ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزارەتی پێشمەرگە: هێزەكانی پێشمەرگه لەئامادەباشی تەواودایە بۆ پاراستنی خەڵك و خاكی كوردستان

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوابەدوای پەلامارەكەی ئەمشەوی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە سنووری كوڵەجۆ و خانەقین، وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوە دەكات:” خەڵكی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە هێزەكانی پێشمەرگه لەئامادەباشی تەواودایە بۆ پاراستنی خەڵك و خاكی كوردستان و لەناوبردنی تیرۆر و تیرۆریستان”.

هەروەك داواشی لە هاوپەیمانان كردووە:” كۆمەك و پشتگیری و هەماهەنگیان لەگەڵ وەزارەت و هێزەكانی پێشمەرگە زیاترو چڕتربكەنەوە. بۆ ئەوەی ڕێگە لەپەرەسەندن و تەشەنەكردنی ئەو هێزە تیرۆریستيیە بگیرێت”.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە..

راگەیندراوێك لەوەزارەتی پێشمەرگەوە

بەداخەوە، ئەمشەو تیرۆریستان و تاریكپەرستانی داعش، هێرشیان كردە سەر فەوجێكی لیوای سێی پیادەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەسنوری كوڵەجۆ (میحوەری گەرمیان) هەر زوو لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگە وەڵامدرانەوەو بەتوندی لێیان هاتوونەتە دەست و راونران و پەلامارەكەیان تێكشكاندوە.

خەڵكی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە هێزەكانی پێشمەرگه لەئامادەباشی تەواودایە بۆ پاراستنی خەڵك و خاكی كوردستان و لەناوبردنی تیرۆر و تیرۆریستان.

لەماوەی رابردوودا، چەندین جار هۆشداریمان داوە لەسەر گەشەسەندن و سەرهەڵدانەوەی داعش لەچەندین ناوچەی جیاوازەوە، ئەو رووداوانەی ئێستاش پشتڕاستی هۆشدارییەكانی ئێمەی كردەوە، كە بەرای گشتیی و هاوپەیمانانمان دابوو.

لێرەوە، داوا لە هاوپەیمانان دەكەین، كۆمەك و پشتگیری و هەماهەنگیان لەگەڵ وەزارەت و هێزەكانی پێشمەرگە زیاترو چڕتربكەنەوە. بۆ ئەوەی رێگە لەپەرەسەندن و تەشەنەكردنی ئەو هێزە تیرۆریستیە بگیرێت.

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان

کوردستان

دهۆك.. لە ڕووداوێكدا پۆلیسێك و هاوسەرەكەی گیانیان لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەڕووداوێكی هاتوچۆدا لە سنووری پارێزگای دهۆك پۆلیسێك و هاوسەرەكەی گیانیانلەدەستدا.

هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆك ڕایگەیاند:” لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەی شارۆچكەی شێخان دوو ئۆتۆمبێل لەیەكیان داوە و بەوهۆیەوە ژن و پیاوێك گیانیانلەدەستداوە”.

وتیشی:” پیاوەكە ناوی (ڕێبوار جەوهەر یونس)ە و پیشەی پۆلیسە لە شارۆچكەی بەردەڕەش و لەگەڵ هاوسەرەكەی گیانی لەدەستداوە”.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

گەنەڵ ئینێرجی: لە 2020دا 100 ملیۆن دۆلار لە حكومەتی هەرێم وەردەگرین

خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی ڕایدەگەیەنێت: سەرەڕای دواكەوتنی شایستە داراییەكانیان، بەڵام پێشبینی دەكەن لە ساڵی 2020دا نزیكەی 100 ملیۆن دۆلار وەك شایستە داراییەكانیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەربگرن.

كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی كە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی نەوت‌ و غازە لە هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات: ساڵی 2019 بڕی 42 ملیۆن دۆلاریان وەك شایستە داراییەكانیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە‌ و بەپێی ئەو ڕێككەوتنەش كە لە نێوان هەردوولادا واژۆكراوە، پێشبینی دەكەن لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا، سەرجەم شایستە داراییەكانیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەربگرنەوە.

كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی جەختیشیكردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی لە ڕابردوودا شایستە داراییەكانیان بۆ چەند مانگێكی كەم دواكەوتووە، بەڵام ئەوان دڵنیان لەوەی كە پارەكانیان بەشێوەیەكی ڕێكوپێك لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەردەگرنەوە.

هەروەها گەنەڵ ئینێرجی پێشبینی دەكات، بۆ ساڵی 2020 پوختەی بەرهەمهێنانیان لە كێلگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان بگاتە 35 هەزار و 400 بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا، ئەوەش نزیكە لەهەمان ئەو ئاستەی كە لەساڵی 2019دا بەرهەمیان هێناوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كۆسرەت ڕەسوڵ پەیامێك ئاڕاستەی سیستانی دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێك ئاڕاستەی مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عیراق دەكات.

لە پەیامەكەدا، كۆسرەت ڕەسوڵ ڕایگەیاندووە:”بەڕێز ئایەتوڵڵا عوزما سەماحەتی سیستانی، لە هەواڵی تەندروستی جەنابتان دەپرسم و داواكارم لە خوای گەورە شیفای بەخێرتان بدات و تەندروستیتان بەرەو باشی بچێت بۆ خزمەتی گەلی عیراق”.

جێی ئاماژەیە، دوێنێ‌ پێنج شەممە نووسینگەی ئایەتوڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عیراق بڵاویكردەوە، بەهۆی شكانی ئێسكی قاچی چەپی نەشتەرگەری بۆ كراوە.

 

دەقی پەیامەكە..

كۆسرەت ڕەسوڵ پەیامێك ئاڕاستەی سیستانی دەكات

‎بەڕێز ئایەتوڵڵا عوزما سەماحەتی سیستانی

‎لە هەواڵی تەندروستی جەنابتان دەپرسم و داواكارم لە خوای گەورە شیفای بەخێرتان بداو تەندروستیتان بەرەو باشی بچێ بۆ خزمەتی گەلی عێراق.

‎جارێكی تر لەخوای گەورە داواكارم شیفای بەخێرتان بدا.

‎كۆسرەت ڕەسول عەلی

‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندى

‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان