆ مەریخ؟ ئەوا لەئێستاوە ناوی خۆت تۆمار بكە

خەڵك – لوقمان غەفوور

ئیلۆن ماسك زانا و ئەندازیار و بزنسمانی ئەمریكایی لەبواری تەكنۆلۆژیای گەردوونی، پلانی هەیە كە یەك ملیۆن كەس تا ساڵی 2050 لەڕێگەی 3 كەشتی ئاسمانی جۆری (Starship) بگەیەنێتە سەر مەریخ.

ماسك ئەمڕۆ 18ی نۆڤێمبەر، دەڵێت:”هیوادرم بنیاتی 1000 كەشتی گەردوونی بكەم لە ماوەی 10 ساڵدا كە هەر ساڵەی 100 كەشتی دەكات”.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو كە ئامانج لەم كارەی ئەوەیە هەر ڕۆژەی 3 كەشتی لە خەڵكی سەر زەوی لە تەكساس-ەوە ڕەوانەی مەریخ بكات بۆ هەر كەسێك ئارەزووی گەشتی سەر مەریخ-ی هەبێت.

 

لە نوسینێكدا ئاماژەی بەوەشداوە پێوستە ببێت بە نموونە كە هەركەسێك بتوانێت و گەر بیەوێت گەشتی سەر مەریج بۆ خۆی دابین بكات، هەروەها هەموو كەسێك بە شێوەی قەرزیش بێت ئەتوانێت ئەو دەرفەتە لە كیس خۆی نەدات، گەر نەتوانێت لەو كاتەدا كرێی سەفەرەكە بدات.

ئیلۆن بەرنامەكەی وایە كە هەر كەشتییەك توانای هەڵگرتنی 100 كەسی هەیە لەگەڵ 100 میگا تۆن ماددەی خۆراكی بۆ سەر مەریخ.

سیستمی كەشتییەكەش 22 مووشەكی پێوەیە كە پاڵپشتی ڕۆیشتنەكەی دەكات و درێژی كەشتییەكەش نزیكەی 3887پێ (118) مەترە و تێچووی هەر گەشتێك 1 ملیۆن دۆلارە، كەدەشێت كەسێك بە 100 هەزار دۆلار بگاتە سەر مەریخ، بەپێی خشتەی زەمەنی مانگی سێبتێمبەری 2020، یەكەم گەشت دەست پێدەكات.

ئیلۆن ریف ماسك-49 ساڵ، زانا و ئەندازیار و بزنسمانی بواری تەنكنۆلۆژیای گەردوونی ئەمریكی، خاوەن و سەرۆكی جێبەجێكاری دیزاینی كەشتی ئێكس
(Ship X)  سەرۆكی جێبەجێكار و ئەندازیاری بەرهەمی تێسلا، بەڕێوەبەری كۆمپانیای بۆرین و دامەزرێنەری هاوبەشی نیۆرلینك، دامەزرێنەری ئۆپن ئەی ئێل.

ماسك، لەساڵی 2016 لە لایەن گۆڤاری فۆربس لە لیستی 21ی بەهێزترین كەسایەتییەكانی جیهاندا بوو.

لە ساڵی 2018 هەڵبژێردرا بە هاوڕێی كۆمەڵەی پادشایی (FRS).

ساڵی 2019 ، پلەی یەكەمی بەدەستهێنا لە لیستی باشترین داهێنەرەكانی جیهان.

بەپێی گۆڤاری فۆربس سەروەتەكەی 23ملیار و 600 ملیۆن دۆلارە و بە 40 هەمین ملیاردێری جیهان ناساندویەتی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

٢٠٤ ملیار جار ئەپەکان دابەزێنراون لە ساڵی ٢٠١٩ دا

خەڵک-سەلمان خالید

پێگەی App Annie هەستاوە بە هەژمارکردنی ڕێژەی داگرتنی ئەپەکان لە کۆگا فەمییەکان، و ئاماژە بەوە دەکات ڕێژەی داگرتنی ئەپەکان بۆ ساڵی ٢٠١٩ گەشتووەتەوە ٢٠٤ ملیار ئەپڵیکەیشن بووە، و زیاتر لە ١٢٠ ملیار دۆلارش خەرج کراوە لە ئەپی مۆبایلەکاندا.

هەروەها ئەم ڕێژەیە گەشەسەندنی بە ڕێژەی سەدا ٦ بەخۆوە بینیووە لە چاو ساڵی پێشووتریدا، هەروەها کڕینی ئەپەکانیش ٢.١ جار زیاتری کردووە.

بەشێکی بەکارهێنەران بۆ یارییەکان و پەخشە ڕاستەوخۆکان و کڕینی پلانی کارای پێگەکانی تیندەر و نێتفلیکس و تێنسێنت دەگەڕێتەوە، کە ناوەڕۆکی ئەم ماڵپەرانە بە پارەیە.

زۆرترین داگرتنی ئەپەکانیش لە هیندستان و بەڕازیل و چین و ئیندۆنیزیان، و بە ڕێژەکانی سەدا ١٩٠ و ٤٠ و ٨٠ و ٧٠ زیادی کردووە لەو وڵاتانەدا، ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئەمریکا ئەم ڕێژەیە سەدا ٥ زیادی کردووە.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە لە ساڵی ٢٠١٩ دا تەنها لە ئەمریکا ١٢.٣ ملیار ئەپ دابەزێنراون، لە کاتێکدا لە ژاپۆن و کۆریای باشوور ٢.٥ ملیار و ٢ ملیار ئەپە.

هەروەها پێشبینی دەکرێت گەشەپێدانی ئەپەکان و تێچوویان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بچێتە ٢.٨ تریلیۆن دۆلاری ئەمریکی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان