ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پەڕلەمانتارێكی پارتی باسی ڕۆڵی كورد لە قۆناغی ئێستای عیراق دەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
پەڕلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، باس لە ڕۆڵی كورد دەكات لە قۆناغی ئێستای سیاسی لە عیراق و پێیوایە دەبێت لەم قۆناغەدا كورد بەئاگابێت و ڕۆڵی تەوافوقی ببینێت لەنێوان لایەنە سیاسییە عیراقییەكان.

فارس سدیق، پەڕلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، “لەئێستادا چەندان ناو بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عیراق دەخرێنەڕوو، بەڵام ئایا ئەو ناوانە تا چەند سەنگ و قورساییان هەیە، ئەوە هێشتا مایەی گومانە”، ڕەیشیكردەوە ئەو ناوانەی لەئێستادا بۆ ئەو پۆستە دەخرێنەڕوو لە میدیاكان، لە چوارچێوەی پێشبینی و ئەگەرەكان دەربچن.

ئەو پەڕلەمانتارەی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: “تا یاسای هەڵبژادنەكان یەكلایی دەبێتەوە، ئاڕاستەی سیاسی لە عیراقدا دەرناكەوێت، دەبێت بزانیین ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەكان بۆ یاسای هەڵبژاردنەكان چۆنن، ئایا یەك بازنە دەبێت یان فرە بازنە، لەسەدا پەنجا بۆ فراكسیۆنەكان و لەسەدا 50 بۆ تاكەكان دەبێت، تائێستا ئەمانە یەكلایی نەكراونەتەوە”.

سەبارەت بە ڕۆڵی كوردیش لەم قۆناغە سیاسییەی ئێستای عیراق، فارس سدیق وتی، “ڕۆڵی كورد لەم قۆناغە، بەردەوام تەوافوقییە و هەڵوێستی تەوافوقی هەیە، كورد لایەن نییە لەو ململانێیەی ئێستا هەیە، بەپێچەوانەوە ئێمە لایەنێكی تەوافوقین، ئەمەش هەڵوێستی هەموو فراكسیۆنە كوردستانییەكانە”.

لەبارەی بودجەی ساڵی داهاتووش، پەڕلەمانتارەكەی پارتی دەڵێت: “تائێستا هەندێك فاكتەری تەكنیكی ماون، هەنگاوەكانی ئێستاش لەلایەن حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵ لەو ڕووەوە بۆ گەیشتنە بە چارەسەر، هەموو دەستەواژەكانیش لەو بارەیەوە وەها دەردەكەون”.

کوردستان

هەولێر، حاڵەتێكی توشبوونى نوێ بە كۆرۆنا تۆماركرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماژە بە تۆماركردنی حاڵەتێكی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات لە شاری هەولێر.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە”لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، یەك تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانكرا”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە” توشبووەكە كوڕێكی تەمەن 22 ساڵە و قوتابی كۆلێژی پزیشكییە و نیشانەكانی هەڵگری نیشانەكانی توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنای هەیە و دانیشتووی گروپی ئەندازیارانی شاری هەولێرە”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاوسەرۆكانی یەكێتی پەیامێك بۆ عەلی باپیر دەنێرن


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە بۆنەی ساڵیای دامەزراندنی كۆمەڵی ئیسلامییەوە پەیامێك ئاڕاستەی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی دەكات و ڕایدەگەیەنێت، بە كۆدەنگیی كوردستانی لەگەڵ یەكێتی و حزب و لایەنەكانی تر، دەتوانین ببینە جێی هیوا لەپێناو دابینكردنی ئایندەیەكی باشتر بۆ گەل و نیشتمانەكەمان.

بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكانی یەكێتی لە پەیامەكەیاندا ڕایانگەیاندووە، هیوادارین ئەو پەیوەندییانه،‌ كە لەسەر دەستی رابەرمان سەرۆك مام جەلال و مامۆستا عەلی باپیر داڕێژران و پەرەیانسەند، لەم سەردەمەشدا بە گوڕوتینی زیاترەوە، بەرەوپێش ببرێن و قووڵتر ببنەوە.

دەقی پەیامەكە:

بەڕێز جەنابی مامۆستا عەلی باپیر _ ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان

لە نۆزدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵی ئیسلامی، پیرۆزباییەكی گەرم لە جەنابتان و لەڕێی ئێوەشەوە، لە بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمەڵی ئیسلامی و تەواوی كادر و رێكخستنەكانتان دەكەین.

لە قۆناغی جیاواز و رۆژگاری سەختی میللەتەكەماندا، هەماهەنگی و پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی و كۆمەڵی ئیسلامی، تایبەت و مێژوویی و نیشتمانیی بوون. هیوادارین ئەو پەیوەندییانه،‌ كە لەسەر دەستی رابەرمان سەرۆك مام جەلال و مامۆستا عەلی باپیر داڕێژران و پەرەیانسەند، لەم سەردەمەشدا بە گوڕوتینی زیاترەوە، بەرەوپێش ببرێن و قووڵتر ببنەوە. ئەمڕۆش زیاتر لە جاران، دۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و ئەگەرەكانی بەردەممان، یەكڕیزی و هەماهەنگی نێوانمانی كردوە بە‌ پێویستییەكی گرنگ و نەگۆڕ.

ئێمە لە سەرۆكایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێمانوایە كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان بە بەردەوامبوون لەسەر بنەما چەسپاوەكانی پاراستنی ماف و ئازادییە گشتییەكان و رێزگرتن لە خەباتی مەدەنی، بە كۆدەنگیی كوردستانی لەگەڵ یەكێتی و حزب و لایەنەكانی تر، دەتوانین ببینە جێی هیوا لەپێناو دابینكردنی ئایندەیەكی باشتر بۆ گەل و نیشتمانەكەمان.

دووبارە پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵی ئیسلامی

سەرۆكایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڕێكارە نوێیەكانی قەدەغەی هاتووچۆ بۆ هاووڵاتیان و فەرمانبەران ڕاگەیەنران


خەڵك- بەشی هەواڵ
پارێزگای سلێمانی وردەكاری بڕیارەكانی كۆبووونەوەی ئەمڕۆی نێوان وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگارەكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، پێویستە هاووڵاتیان پابەند بن بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی.

پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ، بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ و بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی و پارێزگارەكان و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكان و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگاكان كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی قۆناغەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا و قەدەغەكردنی هاتووچۆ، لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ئەنجامدرا.

لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆو هەڵسەنگاندنی ورد لەسەر بارودۆخەكە كراو دواجار بڕیاردرا:
١- هەموو بڕگەكانی بەیانی ژمارە (٣٨)ی ساڵی (٢٠٢٠)ی وەزارەتی ناوخۆ وەكو خۆیان جێبەجێ دەكرێن.
٢-پەیوەست بە قەدەغەی هاتووچۆ لە سەعات (٦)ی ئێوارەی سبەینێوە (٣/ ٦/ ٢٠٢٠) لەژێر ڕێكاری توندی تەندروستی و ڕێنماییە تەندروستییەكاندا سێكتەرە جیاجیاكان دەكرێنەوە.
٣-دوای تێپەڕبوونی (٧٢) سەعات بەسەر كەرەنتینەكردنی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخدا، دوای ئەو ماوەیەی دیاریكراوە دەروازەكە دەكرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، سوپاسێكی زۆری هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان كرا، بۆ پابەندبوونیان بە ڕێكارەكان و خۆپارێزییانەوە، داوایان لێكرا بەردەوام بن لەسەر خۆپارێزی.

جەختیشی كردۆتەوە، لەهەمان كاتدا هەموو فەرمانگەكانی دەوڵەت ئاگاداركرانەوە، كە پێویستە ڕێكارە تەندروستییەكان بەوردی جێبەجێ بكەن و هەر سەرپێچی و كەمتەرخەمییەك دەبێتە مایەی لێپرسینەوەی یاسایی و كارگێڕی توند.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان