ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

هاوردەكردنی پەتاتە قەدەغە كرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق ڕایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە هاوردەكردنی پەتاتە لەسەرجەم دەروازە سنورییەكانەوە بۆ ناو عیراق قەدەغە كراوە‌ و لە ئێستاشدا 23 بەرهەمی كشتوكاڵی‌ و ئاژەڵی گەیشتوونەتە ئاستی خۆژێنی.

حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق ڕایگەیاند، بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی پەتاتە دوای ئەوە دراوە، كە بەرهەمی ناوخۆیی زۆر بووە‌و بەشی پێداویستییەكانی ناوخۆ دەكات. وتیشی، ماوەی 10 ڕۆژ بۆ هاوردەكاران دیاریكراوە كە ئەو بەرهەمە هاوردە بكەن كە پێشتر ڕەزامەندی بۆ وەرگیراوە.

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق ئەوەشیخستەڕوو، بەرهەمهێنانی 20 بەرهەمی كشتوكاڵی گەیشتوونەتە ئاستی خۆژێنی‌ و هاوردەكردنیان قەدەغەكراوە، لەوانەش پەتاتە، خەیار، باینجان، كولەكە، قەڕنابیت، گێزەر، كاهوو، گەنمەشامی، خورما، نەبەق، شوتی، كاڵەك، سیر، پیاز، چەوەنەر، هەنار، نەمام، شێلم، هەنگوین‌، هەروەها بەرهەمهێنانی هێلكە ‌و مریشك گەیشتوونەتە ئاستی خۆژێنی ‌و عیراق پێویستی بە هاوردەكردنیان نییە.

ئابوری

پەرلەمانتارێكی پارتی: چارەنوسی سێ‌ مووچەكەی ئەمساڵ نادیارە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەرشەد حسێن، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، حكومەتی هەرێم مانگانە لەكاتی خۆیدا مووچە دابەش دەكات، بەڵام ئەو مووچانەی دابەشنەكراون نازانرێت چیان لێدەكرێت.

ناوبراو بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، سێ‌ مووچەكە و تەواوی ئەو مووچانەی دیكەش كە پاشەكەوت كراون لەمكاتەدا ناتوانرێت خەرج بكرێن.

وتیشی”ڕێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عیراق كراوە و تاڕادەیەك داهاتووی مووچەی فەرمانبەران دەزانرێت چۆنە”.

ئەو پەرلەمانتارە كە هاوكات ئەندامی فراكسیۆنی پارتیشە ڕونیكردەوە، حكومەتی هەرێم هەوڵدەدات لەمساڵدا جۆرێك لە جێگیری دارایی دروستبكات.

ئەمساڵ تائێستا تەنها 8 مووچە دابەشكراوە و پێشبینی دەكرێت تا كۆتایی ئەمساڵ 9 مووچە دابەشبكرێت و چارەنوسی سێ‌ مووچەكەی دیكە دیارنین، هەرچەندە پێشتر حكومەتی عیراق پارەكەی نادرووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بڕی باران بارینی هەرێمی كوردستان لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

شەپۆلێكی باران بارین ڕووی لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كردووە و بە بڕی پێویست باران باریووە لە چەند ناوچەیەك.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی دەزگای كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە زۆرینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باران باریووە و زۆرترین بڕیش لە ناوچەی مانكیشی سەر بە پارێزگای دهۆك بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بڕیاری دەرماڵە و ئیمتیازاتی بەرپرسانی عیراق هەڵوەشێندرايەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ ڕۆژنامەی وەقائیع بڵاوكرایەوە و بەفەرمی هەمواری چەند یاسایەكی عیراق ڕاگەیەندرا كە گرنگترینیان لابردنی دەرماڵە و ئیمتیازاتی بەرپرسانی عیراق بوو.

سائیر جبوری، وتەبێژی وەزارەتی دادی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ ژمارە”4556″ی ڕۆژنامەی واقائیع بڵاوكراوەتەوە و چەند یاسایەكی هەموار كردووەتەوە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بە چەند یاسایەك كردووە و ئاماژەی بە هەمواركردنەوەی یاسای ژمارە 28ی ساڵی 2019 كردووە و ڕونیكردووەتەوە، دەرماڵە و ئیمتیازاتی بەرپرسانی عیراق بڕدراون.

لابردنی دەرماڵە و ئیمیتازاتی بەرپرسانی عیراق یەكێك بوو لە داواكاری خۆپیشاندەران.

لابردنی دەرماڵە و مووچە و ئیمتیازاتی زۆری بەرپرسانی عیراق و سنورداركردنی لەكاتێكدایە تائێستا مووچەی پەرلەمانتار و وەزیر و بەرپرسانی هەرێم كەمنەكراونەتەوە، بەشێوەیەك مووچەی پەرلەمانتارێك لە عیراق كەمكراوەتەوە بۆ 4 ملیۆن و 500 هەزار دینار، بەبێ‌ هیچ ئیمتیازێك، بەڵام مووچەی پەرلەمانتارێك لە هەرێم 8 ملیۆن و 200 هەزار دینارە لەگەڵ چەندین ئیمتیاز كە لە بودجەی گشتی خەرج دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان