ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وێنە.. خێزانێكی هەڵەبجەیی لەئێران دەرمانخوارد دەكرێن و دواتر دەسوتێنرێن

خەڵك – بەشی هەواڵ

هەواڵی دەرمانخواردن كردن و دواتر سووتاندنی خێزانێكی هەڵەبجەیی لەلایەن چەند كەسانێكەوە لە وڵاتی ئێران تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنیوە.

سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە، كارمەندێكیان لەگەڵ خێزانەكەی بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی سەردانی وڵاتی ئێرانیان كردووە، بەڵام لەوێ‌ لەلایەن چەند كەسانێكەوە دەرمانخوارد كراون و دواتر سوتێنراون.

بەپێی زانیارییەكان، (هێمن باقی) گەنجێكی هەڵەبجەیە و لەگەڵ هاوسەرەكەی بەناوی (چیا) و دایكی هاوسەرەكەی (خەسووی) بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی ڕوویان لە وڵاتی ئێران كردووە، لەگەڵ گەیشتنیان بەو وڵاتە وەرگێڕی تایبەت دەگرن، بەڵام وەرگێڕەكە گومان دەكات كە ئەو خێزانە بڕێك پارەی زۆریان پێیە، بۆیە هەڵدەستێت بە دەرمانخواردكردنی (هێمن) و (چیا)ی خێزانی، دوای سووتاندنی جەستەیان لە ناوچەیەك بەجێیان دەهێڵن، بەڵام دایكی هاوسەرەكەی (هێمن) سەلامەتترە و هانا بۆ خەڵكی ئەو ناوچەیە دەبات.

هەر بەپێی زانیارییەكان، لە ئێستادا ئەو خێزانە هەڵەبجەییە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری (ئورمیە) چارەسەر وەردەگرن.

 

وێنەی هێمن لە نەخۆشخانە..

کوردستان

سدیق عەبدولعەزیز ڕابەری پێشووی بزوتنەوەی ئیسلامی كۆچی دوای كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

نیــوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە مەلا سدیق عەبدولعەزیز، ڕابەری پێشووی بزوتنەوەی ئیسلامی كۆچی دوای كرد.

سدیق عەبدولعەزیز، برای عوسمان عەبدولعەزیز و عەلی عەبدولعەزیزی ڕابەرانی پێشووتری بزوتنەوە بووە.

تەرمی شێخ سدیقی بزووتنەوە بەڕێكەوتووە بۆ هەڵەبجە بەخاكسپاردن و پرسەكەشی لەوێ دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

رونكردنەوەیەك لەبارەی مۆڵەتی شۆفێریەوە دەدرێت

خەڵك- ئارام سەردار

لەبارەی بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم سەبارەت بە كاتی جێبەجێكردنی بڕیاری سزای دارایی (غرامە) بۆ نوێنەكردنەوەی مۆڵەتی شوفێری، ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ڕوونكردنەوەیەك بۆ هاوڵاتیان بڵاو دەكاتەوە.

عباس محمد، ئەندامی لیژنەی ناوەخۆ لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی دەست (خەڵك)كەوتووە ئاماژە بەوەدەكات، بەهۆی ئەو بڕیارەی لە وەزارەتی ناوەخۆ دەرچووە له مانگی ڕابردوو ، لە حاڵەتی بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفێری و نوێ نەكردنەوەی گوایە لەسەری ساڵی نوێووە غەرامەكە مانگانە لە 15000 دینار دەبێتە 30000دینار، ئەمەش بۆتە هۆكاری قەڵەباڵغیەكی ئێجگار زۆر لە پشكنینی پزیشكی و شەكەتیەكی زۆر ڕووبەڕووی هاوڵاتیانیش بۆتەوە.

دەشڵێت، دووای ئەوەی بەدوواچوونمان بۆ ئەو بابەتە لە ڕێگای سەرۆكی لیژنەی ناوەخۆ كرد، گەیشتین بەوەی كەوا ئەو بڕیارە لە بەرواری 20.12.2020 جێ بەجێ دەكرێ نەك لەسەرەتای ساڵ، لەهەمان كاتدا غەڕامەكە ساڵانەیە نەك مانگانە واتا بۆ هەر ساڵێك دەبێتە 30 هەزار .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەڤیدیۆ.. ئەمڕۆ پشكنینی چاو قەرەباڵغییەكی زۆر دروستبووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە پرۆسەی ئەنجامدانی پشكنینی چاو لە قەزای سۆران قەرەباڵغیەكی زۆر دروستبووە.

هاووڵاتیان بەهۆی بڕیارێكی حكومەتەوە بۆ زیادكردنی بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆڤێری بەلێشاو ڕوو لە ناوەندەكانی پشكنینی چاو دەكەن تاكو زوو مۆڵەتەكانیان نوێ‌ بكەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان