ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سەرچاوەیەك: ناوێك بۆ سەرۆك وەزیرانی عیراق خراوەتە بەردەم پارتی

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئاگادار ڕایدەگەیەنێت، هەردوو فراكسیۆنی سائیرون و فەتح، جموجۆڵەكانیان دەستپێكردووە بۆ دەستخستنی پشتیوانی كورد بۆ كاندیدكردنی كەسێتییەك بۆ سەرۆكایەتی وەزیران.

ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرچاوەیەكی سیاسی بە ماڵپەڕی (المستقلە)ی ڕایگەیاندووە، “هەردوو فراكسیۆنی سائیرون و فەتح، سەبارەت بە كاندیدكردنی محەمەد تۆفیق عەللاوی، جموجۆڵەكانیان دەستپێكردووە بۆ دەستخستنی پشتیوانی كورد، بۆ ئەو مەبەستەش پەیوەندییان بە مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كردووە”.

سەرچاوەكە دەڵێت: “ئەو ناوە كاندیدێكی سەربەخۆیە و داوا لە بارزانی كراوە وەك كاندیدێكی تەوافوقی پشتیوانی لە هەردوو فراكسیۆنی سائیرون و فەتح بكات، تا بۆ سەرۆكایەتی وەزیران كاندیدی بكەن”.

سەرچاوەكە دەڵێت: “لەگەڵ پەیوەندی بە پارتی دیموكراتی كوردستان، داوا لە هاوپەیمانی وەتەنیەش كراوە، پشتیوانی لە عەللاوی بكات، كە تائێستا بە فەرمی ناوەكەی ڕانەگەیەنراوە”.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەو بارەیەوە، (خەڵك) پەیوەندی كرد بە فارس سدیق، پەڕلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەڕلەمانی عیراق، ئەو پەڕلەمانتارەش ڕەتیكردەوە تائێستا ناوێكی لەو جۆرە بۆ فراكسیۆنی حزبەكەی لە بەغدا، پێشنیار كرابێت، تا پۆستی سەرۆكایەتی حكومەتی عیراق بگرێتەدەست.

عێراق

بەغدا.. ئۆتۆمبێلێك تەقييەوە و سێ‌ كەس بوونە قوربانی

خەڵك – بەشی هەواڵ

بۆمبێكی چێنراو لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا تەقییەوە و بەهۆیەوە سێ‌ كەس برینداربوون.

میدیا عیراقییەكان لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویانكردەوە، بۆمبێكی چێنراو لە ناو ئۆتۆمبێلێكی جۆری (كیا) لە ڕێگای (قەناتی جەیش) لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە سێ‌ لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەكە بە سەختی برینداربوون.

ئاماژە بەوەشدراوە: دوابەدوای ڕووداوەكە بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون و هێزە ئەمنییەكان دەستیان بە ئەنجامدانی لێكۆڵينەوە لە ڕووداوەكە كردووە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پەڕلەمانی عیراق پشووی زستانە وەردەگرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەك لە پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئاگادار نین لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەڕلەمان و كۆبوونەوەكە لە لایەن سەرۆكی پەڕلەمانەوە ڕێكنەخراوە، دەشڵیت: “پەڕلەمان كەوتۆتە پشووەوە و تا 3-3-2020 كۆنابێتەوە”.

سەرچاوەیەك لە پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئێمە لە هەفتەی پێشووەوە ئاگادار كراوینەوە، كە ئەمڕۆ كۆتا ڕۆژە و پەڕلەمان دەكەوێتە پشووی یاسایی زستانەی خۆیەوە، بۆیە ئاگادار نیم كۆبوونەوە لە پەڕلەمانی عیراق كراوە”.

وتیشی، “ئێمە لە لایەن سەرۆكی پەڕلەمانەوە ئاگادار كراوین، كە كۆبوونەوەكە ناكرێت، ئەوەی ئەمڕۆ لە پەڕلەمان كۆبوونەوە بووە لەسەر داوای جێگری سەرۆكی پەڕلەمان بووە، نازانین ئەجێندای كۆبوونەوەكە بۆ چی بووە”.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر هەر حاڵەتێكی لەناكاو هاتە پێش و پێویستی بە كۆبوونەوە كرد ئەوا پەڕلەمان كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجام دەدات، بە پێچەوانە هیچ كۆبوونەوەیەكی دیكە تا 3ی ئازاری 2020 ناكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا ڕێژەی یاسایی پەڕلەمانتاران ئامادە نەبوون و لە كۆی (329) نوێنەر، تەنیا (74)یان ‌هاتبوونە كۆبوونەوەكە، بۆیە سەرۆكایەتی پەڕلەمان دانیشتنەكەی گۆڕیوە بۆ گفتوگۆی كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەهۆی خۆپیشاندانەوە سبەینێ‌ لە پارێزگایەكی عیراق پشووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە، زوهێر شەعلان، پارێزگای دیوانیە ڕایگەیاند، سبەینێ‌ پشووی فەرمییە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە میدیاكانی عیراق بڵاویانكردۆتەوە، پارێزگای دیوانیە وردەكاری و هۆكارەكەی ئاشكرانەكردووە، بەڵام تەنها وتویەتی بۆ پاراستنی سەلامەتی فەرمانبەران و هاووڵاتیان سبەینێ‌ دەبێتە پشوو.

ئەمڕۆ لە خۆپیشاندانێكی فراواندا لە شاری دیوانیە توندوتیژی لێكەوتەوە و چەند خۆپیشاندەرێك برینداربوون.

ماوەی سێ‌ مانگە خۆپیشاندانی فراوان لە عیراقدا بۆ گۆڕینی سیستمی وڵات بەڕێوەدەچێت و تائێستا سەرۆك وەزیرانی عیراق دەستی لەكاركێشاوەتەوە و چەند یاسایەكیش گۆڕانكارییان تێدا كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان